ھێڵی ٦٦٩: | ھێڵی ٦٦٩: | ||
</html></source> | </html></source> | ||
==نمونەی ۲: == | |||
<source lang='CSS'>p { | <source lang='CSS'>p { | ||
position:fixed; | position:fixed; |
وەک پێداچوونەوەی ٢٢:٤٧، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٩
CSS کە کورتکراوەی Cascading Style Sheetsـەو زمانێکە بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی ڕووی دەرەوەی هەر پەڕگەیەک کە بە HTML یان XML دەنووسرێت. بەهۆی CSSـەوە دەتوانرێت ڕەونەقێکی جوان بدرێت بە ماڵپەڕ وەکو ڕەنگردن، فۆنتەکان، بەستەرەکان... هتد کەدەتوانیت خۆت بڕیار بدەیت بەچ شێوەیەک هەر یەک لەوانە دەربکەون. هەر پەڕەیەکی CSS بە css. کۆتایی پێ دێت و دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە بێ پایان پەڕگەوەو ڕووی ئەو کاریگەرییانە پیشان بدات کەلەناو پەڕگەی css ـەکەدا پێناسەکراوەو نرخی پێدراوە.
چ دەستکاریکەرێک (Editor)؟
چەند دەستکاریکەرێکی پێشنیار کراو:
ڕستەکار - Syntax
داڕشتنی CSS پێک هاتووە لە سێ بەش: selector، property، value.
selector {property: value}
- selector: بەشێکی/تاگێکی HTMLـەو کە دەتەوێت پێناسەی بکەیت.
- property: تایبەتمەندییەکە کە دەتەوێت نرخەکەی بیگۆڕیت.
- value: هەر تایبەتمەندییەک (property) نرخێکی (value) هەیە.
body {
font-size: 11px;
color: blue;
}
ئەگەر لەحاڵەتێکدا نرخەکە لەچەند ووشەیەک پێک هاتبوو ئەوە باشتر وایە بخرێتە ناو دوو دەقەوە:
serdêrr {font-family: "unikurd Web"}
ڕەنگەکان - Colours
ئاشکرایە کە ڕەنگ بۆ خۆی جوانی تەواو دەبەخشێت بە پەڕگەکانی سەر وێب بەشێوەیەک کە لەگەڵ یەکتردا گونجاو بن. دەتوانرێت ڕەنگەکان بە ۳ شێوەی جیاواز بنووسرێن:
- ناو - name یاخود
- rgb - red/green/blue یان
- hex
بۆ نموونە ڕەنگی سوور دەتوانرێت بەو چەند شێوەی خوارەوە بنووسرێت:
red
یان
rgb(255,0,0)
کە ئەویش هاوشێوەیە لەگەڵ
rgb(100%,0%,0%)
بەهەمان شێوەش
#ff0000
یان هەروەها
#f00
هەریەک لەو کۆدانەی سەرەوە هاوشێوەن بۆ ڕەنگی سوورو هەرکامێکیان بەکارببەی ئەوە ڕەنگی سوور دەبەخشن.
تاوەکو ئێستا تەنها ۱۷ ناوی ڕەنگ پێناسەکراون تاوەکو بتوانرێت بەکار ببرێت، ئەوانیش بریتین لە:
qua, black, blue, fuchsia, gray, green, lime, maroon, navy, olive, orange, purple, red, silver, teal, white, and yellow
چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕەنگەکان لەناو پەڕەیەکی css ـدا بەم شێوەیە ئەبێت:
h1 {
color: #00ff00
}
h2 {
color: #dda0dd
}
p {
color: rgb(0,0,255)
}
ڕەنگی پاشبنەمای نووسین
بۆ ئەوەی کە پاشبنەما ڕەنگ بکەیت واتە ئەگەر پاشبنەمای نووسینەکە ڕەنگ بکەیت ئەوە دەنووسیت ( ئەو کۆدە بەواتای نووسینێکی سوورو بەپاشبنەمایەکی خۆڵەمێشی):
h1 {
color: red;
background-color: gray;
}
دەق - Text
هەموو ماڵپەڕێک پێکهاتووە لە کەم یان زۆر لە دەق، ئیتر ئەو دەقانە بۆ ڕوونکردنەوە بێت یان بۆ هەر مەبەستێک بنووسرێت. لە پەڕەی css ـدا دەتوانیت جۆری ئەو دەقانە دیاری بکەیت، قەبارەکەی، ڕەنگی، شوێن (ڕاست، چەپ، ناوەڕاست یان justify)، ئاڕاستە (direction).
