Chawg Keyboard Layouts: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{note| بۆئەوەی بزانیت سیستەمەکەت <code>64bit</code> یان <code>32bit</code> ــە کرتەی لای ڕاست لەسەر <code>Computer</code> بکە و پاشان <code>Properties</code> هەڵبژێرە لەوێدا تەماشای <code>System Type</code> بکە بەرانبەری نوسراوە <code>32bit</code> یان<code> 64bit</code> ؟<br />
تەختەکلیلەکانی چاوگ جووتێ تەختەکلیلن بۆ سیستەمی کارگێڕی ویندۆز، لەسەر بنەمای هەروو تەختەکلیلی ئینگلیزی و تەختەکلیلی عەرەبی دروست کراون بۆ نووسین بە پیتی کوردی لەنێو کۆمپیوتەر و سەر تۆڕی ئینتەرنێت.
*ئەگەر <code>32bit</code> بوو ئەوە [http://www.chawg.org/w/images/8/80/Chawg_Keyboard_Layouts.zip داگرتنی تەختەکلیل] دابگرە.<br />
*ئەگەر هاتوو <code>64bit</code> بوو ئەوە [http://www.chawg.org/w/images/1/11/Kurdish_Keyboard_Layout_for_64bit.zip وەشاندنی 64bit دابگرە ] یاخود [http://arastein.googlepages.com/Kurdish_Keyboard_Layout.zip لێرەوە] دابگرە.}}
 
[[Image:Windows-vista_Xp-piti_bizwen.gif|left|thumb|260px|تەختەکلیلی کوردی نوێ لەسەر هەردوو سیستەمی XP و Vista]]
لەوانەیە سەرنجی ئەوەت دابێ کاتێک دەنووسیت "مه‌کۆ" پەنجە بە چوار کلیلدا دەنێیت لەسەر تەختی کلیلەکان (Keyboard) وە ڕووکەش کە دەیبینیت تەنها لە چوار پیت پێکهاتووە، بەڵام کە دەیسڕیتەوە ئەبێت ٥ جار پەنجە بنێیت بە کلیلی Backspace تا هەموو پیتەکان بسڕێنەوە. ئایا بۆ؟
 
لە دواترین وەشانی تەختەکلیلی کورد ئایتی گروپ بۆ ویندۆز پیتە بزوێنی خڕ بەم شێوەیە پێناسە کراوە "پیتی هاء(ه)+nonjoiner "nonjoiner بریتییە لە جیاکەرەوەیەکی نەبینراوی وەک "|" کە لە پاش پیتی "ه" دێت تا نەهێڵێت پیتی هاء بە پیتی پاش خۆیەوە بلکێت بەو شێوەیەش  وەک پیتە بزوێن دەردەکەوێت. کەواتە کاتێک پیتی بزوێن دەنووسیت لە دوای پیتی هاء، nonjoiner دێت. بە هەردوو پیتی هاء و nonjoiner پیتی بزوێن پێکدەهێنن. هەر ئەم nonjoiner ـەش هۆکاری ئەوەیە کە لە هەندێک پڕۆگرام ناتوانین پیتی بزوێن بنووسین.
 
بۆ پیتی "کاف" ـیش دوو پیتی جیاوازمان هەیە کە هەریەکەیان بە جۆرێک پێناسە کراون و بە جۆرێک دەردەکەون لە کۆتاییدا، بۆ نموونە وشەی "پاک، پاك" بەڵام لە سەرەتا و ناوەڕاستدا وەک یەکن، بۆ نمونە لە وشەی "کورد، كورد". بەڵام سەرەنجام هەر یەک لەو دوو پیتە [[UNICODE|یونیکۆد]]یان جیاوازە و وەک دوو پیتی جیاواز هەژمار دەکرێن.
 
= جیاوازیی تەختەکلیلی کوردی =
هەموو ئەمانە لە ویندۆز، بەڵام لە لینوکس لەسەر تەختەکلیلی کوردی پیتیە بزوێنی خڕ بە دروستی پێناسە کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە. کەواتە لێرەدا دوو پیتی بزوێنمان هەیە لە ڕوواڵەتدا وەک یەکن بەڵام بە دوو شێوەی جیا پێناسە کراون.
 
