داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ
لۆگۆی فەرمی PostgreSQL

PostgreSQL ماوەی ١٥ ساڵە دروست بووە، وەکو بنکەدراوەیەکی کراوە، بە پتەوی و چوستی ناسراوە، لەسەر هەموو جۆرە سیستەمەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر کاردەکات. PostgreSQL پشتیوانی زمانەجیاجیاکان multiple language دەکات و ڕووکاری تایبەتی هەیە بۆ زمانەکانی بەرنامەداڕشتن بە C/C++, Java, .Net, Perl, Python, Ruby, Tcl, ODBC و هیتر. ناوی ئەم جۆرە بنکەدراوە لەسەرەتادا Postgres بوو، کە لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە بارکەلی University of California at Berkeley پەرەی پێدرا، لەسەر دەستی پرۆفیسۆر ستۆنبرێکەر Michael Stonebraker، ئەم پرۆفیسۆرە لە ساڵی ١٩٨٦ دا دەستی بەکار کردن کرد بۆ دروستکردنی پۆستگری. لە ساڵی ١٩٩٥ هەردوو خوێندکاری پلەی دکتۆرا Andrew Yu و Jolly Chen لە تاقیگەکانی پرۆفیسۆر ستۆنبرێکەر، هەستان بە گۆڕینی زمانی داواکاری زانیاری پۆستگری بە کۆمەڵەیەک لە داواکارییەکانی SQL. لەمەوە ناوەکەیان گۆڕی بە Postgres95.

وتاری سەرەکی »