خێزانی جۆرەپیت - font-family
ئەمەش جۆری فۆنتەکە ئەگرێتەوە واتا ناوی فۆنتەکە, ئەگەر لە جۆرەپیتێک (فۆنت) زیاتر بوون ئەوە بەهۆی کۆماوە (،) لێک جیادەکرێنەوە.
nawerok {
font-family: "Unikurd Web", tahoma, arial, helvetica;
}
تێبینی: ئەگەر لە حاڵەتێکدا ناوی فۆنتەکە لە ووشەیەک زیاتر بوو ئەوە پێویستە بکرێتە نێوان دوو کۆماوە، بەم شێوەیە: "Unikurd Web".
قەبارەی فۆنت - font-size
لێرەدا قەبارەی فۆنتەکە دیاری دەکرێت و ئەو تیکستەی کە هەیە بەو قەبارەیە دەردەکەوێت کە لێرەدا نرخی بۆ دادەنرێت.
body
{
font-size: 13px
}
بێجگەلە ژمارە دەتوانین بەم نرخانەش قەبارەی فۆنتەکان دیاری بکەین:
x-small small medium large x-large xx-large smaller larger length %
font-weight
لێرەدا دەریدەخەین کە فۆنتەکە / دەقەکان ئاسایی (normal)، ئەستور (bold) بن. بۆ نموونە:
font-weight: bold;
یان
font-weight: normal;
شێوازی فۆنت - font-style
بۆ شێوازی فۆنتەکان ئەوە ۳ نرخمان هەیە ئەویش : normal، italic، oblique. هەروەها بەم شێوەیە بەکاردێن لەناو پەڕەی css ـدا:
font-style: italic;
دیکۆری دەق - text-decoration
لێرەدا ئەو تێکستەی (دەق) کە هەیە دەتوانرێت بە ۳ نرخی جیاواز پیشان بدرێن :
- overline : هێڵ بەسەرووی دەقەکەوە بێت.
- line-through : هێڵ بەناو دەقەکەدا بڕوات.
- underline : هێڵ بەژێردا هاتوو.
text-decoration: overline;
/* yan */
text-decoration: line-through;
/* yan */
text-decoration: underline;
هەروەک نموونەیەک بۆ زانیاری زیاتر ئەوانەی لەسەرەوە باسکران بەم نمونەیە ئەیخەینەڕوو کە چۆن بەکاردێن لەناو پەڕەی css ـدا:
body {
font-family: "Unikurd Web", Tahoma, arial, helvetica;
font-size: 11pt;
text-decoration: none;
font-style: italic;
text-align: right;
}
فۆنت - Font
فۆنتیش بەهەمان شێوەی دەقەکان وایە. بەواتای ئەوەی هەمان تایبەتمەندی و نرخ کەبەکاری دەهێنین بۆ دەقەکان دەتوانین بۆ فۆنتەکانیش بەکاری ببەین. نموونەیەک:
h5 {
font-family: "Unikurd Web", tahoma, arial;
font-size:13px;
font-weight:bold;
text-decoration: underline;
}
پێویست بەدووبارە کردنەوە ناکات چونکە وەک ووترا کە هەمان شێوەو تایبەتمەندی دەقەکان دەتوانیت بەکارببەیت بۆ فۆنتەکانیش.
Margins and Padding
تایبەتمەندی margin بەکاردەبرێت بۆ پێناسەکردنی بۆشایی لەدەورووبەری توخمێک (element). دەتوانرێت هەروەها نرخی نێگەتیڤ بەکار بهێنرێت بۆ نرخەکان کە ئەیدرێتێ. چوار جۆر نرخ هەیە بۆ margin :
1. margin-top 2. margin-right 3. margin-bottom 4. margin-left
وە بۆ هەر یەک لەو نرخانە تەنها ۳ نرخی جیاواز هەیە کە بەکاری بهێنیت:
1. auto 2. length 3. %
تایبەتمەندی padding بۆ پێناسەکردنی بۆشایی لەنێوان borderـی توخمێک (element border)لەگەڵ ناوەڕۆکی توخمێک (element content). بەهەمان شێوە چوار جۆر نرخ هەیە بۆ تایبەتمەندی padding کە هەمان نرخن وەک لە margin باس کراون بەڵام ئەم جارە تەنها ۲ نرخ هەیە بۆ هەریەک لەمانە :
1. length 2. %
بەم شێوەیە بەکاری ئەهێنین لەناو پەڕگەی css ـدا:
h3 {
font-size: 13px;
background-color: #eee;
margin: 3px;
padding-top: 5%;
}
قەراغ - Border
مەبەست لە Border ئەوەیە کە قەراغێک درووست بکەیت بەدەوری توخمێکدا (element)، جا ئەو توخمە نووسین، وێنە ...هتد بێت. بۆ ناسینەوەی قەراغەکان لە پەڕگەی css ـدا ئەوە بە پێشگری border دەست پێ دەکات.