== گەڕان لە بزوێنەری گەڕانەکاندا ==
بوونی دوو پیت بە دوو شێوازی جیا زۆر کێشەدارە کە لە بزوێنەری گەڕانەکاندا وەک دوو پیتی جیاواز چاویان لێ دەکرێت ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەنجامەکان بە دروستی نەدۆزرێنەوە. بۆ نموونە تۆ زانیاریت پێویستە دەربارەی کۆمپیوتەر بۆیە لە گووگڵ بە دوای وشەی "کۆمپیوتەر" دەگەڕێیت، ئەو وشەیەی تۆ بە شێوەیەک نووسیوتە کە پیتی کاف تیایدا بریتیە لە "ک" و پیتە بزوێنی خڕی دروست بەکاردەبەیت (واتە "ـە" نەک "ـە|") بەڵام کەسێک کە لە ماڵپەڕەکەی خۆی ئەو وشەیەی بە تەواوەتی بە پێچەوانەی تۆوە نووسیوە ("ك" لەگەڵ "ـە|") لەم کاتەدا ئەو بابەتە وەک ئەنجامێک بۆت نادۆزرێتەوە. تەماشای ئەم دوو ئەنجامە جیاوازەی گەڕان بکە لە گووگڵ بۆ وشەی "کۆمپیوتەر":
 
# [http://www.google.com/search?hl=en&q=%DA%A9%DB%86%D9%85%D9%BE%DB%8C%D9%88%D8%AA%DB%95%D8%B1&btnG=Google+Search&aq=f&oq= بەستەری یەکەم، پیتی "ک" + "ـە"]
 
# [http://www.google.com/search?hl=en&q=%D9%83%DB%86%D9%85%D9%BE%DB%8C%D9%88%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D8%B1&btnG=Google+Search&aq=f&oq= بەستەری دووەم، پیتی "ك" + "ـە|"]
 
== تەختەکلیلەکە ==
[[Image:Zyadkirdini_textekilil_vista.gif|thumb|160px|چۆنیەتی دامەزراندن لە ویندۆز ڤیستا و ٧]]
[[چاوگ:دەربارە|چاوگ]] تەختەکلیلێکی نوێی دروستکردووە کە ئەو پیتە بزوێنەی پێناسەکراوەی لەسەر جێگیرکراوە. پیتە بزوێنەکە لە ویندۆزی XP ـدا لەگەڵ هەندێک [[فۆنت]]ی وەک Tahoma و Arial و ...هتد کێشەیەکی هەیە کە بە پیتی پێش خۆیەوە نالکێت، بەڵام لەگەڵ [[فۆنتەکانی یونیکورد]] بێ کێشەیە. ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە لەسەر ڤیستا و ویندۆز ٧ لەگەڵ هیچ فۆنتێکی نووسینی ئاساییدا کێشەی نییە و بە پیتەکانەوە دەلکێت. لە وێنەکەی سەرەوە ڕوونتر دەردەکەوێت کە بە فۆنتی تەهۆما لەسەر XP و Vista پیتە بزوێنە خڕەکان بە چ شێوەیەک دەردەکەون.
 
=== شێوازەکانی ===
تەختەکلیلەکە بە دوو شێواز دروستکراوە یەکێکیان لەسەر بنەمای تەختەکلیلی ئینگلیزی ئەوی تریان لەسەر بنەمای تەختەکلیلی عەرەبی تا نەبێتە کێشە بۆ ئەوانەی بە هەر کام لەو تەختەکلیلانە دەنووسن.
 
