ئاندرۆید

لە چاوگ
هاندی جۆری Galaxy Nexus بە سیستمی ئاندرۆیدی 4

ئەندرۆید
سیستەمێکی کارگێڕیی مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس Linux Kernel 2.6 بناغەی گرتووە. کۆمپانیای ئەندرۆید Android Inc لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، نەخشەشیان هەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ گووگڵ ئەم کۆمپانیایەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات.
سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە دەروبەری 300000 پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.

وەشانەکانی ئاندرۆید

وەشانەکان
دابەشکردنەکانی API ژمارەی رێژەی بەکارهێنانی
4.0 Ice Cream Sandwich 14-15 0%
3.x.x Honeycomb 11-13 1.8%
2.3.x Gingerbread 9-10 38.7%
2.2 Froyo 8 45.3%
2.1 Eclair 7 11.7%
1.6 Donut 4 1.4%
1.5 Cupcake 3 1.1%

لەم وێنەیەشدا چۆنیەتی رێژەی بەکارهێنانی هەر وەشانێکیان پیشان دەدات تا 3ی ئۆکتۆبەری 2011 :

Android chart.png

داوانامەکان لە ئاندرۆید

داوانامەکان کە ئەوانەی دەبیرێن لە مارکێتی ئاندرۆید بڵاو دەکرێنەوە ، بە چەند شێوەیەک دروست دەکرێن بەڵام سەرەکی تریان بریتیە لە بەکارهێنانی زمانی پرۆگرامکردنی Java بەکاردێنن بە یارمەتی Android SDK , یان بەهۆی بەکارهێنانی ئامرازی NDK , وە لە کۆتایدا یان بە بەکارهێنانی App Inventor کە ئەمەش لە لایەن گووگڵ ەوە بۆ ئەو کەسانە بۆیە ئاسان کاری کە زمانەکانی پرۆگرام کردن نازانن بەڵکوو بە ئاسانی دەتوانن داوانامە دروست بکەن و پێکی ببستنەوە لەگەڵ هاندیئاندرۆید ەکە.

سیستمی ئاندرۆید بۆ چی بەکاردێت؟

ئاندرۆید لەبەر ئەوەی تایبەتمەندی زۆرە و بەکارهێنانی زۆر ئاسان بە دەست دێت وە ئاسانی بۆیە لە زۆر ئامێردا کاری پێ دەکرێت وەک ( Google TV , Tablets , دەستی زیرەک ، لاپتۆپ ، سەعات و Headphone ), یەکەم دەستی بە سیستمی ئاندرۆیدی کاری دەکرد بریتی بوو لە HTC Dream .

ڕووتکردن

سەرەتا دەبێت بزانین ڕووت چییە؟ چاوێک لێرە بکە Root زۆرجار گوێمان لێدەبێت کە دەڵێن فڵانە مۆبایل ڕووتکراوە، یان چۆن مۆبایلەکەم ڕووتبکەم؟ لە ئامێرەکانی مۆبایل و تابلێت کە سیستەمی ئاندرۆیدیان لەسەرە ئەم هەژمارە واتە هەژماری ڕووت ناچالاککراوە. ئەمەش بۆ ئەوەیە کە بەکارهێنەر نەتوانێت دەستکاری پەڕگەکانی سیستەم بکات. دیارە ئەگەر ئەو دەستکاریکردنە ئەگەر بەووریای و دروستی نەکرێت. ئەوا ڕەنگە مۆبایلەکەت یان تابلێتەکەت لێ تێکبچێت.

چۆن ئامێرەکەم کە ئاندرۆیدی لەسەرە ڕووتبکەم؟

پێش ڕووتکردن دەبێت ئەوە بزانین کە لەگەڵ کرداری ڕووتکردن ئەوا گرەنتی مۆبایلەکەمان یان تابلێتەکەمان لە کیس دەچێت. وە دەبێت کردارەکە بە دروستی و بە ووریایی ئەنجامبدەین ئەگەرنا ڕەنگە ئامێرەکەمان جا چ مۆبایل یان تابلێت بێت لەکاربخەین. کرداری ڕووتکردن لەسەر هەموو ئامێرەکان کە ئاندۆیدیان لەسەرە هەمان دەرەنجام و مەبەستی هەیە بەڵام چۆنیەتی ڕووتکردنەکە لە مۆدێلێکەوە بۆ مۆدێلێکی تر جیاوازە.

پێویستە مۆبایلەکەم ڕووتبکەم؟

ئەگەر بەکارهێنەرێکی ئاسایت و دەتەوێت بە ئامێرەکەت تەنها ئەم کردارانە بکات کە لە کارخانەوە دانراون. ئەوا تۆ هیچ پێویستت بەوە نییە مۆبایلەکەت ڕووتبکەی. بەڵام بەنموونە ئەگەر تۆ خاوەنی ئامێرێکی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس بیت و بتەوێت دوایین وەشانی ئاندرۆید کە ئایسکرێمە تاقی بکەیتەوەو کەچی هێشتا بە فەرمی لەلایەن سامسۆنگەوە نەوەشێنراوەو تەنها گەشەپێدەران ئەو کارەیان کردووە. ئەوا ئەو کاتە پێویستت بەوەیە دەبێت پێش هەموو شتێک مۆبایلەکەت ڕووتبکەی.

بەستەر

ماڵپەڕی فەرمی ئەندرۆید