لە HTML ـدا خشتە (table) بەکارئەهێنین بۆ درووستکردنی قەراغێک بۆ نووسینێک بەڵام لە css ـدا ئەوە قەراغ بەکار دێنین و کاریگەری وەکو ڕەنگ دەتوانین بیدەینێ. هەروەها دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ چەندەها توخم (element) لەهەمان کاتدا.
تایبەتمەندیborder بەم شێوازانەی خوارەوە پێناسە دەکرێت:
شێوازی قەراغ - border-style
border-style : دیاریکردنی هەموو قەراغەکانی هەر توخمێک بە گشتی.
border-top-style : دیاریکردنی شێوازی سەرەوەی توخمەکە (element).
border-right-style : دیاریکردنی شێوازی توخمەکە بەشی لای ڕاست.
border-bottom-style : دیاریکردنی شێوازی توخمەکە بەشی خوارەوەی.
border-left-style : دیاریکردنی شێوازی توخمەکە بەشی لای چەپ.
نرخە گونجاوەکانی ژێر ئەم تایبەتمەندییە
none, dotted, dashed, solid, double, groove, ridge, inset, outset, hidden
بەم شێوەیە بەکاری ئەهێنین لە پەڕگەیەکی css ـدا:
.solid {
border-right-style: solid;
}
هەروەها دەتوانیت لەهەمان کاتدا چەند نرخێک پێکەوە بەکارببرێت، بۆ نموونە :
.table {
border-style: dotted dashed;
}
پانی قەراغ - border-width
- border-width: پانی border ـە کە لەهەموو لایەکەوە.
- border-top-width: پانی قەراغەکە (بەشی سەرەوە - top).
- border-right-width: پانی قەراغەکە (بەشی لای ڕاست - right).
- border-bottom-width: پانی قەراغەکە (بەشی خوارەوە - bottom).
- border-left-width: پانی قەراغەکە (بەشی لای چەپ - left).
نرخە گونجاوەکانی ژێر ئەم تایبەتمەندییە
thin, medium, thick
چەند نموونەیەک (لێرەش بەهەمان شێوە دەتوانرێت زیاتر لە نرخێک بەکار ببرێت):
table {
border-width: thin medium
}
/*bekarhênanî zyatr le nrxêk*/
table {
border-width: thin medium thick
}
/*pîksl le cyatî nûsînî nrxekan*/
ttable {
border-left-width: 2px 4px;
}
ڕەنگی قەراغ - border-color
ئەم تایبەتمەندییەش بریتی دەبێت لە ڕەنگکردنی قەراغ (border)و پێک دێت لە چەند نرخێک بەهەمان شێوەی ئەوانەی لەسەرەوە باس کراون:
border-color
border-top-color
border-right-color
border-bottom-color
border-left-color
چۆنیەتی نووسینی ئەم تایبەبەتمەندییە (بەچەند شێوەیەکی جیاواز)لە پەڕگەی css ـدا:
p.reng1 {
border-right-color: red;
}
p.reng2 {
border-color: #cc3421;
}
p.reng3 {
border-color: #fc0 blue #cf0;
}
لیستە - List
مەبەستمان لە لسیتە لێرەدا ئەوەیە کە بتوانرێت ژمارە و خاڵ یان بازنەی بچووک یان چوارگۆشەی بچووک دابنێیت لەهەر پەڕەیەکی سەر وێب هەروەها لە جیاتی ئەوەش دەتوانرێت وێنە دابنرێت.