=== داگرتن و دامەزراندن===
لە خوارەوە کرتە لە '''داگرتنی تەختەکلیل''' بکە. لە نێو پەڕگە پەستێنراوەکەدا پەڕگەیەکی setupی تیادایە، لە دوای دامەزراندنی پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە دیمەنی تەختەکلیلەکانی تیادایە. پاش دامەزراندن لە Task bar کرتەی ڕاست لە language bar بکە پاشان Settings (یان لە Control Panel ـدا Regional and Languages بکەرەوە پاشان تابی Keyboard and Languages و کرتە لە Change Keyboards بکە یان لە ویندۆز xp کرتە لە Details بکە) دواتر وەک ئەوە بکە کە لە وێنەکەدایە (ئەگەر تەختەکلیلەکە لە لیستە بچووکەکەدا نەبوو، کرتە لە show more بکە بۆ پیشاندانی لیستی هەموو تەختەکلیلەکان.
* [http://www.chawg.org/w/images/8/80/Chawg_Keyboard_Layouts.zip داگرتنی تەختەکلیل]
* [http://www.chawg.org/w/images/1/1e/Chawg_Keyboards_Source.zip داگرتنی سەرچاوە]
 
=== 64bit ===
 
گەر سیستەمەکەت ٦٤ بیتە و تەختەکلیلەکان کار ناکەن، تکایە[http://www.chawg.org/w/images/1/11/Kurdish_Keyboard_Layout_for_64bit.zip وەشاندنی 64bit دابگرە ] یاخود [http://arastein.googlepages.com/Kurdish_Keyboard_Layout.zip لێرەوە] تا ئەو کاتەی وەشانی کۆکراوەی ٦٤ [[بیت]] دروست دەکرێت. * بۆئەوەی بزانیت سیستەمەکەت 64bit یان 32bit کیلی ڕاست لەسەر Computer بکە Properties هەڵبژێرە لەوێدا تەماشای System Type بکە بەرانبەری نوسراوە 32 یان 64bit ؟
 
تێبینی:
* بۆ دروستکردنی تەختەکلیلی دڵخوازی خۆت دەتوانی سەرچاوەی تەختەکلیلەکە دابگریت و بە پڕۆگرامی Microsoft Keyboard Layout Creator دەستکاری بکەیت و وەشانێکی تری لێ بەرهەم بهێنیت.
 
== چارەسەر لە XP ==
هۆکاری ئەو پێکەوە نەلکانە دەگەڕێتەوە بۆ وەشانی فۆنتەکان. ئەتوانیت بە دامەزراندنی وەشانی نوێتری فۆنتەکان ئەو کێشەیە نەهێڵیت. [http://sites.google.com/site/arastein/uploads/others/win_v5_fonts.zip لێرە]  یان  [http://www.chawg.org/w/images/5/5c/Win_v5_fonts.tar.gz لێرەوە]  وەشانی ڤیستای هەردوو فۆنتی Tahoma و Arial دابگرە. پاشان پڕۆگرامی [http://www.ampsoft.net/utilities/FontViewer.php#Download AMP Font Viewer] دابگرە بۆ گۆڕینی فۆنتەکان. کاتێک پڕۆگرامەکە دەکەیتەوە لە تابی installed fonts ـدا هەردوو فۆنتی Tahoma و Arial بسڕەوە (کرتەی ڕاست لە فۆنتەکە بکە و پاشان کرتە لە Uninstall Font بکە). بۆ فۆنتی Tahoma کاتێک دەیسڕیتەوە، تەنها Tahoma دیاری بکە، نابێت Tahoma Bold بسڕیتەوە. پاشان بجۆ تابی Not installed Fonts  ـەوە، شوێنی فۆنتە نوێیەکان دیاری بکە و کرتە لە Install selected font بکە.
 
تێبینی:
* ئەتوانیت هەر فۆنتێکی تر بە هەمان ڕێگا دابمەزرێنیت.
* ئەتوانیت دەستکارانە لە بوخچەی <code>./windows/fonts</code> فۆنتی Arial نوێبکەیتەوە بەبێ پێویستبوون بە هیچ پڕۆگرامێک.


