وۆردپرێس بە کوردی

بەناوبانگترین و بڵاوترین نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و بڵاگە. بەکوردیکردن و دامەزراندن و پێشختن و ڕێکخستینی هەموو پرسیارەکان لێرە جێگەیان دەبێتەوە.

وۆردپرێس بە کوردی

پەیاملە لایەن ئارا » 05 کانونی یەکەم 2008 21:09

WordPress بەناوبانگترین نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوەی دروستکردنی بڵاگە. سادە و بەهێز بە زمانی php داڕێژراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت وۆردپرێس وەک CMS و بۆ گەلێک هۆکاری تر سوودی لێ وەربگیردرێت. بۆ ئەوەی ببینیت کە وۆردپرێس چەندین کاری جۆر بە جۆر و بەرفراوانی پێ دەکرێت سەردانی ئەم بەستەرە بکە. وۆردپرێس پاڵپشتی لە پێوەکراو دەکات، پەرەپێدەران ئەتوانن پێوەکراو دروست بکەن بۆ زیاتر فراوانکردنی تواناکانی.

وۆردپرێس وەرگێڕدراوە بۆ کوردی، دەتوانن لە ماڵپەڕی فەرمی وۆردپرێس - بەشی کوردی وۆردپرێس بە ئامادەکراوی دابگرن

بۆ داگرتن هەموو وەشانەکان لێرە ئامادەن:
http://ku.wordpress.org/releases/#latest"

چۆنێتی دامەزراندن:
1. پەڕگەی wp-config-sample.php ئامادەیە تەنها 3 دێڕی یەکەم تایبەت بەڕاژەی خۆتە دەینوسیت:

define('DB_NAME', 'nawibinkeidrawe'); // The name of the database
define('DB_USER', 'nawibekarhener'); // Your MySQL username
define('DB_PASSWORD', 'teperrewishe'); // ...and password

وەکو wp-config.php پاشەکەوتی بکە. هیچ دەستکاریەکی تری ناوێت خۆی ئامادە کراوە بۆ کوردی(سۆرانی). و تەنها باری دەکەیت سەر ماڵپەڕەکە هەنگاوەکان چەند چرکەیەکن و بەکوردی نوسراون. سەرکەوتوو بیت.
2. پەڕگەی ckb.mo و ckb.po ئامادەیە لە بوخچەی
/wp-content/languages

هەروەها پەڕەی ckb.php هەمان شت لەهەمان بوخچەیە ئامادەیە. کەئەرکی گۆڕینی ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی و دوو ڕووکاری سەرەکی دەکات بۆ ڕاست بۆ چەپ RTL.

گرنگی ئەم گورزەیە لەهەمان کاتدا لەوەدایە لەکاتی نوێبوونەوەی وەشاندنەکایدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی ئەم گورزانە لەڕێگای SVNو gettext وە دروست دەکرێن وەکو بنەڕەت بەهەردوو جۆرە پەڕگەی zip و tar.gz.


بۆ نوێکردنەوەی وۆردپرێس لە وەشانێکی کۆنترەوە ئەم بابەتە بخوێنەوە
وێنۆچکەی بەکارهێنەر
ئارا
ویکی چاوگ
ویکی چاوگ
 
پەیامەکان: 249
بەشدارە لە: 23 تشرینی دووەم 2008 22:36
شوێن: باشوور

گەڕانەوە بۆ WordPress

ئەوانەی لەسەر هێڵن

ئەو بەکارهێنەرانەی لە مەکۆیەدان: هیچ بەکارهێنەرێکی خۆ تۆمارکردوو نییە. و 2 میوان

cron