لێرەدا ئێمە ٤ تایبەتمەندیمان هەیەو هەریەک لەوانەش نرخی جۆراوجۆریان هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت:
list-style: - list-style - list-style-position - list-style-image list-style-image: - none - url list-style-position: - inside - outside list-style-type: - none - disc - circle - square - decimal - decimal-leading-zero - lower-roman - upper-roman - lower-alpha - upper-alpha - lower-greek - lower-latin - upper-latin - hebrew - armenian - georgian - cjk-ideographic - hiragana - katakana - hiragana-iroha - katakana-iroha marker-offset: - auto - length
چۆنیەتی بەکارهێنانیان بەم شێوەیە ئەبێت لەناو پەڕگەیەکی css ـدا:
disc {
list-style-type: disc;
}
circle {
list-style-type: circle;
}
square {
list-style-type: square;
}
none {
list-style-type: none;
}
خۆ ئەگەر بمانەوێت وێنەیەک دابنێین لەجیاتی بەکارهێنانی نرخەکان لە لیستێک (list)ـدا ئەوە بەم شێوەیە دەینووسین:
ol {
list-style-image: url("nawî_wêneke.gif");
}
خشتە - Table
خشتە ڕێگە ئەدات کە بتوانیت خشتەیەک درووست بکەیت و بەپێی پێویستی کە بەکارهێنەر ئەخوازێت لەنێو ماڵپەڕەکەیدا بیکات. بەهەمان شێوە تایبەتمەندی جیاواز هەیەو بۆ هەریەک لەوانە نرخی جیاوازیش هەیە.
border-collapse: - collapse - separate border-spacing: - length length caption-side: - top - bottom - left - right empty-cells: - show - hide table-layout: - auto - fixed
هەریەک لەو تایبەتمەندیانە بەم شێوەیە بەکاردەهێنرێت لەناو پەڕگەیەکی CSS ـدا:
xişte.yekem
{
table-layout: auto
}
xişte.dûhem
{
table-layout: fixed
}
xişte.sêhem
{
border-collapse: separate;
empty-cells: show
}
لاکان - Dimension
مەبەست لە لاکان لێرەدا ئەوەیە کە ڕیگە ئەدات بە کۆنتڕۆڵکردنی بەرزیو پانی هەر توخمێک (element) وە هەروەها دەتوانرێت بۆشایی نێوان دوو هێڵ (بۆ نموونە وەکو دوو دێڕ لە نووسین) پێ زیادو کەم بکرێت.
ڕوونکردنەوە |
نرخەکان |
تایبەتمەندی |
دیاریکردنی بەرزی بۆ توخمەکە. |
auto |
height |
دانانی دووری نێوان هێڵەکان |
normal |
line-height |
دانانی ئەوپەڕی بەرزی بۆ توخمەکە |
none |
max-height |
دانانی ئەوپەڕی پانی بۆ توخمەکە |
none |
max-width |
دانانی کەمترین بەرزی بۆ توخمەکە |
length |
min-height |
دانانی کەمترین پانی بۆ توخمەکە |
length |
min-width |
دیاریکردنی پانی بۆ توخمەکە. |
none |
width |
چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو تایبەتماندییانە لەناو CSS ـدا:
img {
height : 200px;
}
p.small {
line-height: auto
}
p.big {
line-height: 0.9cm
}
p {
max-height:100px;
}
p {
min-height: 50px;
}
p {
max-width: 500px
}
نموونە بۆ لاکان - Dimension :
- ئێستا پەڕەیەک بکەرەوە بەهەر یەکێکی لەو پرۆگرامانەی کەنابراوە لەسەرەوەو ئەم کۆدانە بخەرە ناویو بە شێوەی style.css پاشەکەوتی بکە:
img.normal {
height : 300px; /* Lêreda berzî wêneke 300px abêt*/
width: 400px; /* Panî wêneke 400px abêt */
}
p.small {
line-height: auto; /* berzî nêwan nûsênekan */
}
p.big {
line-height: 0.7cm;
max-width: 600px; /* her dêrrêk tenha 600px debêt */
}
- هەروەها پەڕەیەکی تریش بکەرەوەو ئەو کۆدانەی خوارەوە بخەرە ناویو بە ناوی index.html پاشەکەوتی بکە:
<html>
<head>
<link rel="stylesheet" type="text/css" href="style.css" />
</head>
<body>
<img class="normal" src="nawî-wêneke.jpg" />
<p class="small">
Lorem Ipsum is simply dummy text of the printing and typesetting industry.