== داگرتن و دامەزراندن==
[[Image:Zyadkirdini_textekilil_vista.gif|thumb|360px|چۆنیەتی دامەزراندن لە ویندۆز ڤیستا و ٧]]
[http://www.chawg.org/w/images/8/80/Chawg_Keyboard_Layouts.zip کرتە لێرە بکە] بۆ داگرتنی تەختەکلیل و لە شوێنێک لەنێو کۆمپیوتەرەکەتدا پاشەکەوتی بکە.<br />
'''دامەزراندن''':
* پەڕگە پەستێنراوەکە بکەرەوە بە ناوی Chawg_Keyboard_Layouts ـە.
* لەناویدا پەڕگەی دامەزراندن/setup ـی تیادایە بەهەمان شێوە بەناوی Chawg_Keyboard_Layouts، دوو کرتەی لێ بکە تا پەنجەرەی دامەزراندنت بۆ دەکرێتەوە و پاشان بەردەوام بە لە هەنگاوەکانی دامەزراندن.
* بڕۆ بۆ Control Panel، پاشان Regional and Languages بکەرەوە. کرتە لە تابی Keyboard and Languages بکە و کرتە لە Change Keyboards بکە (لە ویندۆز XP کرتە لە Details بکە).
* دواتر وەک ئەوە بکە کە لە وێنەکەدایە. نیشانەی ڕاست بدە لە یەکێک لەو دوو تەختەکلیلە کە دەتەوێت پێی بنووسیت. (ئەگەر تەختەکلیلەکە لە لیستە بچووکەکەدا نەبوو، کرتە لە show more بکە بۆ پیشاندانی لیستی هەموو تەختەکلیلەکان.


== دیمەنی تەختەکلیل ==
[[پەڕگە:Chawg_Keyboards_Screenshots.gif|768px|center|دیمەنی تەختەکلیلەکانی چاوگ. کرتە لە وێنەکە بکە بۆ بینینی بە گەورەیی]]
== ئەمانەش ببینە ==
* [[کێشەکانی تەختەکلیل و زمانی کوردی]]
[[Category:Software]]
[[Category:Software]]
  {{DISPLAYTITLE: تەختەکلیلی چاوگ}}
  {{DISPLAYTITLE: تەختەکلیلەکانی چاوگ}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٢٧، ١٨ی ئابی ٢٠١١

تەختەکلیلەکانی چاوگ جووتێ تەختەکلیلن بۆ سیستەمی کارگێڕی ویندۆز، لەسەر بنەمای هەروو تەختەکلیلی ئینگلیزی و تەختەکلیلی عەرەبی دروست کراون بۆ نووسین بە پیتی کوردی لەنێو کۆمپیوتەر و سەر تۆڕی ئینتەرنێت.

داگرتن و دامەزراندن

چۆنیەتی دامەزراندن لە ویندۆز ڤیستا و ٧

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی تەختەکلیل و لە شوێنێک لەنێو کۆمپیوتەرەکەتدا پاشەکەوتی بکە.
دامەزراندن:

  • پەڕگە پەستێنراوەکە بکەرەوە بە ناوی Chawg_Keyboard_Layouts ـە.
  • لەناویدا پەڕگەی دامەزراندن/setup ـی تیادایە بەهەمان شێوە بەناوی Chawg_Keyboard_Layouts، دوو کرتەی لێ بکە تا پەنجەرەی دامەزراندنت بۆ دەکرێتەوە و پاشان بەردەوام بە لە هەنگاوەکانی دامەزراندن.
  • بڕۆ بۆ Control Panel، پاشان Regional and Languages بکەرەوە. کرتە لە تابی Keyboard and Languages بکە و کرتە لە Change Keyboards بکە (لە ویندۆز XP کرتە لە Details بکە).
  • دواتر وەک ئەوە بکە کە لە وێنەکەدایە. نیشانەی ڕاست بدە لە یەکێک لەو دوو تەختەکلیلە کە دەتەوێت پێی بنووسیت. (ئەگەر تەختەکلیلەکە لە لیستە بچووکەکەدا نەبوو، کرتە لە show more بکە بۆ پیشاندانی لیستی هەموو تەختەکلیلەکان.

دیمەنی تەختەکلیل

دیمەنی تەختەکلیلەکانی چاوگ. کرتە لە وێنەکە بکە بۆ بینینی بە گەورەیی

ئەمانەش ببینە