ماڵپەڕ و پۆدکاستی چاوگ

Share/Save/Bookmark

ویکی چاوگ : گرووپێکی ئایتی کوردیین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەو بوارە بدەین. ئێمە گرنگی دەدەین بە سەرچاوە کراوە، لینوکسونیکس بەگشتی و بە پڕۆژەی وێب و ڕاژەکار و ڕاژەخوازی وێب. هەمان کات چوونە نێو ئەودیوی سیستەم و پاراستن و بەرگری و بەڕێوەبردنی ڕاژە و بەرنامەداڕێژی. دەمانەوێت ئەوە بنووسین و بکەین کە خۆمان بەدیمان نەکردبێت پێشتر. دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بگریت لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاخود ئیمەیڵی بەڕێوبەران postmaster AT chawg DOT org . لە خوارەوەش وەکو هەنگاوێکی نوێ، کەناڵێکی ڕادیۆی تۆمارکراومان هەیە، کە دەتوانن لە هەرشوێنێکی جیهان بن لە ڕێگەی مۆبایل و کۆمپیوتەرەوە یاخود بە دەرهێڵ دایگرن و گوێبیستی بن.

Note= دوا ئەڵقەکانی پۆدکاست:

بابەتی نوسراوە

یاسای پاراستنی زانیارییەکان / Global Data Proectione Regulation کە کورتکراوەکەی بە ئینگلیزی GDPRـە ئەمە پێک دێت لەو کۆمەڵە یاسایەی کە یەکێتی ئەوروپا هەستا بەگۆڕانکاری لە مافی یاسای پاراستنی زانیاریەکانی تاکەکەسی، هەموو وڵاتێک کەوتە ژێر ئەو بڕیارەوە دەبێت گۆڕانکاری لەیاساکاندا بکەن، واتە هەموو ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپاو EESـیش.

ئەم یاسایە/ڕێکخستنە لە ٢٠١٦ـەوە هاتە قسە لەسەر کردن‌و ئەم ساڵیش لە ٢٥ مانگی پێنجی ٢٠١٨ هەموو دەبێت ڕەچاوی بکەن. ...درێژەی وتار »


زۆرتر خوێندراوەکان