Lorem Ipsum has been the industry's standard dummy text ever since
the 1500s, when an unknown printer took a galley of type and scrambled it to make a type specimen book.
It has survived not only five centuries,
</p>
<p class="big">
Lorem Ipsum is simply dummy text of the printing and typesetting industry.
Lorem Ipsum has been the industry's standard dummy text ever since
the 1500s, when an unknown printer took a galley of type and scrambled it to make a type specimen book.
It has survived not only five centuries,
but also the leap into electronic typesetting, remaining essentially unchanged.
</p>
</body>
</html>
هاوپۆل - Classification
هاوپۆل پێمان دەڵێت کە چۆنو لەکوێ هەر توخمێک دەربکەوێت لە پەڕەیەکەی هتمل (HTML)ـدا. هاوپۆلەکان ئەم تایبەتماندییانە لە خۆ دەگرێت:
نرخەکان | تایبەتمەندی |
left |
clear |
url |
cursor |
none |
display |
left |
float |
static |
Position |
visible |
visibility |
نموونە بۆ هاوپۆل - Classification
- تایبەتمەندی
display
: لە پەڕگەیەکی css ـدا ئەمە دابنێ:
p {
display: inline;
}
div {
display: none;
}
لە پەڕگەیەکی html ـیشدا ئەو کۆدانە ڕەنووس بکە:
<html>
<head>
<link rel="stylesheet" type="text/css" href="style.css" />
</head>
<body>
<p>Eme tenha pêk hatiwe le tekstêkî bînraw</p>
<p>em dêrreş deçête pal ewey serewe.</p>
<div>Em dêrre behîç şêweyek dernakewêt.</div>
</body>
</html>
- تایبەتمەندی
cursor
: لە پەڕگەی css ـدا:
span {
cursor: help;
}
لە پەڕگەی html ـدا:
<html>
<head>
<link rel="stylesheet" type="text/css" href="style.css" />
</head>
<body>
<span>Ger mişkeke bxeyte ser em risteye ewe nîşaneyekî pirsyar ebînît.</span>
</body>
</html>
بۆ هەریەک لەو تایبەتمەندییانەی سەرەوە کە ناویان هێنراوە هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە لە بەکارهێنانیان لەناو پەڕگەیەکی css ـدا، بۆیە دەتوانیت خۆت زیاتر هەوڵ بدەیتو تاقیان بکەیتەوەو تاوەکو زیاتر شارەزایی لەبەکارهێنانیان هەبێت.
شێوەی دانان/وەستان - Positioning
ئەم تایبەتمەندییە لە css ـدا ڕێگەئەدات بە دانانی هەر توخمێک کە چۆن دەربکەوێت لەسەر پەڕەیەکی سەر نێتدا، جا ئایا ئەو توخمە نووسین (تێکست) بێت یاخوود وێنە.
ئەم تایبەتمەندیەش وەکو هەموو ئەوانەی پێشووتر باس کراون لەچەند تایبەتمەندییەک پێکهاتووە کە هەریەکەیان چەند نرخێکی (values) جیاوازیان هەیە.
نرخەکان |
تایبەتمەندی |
auto |
bottom |
shape |
clip |
auto |
left |
visible |
overflow |
static |
Position |
auto |
right |
auto |
top |
baseline |
vertical-align |
auto |
z-index |
نمونە بۆ شێوەی دانان/وەستان - Positioning
نمونەی ۱:
p {
position:absolute;
top:10px;
width:400px
}
<html>
<head>
<link rel="stylesheet" type="text/css" href="style.css" />
</head>
<body>
<p>Lorem Ipsum is simply dummy text of the printing and typesetting industry.
Lorem Ipsum has been the industry's standard dummy text ever since
the 1500s, when an unknown printer took a galley of type and scrambled it to make a type specimen book.
It has survived not only five centuries,
but also the leap into electronic typesetting, remaining essentially unchanged.
</p>
</body>
</html>
نمونەی ۲:
p {
position:fixed;
left:100px;
top:10px;
}
<html>
<head>
<link rel="stylesheet" type="text/css" href="style.css" />
</head>
<body>
<p>Lorem Ipsum is simply dummy text of the printing and typesetting industry.
Lorem Ipsum has been the industry's standard dummy text ever since
the 1500s, when an unknown printer took a galley of type and scrambled it to make a type specimen book.
