گنو/لینوکس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
No edit summary
ھێڵی ٤٢: ھێڵی ٤٢:




[[Category:لینوکس|Linux]]
[[Category:Linux]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٤٢، ٢٩ی ئابی ٢٠٠٩

گنو/ لینوکس سیستەمێکی کارگێڕییە

لۆگۆی گنو

دەتوانین بڵێین کە گنو/ لینوکس وەک سیستەمێکی کارگێڕی وایە کە پێک هاتووە لە چەندها نەرمەکاڵا. بەکورتی ئەو سیستەمە کارگێڕیەیە کە وا دەکات نەرمەکاڵاکان بگونجێن لەگەڵ ڕەقەکاڵاکان. خودی بیرۆکەی نەرمەکاڵای خۆڕا وەکو بیرۆکەی سەرەتا دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە. تێکەڵبوون لەوناوەی کەئێستا بەدابەشکردنی لینوکس ناسراوە دەگەڕێتەوە بۆ کرۆکی پێکەوەکارکردن و فەلسەفەی GNU. زۆر دەمەتەقێ کراوە لەبارەیانەوە ئایا کامە دروستە؟ ئەوەی شایەنی باسە ئەو پێناسەیەی یان ئەو بیناوەی گرووپی GNU دروسترە و دەکرێت بڵێین GNU/Linux بەو دابەشکردنانە. بەڵام کورتی ناوی Linux و خۆشهاتنی لەگەڵ سیستەمە کارگێڕیەکاندا ناوی گرووپی دووەمی چەسپاندووە. هەرچەندە خودی UNIX کەخاوەن خێزانەکەیە و مێژووی لەهەرهەموو سیستەمە کارگێڕیەکان کۆنترە. وەکو ئاماژەی ڕاستەقینە تۆزێک پەراوێز خراوە. خودی ئەمڕۆ دابەشکرنەکانی لینوکس یان گنو/لینوکس لەو سنوورە دەرچووە کەکاتی پەرەپێدان و چارەسەرکردنی کەلێن بگەڕێننەوە بۆ خاڵی سەرەتا و دەمەتەقێی بێئەنجام لەوبارەیە بکەنەوە وە ڕێکخراوەکان. ئەگینا ئێستاش لێرە و لەوێ لەنێو مەکۆنادا وتوێژی زۆری لێدەکەوێتەوە.

گنو/ لینوکس سەرچاوەیەکی کراوەیە

گنو/لینوکس نەرمەکاڵایەکی خۆڕاییە. مەبەست لە نەرمەکاڵای خۆڕایی ئەوەیە کە بتوانیت و دەسەڵاتی ئەوەت هەبێت بۆ گۆڕانکاری و پەرەپێدانی تەواو لەو نەرمەکاڵایەدا. مەبەستمان لێرەدا ئەوەیە کە سەربەستی تەواوت هەیە لە:

  • بەکارهێنانی پرۆگرامەکە وەک ئەوەی کە بتەوێت
  • بینینی تەواوی کۆدەکانی پرۆگرامەکە
  • گۆڕانکاری کردن لە پرۆگرامەکە بە پێی پێویستی تایبەتی خۆیی
  • دابەشکردنی ئەو گۆڕانکارییە لەنێوان خۆت و کەسانی تردا

هەر ئەمەشە وای کردووە کە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ ملیۆنان کەس کە بتوانن پەرەبدەن بە پرۆگرامە سەرچاوە کراوەکان کە من و تۆو هەموومان بتوانین بە خۆڕایی دایبگرین .

دابەشکردنەکانی لینوکس

گنو / لینوکس-سیستەم پێکهاتووە لە چەندەها پرۆگرام - سەدان پرۆگرام. دابەشکردنەکانی لینوکس پێکهاتوون لە کۆمەڵێک نەرمەكاڵا کە وا دانروان ئاسان بن بۆ دامەزراندن و بەکارهێنان. هەرچەندە پێویستە هەندێک گۆڕانکاری بکرێت لە کاتی دامەزراندندا بە پێی پێویست. (ئەتوانین بڵێن: دابەشکردنەکانی لینوکس وەک ئەوە وایە کە خانوویەکی سەربەخۆی تەواو بکڕیت و پاشان بە ئارەزووی خۆت گۆڕانکاری تێدا بکەیت)

دابەشکردنەکانی لینوکس جیاوازیان هەیەو دەکرێت تەنها بەکاربهێنرێن وەک ڕاژەکارێک وە هەندێکیان وەک تەنها ڕوومێزێک و لە شوێنی کار.

لایەنە باشەکانی گنو / لینوکس

لێرەدا زۆر کەس بە هەڵەدا چووە کە دەڵێت گنو / لینکوس خۆڕاییە مەبەستی سەرەکی لە باشیدا تەنها ئەو خۆڕاییە نییە. ئەوەی گرنگە وەک ووتراوەو گرنگی پێدراوە «لینوکس خۆڕایی و سەربەستیە وەک ئاخاوتن - نەک وەک بە خۆڕایی کردنی بیرە».