It has survived not only five centuries,
but also the leap into electronic typesetting, remaining essentially unchanged.
</p>
</body>
</html>
نمونەی ۳:
div.scroll
{
width:300px;
height:80px;
overflow:scroll;
}
div.hidden
{
background-color:#eee;
width:200px;
height:100px;
overflow:hidden;
}
<html>
<head>
<link rel="stylesheet" type="text/css" href="style.css" />
</head>
<body>
<p>Ger lêre seyr bikeyt ewe scroll dirust bwe.</p>
<div class="scroll">Lorem Ipsum is simply dummy text of the printing and typesetting industry.
Lorem Ipsum has been the industry's standard dummy text ever since
the 1500s, when an unknown printer took a galley of type and scrambled it to make a type specimen book.
It has survived not only five centuries,
but also the leap into electronic typesetting, remaining essentially unchanged.
</div>
<p>Lêreda scroll şardraweteweê be watay ewey nîşan nadrêt.</p>
<div class="hidden">Lorem Ipsum is simply dummy text of the printing and typesetting industry.
Lorem Ipsum has been the industry's standard dummy text ever since
the 1500s, when an unknown printer took a galley of type and scrambled it to make a type specimen book.
It has survived not only five centuries,
but also the leap into electronic typesetting, remaining essentially unchanged.
</div>
</body>
</html>
pseudo-classes
pseudo-classes بەکاردێت بۆ پێدانی کاریگەرییەک بۆ هەر selector ـێک (selector: بەشێکی/تاگێکی HTMLـەو کە دەتەوێت پێناسەی بکەیت).
ڕستەکار (syntax) بۆ pseudo-classes بریتییە لە:
selector:pseudo-class {property:value}
دەتوانرێت پۆل (class) لەگەڵ pseudo-classes بەکارببرێت :
selector.class:pseudo-class {property:value}
هەر بەستەرێک دەتوانرێت پیشان بدرێت بەچەند شێوازێکی جیاواز لە وێبگەڕێکدا:
a:link {color:#FF0000} /* Besterî serdan nekraw (unvisited link) */
a:visited {color:#00FF00} /* besterî serdan kraw (visited link) */
a:hover {color:#FF00FF} /* Dananî mişkeket leser bestrêk (mouse over link) */
a:active {color:#0000FF} /* selected link */
نمونەی ۱:
لێرەدا بەستەرێک دانراوە لە پەرگەیەکی html ـدا کە بەڕەنگی ڕەش دەردەکەوێت وە کاتێک کە بە مشکەکەت دەچیتەسەری ئەوە ڕەنگی بەستەرەکە دەگۆڕێت بۆ سوور، ئەوەشمان لە پەڕگەیەکی css ـدا پێناسە کردووە وەک لەخوارەوە دیارە.
a:link {color: #000000}
a:visited {color: #00FF00}
a:hover {color: #FF0000}
a:active {color: #0000FF}
<p><a href="http://chawg.org" target="_blank">Bester bo perrey seretay Chawg</a></p>
pseudo-elements
pseudo-elements بەهەمان شێوەی pseudo-classes بەکاردێت بۆ پێدانی کاریگەرییەک بۆ هەر selector ـێک.
ڕستەکار (syntax) بۆ pseudo-elements بریتییە لە:
selector:pseudo-elements {property:value}
دەتوانرێت پۆل (class) لەگەڵ pseudo-elements بەکارببرێت :
selector.class:pseudo-elements {property:value}
نمونەی ۱:
p:first-letter {
color:#ff0000;font-size:xx-large
}
<html>
<head>
<link rel="stylesheet" type="text/css" href="style.css" />
</head>
<body>
<p>Bibîne ke pîtî yekem be gewreyî u rengî sûre.</p>
</body>
</html>
نمونەی ۲:
p:first-letter {
color:#ff0000;font-size:xx-large
}
p:first-line {
color:#0000ff
}
<html>
<head>
<link rel="stylesheet" type="text/css" href="style.css" />
</head>
<body>
<!-- Dêrrî yekem hemuy be rengî şîn ebêt -->
<p>Lorem Ipsum is simply dummy text of the printing and typesetting industry. Lorem Ipsum has been the industry's standard dummy text ever since the 1500s, when an unknown printer took a galley of type and scrambled it to make a type specimen book.
It has survived not only five centuries,but also the leap into electronic typesetting, remaining essentially unchanged.</p>
</body>
</html>