  • گنو / لینوکس سیستەمێکی کارگێڕی خۆڕاییە کە ئازادی تەواوت هەیە لە بەکارهێنای هەموو پرۆگرامەکان و بینین و گۆڕانکاری لە کۆدەکانیدا بۆ ڕێکخستن و باشترکردنی، لە کاتێکدا تۆ تواناو لێهاتووییت هەبێت.
  • گنو / لینوکس تەواو خۆڕاییە یان زۆر هەرزانە. بە بەکارهێنانی گنو / لینوکس دەتوانیت پارە پاشەکەوت بکەیت ئەویش بە نەبوونی License costs لەسەر پرۆگرامەکان.
  • ژمارەیەکی ئێجگار زۆر پرۆگرامی خۆڕایی هەیە کە دەگاتە هەزاران کە زۆر جار نەک هەر شان بە شانی ئەو پرۆگرامانەی کە بە نرخێکی زۆرن بەڵکو باشترن.
  • لە ڕووی پاراستنەوە زۆر بەهێزەو ئەمەش وای کردووە کە نەتوانرێت تووشی ڤایرۆس و تۆرجان ببێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە پێویستە نوێکرنەوە (update) بکەیت.
  • گنو / لینوکس بە هیچ جۆرێک نە ڕیکلام و نە کاری سیخوڕی ناتوانرێت بکرێت تێدا وەک هەندێک جار لەگەڵ هەندێک پرۆگرام دادەمەزرێن.
  • ئەوەش بزانە کە ئەم چەند خاڵە تەنها لە کردارە باشەکانی گنو / لینوکس نییە بەڵکو زۆر زیاترن لەوەی کە لێرەدا باسکراوە وەک خێرایی لە کارکردندا و توانای بەرەو پێشبردنی زیاتر و ... هتد.

کەموکوڕییەکانی گنو / لینوکس

دەوروبەری gnome بەکوردی
  • گنو / لینوکس زۆر جیاوازە بە واتای ئەوەی کە بەکارهێنەر دەبێت خۆی فێری سیستەمێکی کارگێڕی تر بکات. وەک لە ڕاپرسیەکدا کراوە و پیشاندراوە کە منداڵێك کە تا ئێستا هیچ سیستەمێکی کارگێڕی بەکارنەهێناوە بە دڵنیاییەوە هیچ کێشەیەکی نابێت لە کاتێکدا کە ڕاستەوخۆ گنو / لینوکس بەکاربەرێت. ئەمە کاتێک دروستە کەئەگەر نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی پەنجەرەکان و دوروبەری Gnome و KDE و XFCE بوونی نەبێت لەگۆڕەپانەکەدا.
  • بەکارهێنانی Command Line Interface ئاسان نییە، ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەر تەواو بترسێت کاتێک دەیبینێت. بەڵام ئەوەش بزانە بە فێربوونی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەکارهێنەر لەدواییدا ئارەزووی بەکارهێنانی زیاتری دەکات. بەڵام وەکو لەخاڵی یەکەمدا ئاماژەی پێکراوە بوونی دەوروبەر ئەو ترسەی ڕەواندۆتەوە و دەکرێت و دەشێن بڵێین بەپێی ئامارەکانی خۆشگوزەرانی بەکارهێنەر ئەوانەی سەرەوە لەهەموو ڕووەکانەوە باشترینە. سەرەڕای ئەوەی خۆڕاییە. بەواتایەکی تر زۆربەی بەکارهێنەرانی ئێستا لەگەڵ GUI زۆر خۆشحاڵن بەکردەیەک دەتوانیت بچیتە نێو CLI و بەکردەیکیش بێیتەوە سەر GUI. ئێستا ئەوەی هەیە لەهەموو دابەشکردنەکاندا تەواو ئازادیان داوە کام ڕوومێز یان کامە جۆرە کار هەڵدەبژێریت لەڕێگای Session Manager ەوە.
  • کەمی زانیاری لەسەر گنو / لینوکس. ئەمەش بۆ کاتێک دەشیا، ئەو سەدەها هەزار پەرتووکی ئەلیکترۆنی و مەکۆ و ویکی و خوێندنە بەم جۆرەی ئێستا نەبوو.

ناکۆکی لەسەر ناوی گنو / لینوکس

بەشێوەیەکی تەکنیکی ئەتوانین بڵێین کە لینوکس ناوکی ئەو سیستەمە کارگێڕییەیە کە پێیدەوترێ گنو / لینوکس. لەم دەوروبەرەدا چەندەها پرۆگرام پەرەی پێدەردرێت لەژێر پرۆژەی گنو (GNU). زۆر کەس پێی وایە کە گنو / لینوکس ناوهێنانێکی تەواوە بۆ لینوکس. Richard Stallman یەکەم کەسە کە پێیوایە گنو/ لینوکس ناوهێنانێکی تەواوە بەڵام Linus Torvalds پێی وایە کە هیچ پێویست ناکات بووترێت گنو / لینوکس چونکە دابەشکردنەکان لسەر بنەمای گنو-ن. ئەگەر چی دوای ئەم مشتوومڕە هەر زۆر ئاساییە کە ناوبنرێت بە تەنها لینوکس.