Chmod: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[Image:Chmod.gif|left|thumb|140px| وێنەی CHMOD ]]
[[Image:Chmod.gif|left|thumb|140px| وێنەی CHMOD ]]
'''CHMOD''' بریتیە لەفرمانێکی [UNIX] کەبەڕێگایەوە ئەرکی دەسەڵات بۆ پەڕگە و بوخچە دیاریدەکرێت و دەبەخشرێت، پێشکەوتوانی سیستەمی ویندۆز دەتوانن وێنەیەکی کاری وەربگرن وەکو''' ATTRIB'''. ئەم خاسیەتە گرنگیەکی تایبەتی و گشتی زۆری هەیە و بەیەکێک لەبنەماکانی کاری پڕۆگرامسازی دادەنرێت و بۆ ڕوومێزیش گرنگی لەپێشی پێشەوەیە. '''CHMOD''' لەهەر سێ دەسەڵاتی توانای نوسین، خوێندنەوە و وەگەڕخستندا خۆی دەبینێتەوە بۆ پەڕگە و بوخچە.<!--more--> ئەوانەی بەسیستەمی لینوکس ئاشنان زیاتر ڕووبەڕوی ئەم فرمان دابەشکردنەوە دەبنەوە ڕۆژانە و هەروەها ئەوانەی کاری وێبداڕشتن دەکەن بەزمانە بزۆکەکانی وەکو'''PHP,Perl,Ruby..etc'''. ئەگەر هاتوو لەئەمڕۆدا تەماشای ئەو''' ڕاژەخوازانەی FTP''' بکەین دەبینین زۆربەی زۆریان ئەم کارەیان ئاسان کردووە، کەبەتەنها کرتەیەک ژمارەکە دەدەین و ئەرکەکە بەپەڕگەکە یان بوخچەکە دەسپێرێت. بەڵام لەبیرمان نەچێت زانینی خودی ئەو دەسەڵات پێدانە زۆر گرنگە و دەبێت بیزانیت. فرمانەکان دەکرێت لەشێوەی ژمارە یان بڕگەپیت یان پیتژمارەیی بێت. تێگەشتن لەخودی ئەم دابەشکردنانە و چۆنیەتی دانانیان لەسەر پەڕگە و بوخچە، کلیلێکە کەدەتوانیت دەرگای زۆری پاراستنی پێدابخەیت و بیکەیتەوە لەماڵپەڕ و ڕاژە. هەرچەندە هەتاکو بەرگری بەهێز دەبێت پەلامار دووجار هێندە، بەو بەڵگەیەی هەرگیز ساتێک نەبووە پەلاماری سەر تۆڕی ئینتەنێت و ڕاژەکان ڕابوەستێت لەبەر پارێزراویان و بەهێزیان.
'''CHMOD''' بریتیە لەفرمانێکی [[UNIX]] کەبەڕێگایەوە ئەرکی دەسەڵات بۆ پەڕگە و بوخچە دیاریدەکرێت و دەبەخشرێت، پێشکەوتوانی سیستەمی ویندۆز دەتوانن وێنەیەکی کاری وەربگرن وەکو''' ATTRIB'''. ئەم خاسیەتە گرنگیەکی تایبەتی و گشتی زۆری هەیە و بەیەکێک لەبنەماکانی کاری پڕۆگرامسازی دادەنرێت و بۆ ڕوومێزیش گرنگی لەپێشی پێشەوەیە. '''CHMOD''' لەهەر سێ دەسەڵاتی توانای نوسین، خوێندنەوە و وەگەڕخستندا خۆی دەبینێتەوە بۆ پەڕگە و بوخچە.<!--more--> ئەوانەی بەسیستەمی لینوکس ئاشنان زیاتر ڕووبەڕوی ئەم فرمان دابەشکردنەوە دەبنەوە ڕۆژانە و هەروەها ئەوانەی کاری وێبداڕشتن دەکەن بەزمانە بزۆکەکانی وەکو'''PHP,Perl,Ruby..etc'''. ئەگەر هاتوو لەئەمڕۆدا تەماشای ئەو''' ڕاژەخوازانەی FTP''' بکەین دەبینین زۆربەی زۆریان ئەم کارەیان ئاسان کردووە، کەبەتەنها کرتەیەک ژمارەکە دەدەین و ئەرکەکە بەپەڕگەکە یان بوخچەکە دەسپێرێت. بەڵام لەبیرمان نەچێت زانینی خودی ئەو دەسەڵات پێدانە زۆر گرنگە و دەبێت بیزانیت. فرمانەکان دەکرێت لەشێوەی ژمارە یان بڕگەپیت یان پیتژمارەیی بێت. تێگەشتن لەخودی ئەم دابەشکردنانە و چۆنیەتی دانانیان لەسەر پەڕگە و بوخچە، کلیلێکە کەدەتوانیت دەرگای زۆری پاراستنی پێدابخەیت و بیکەیتەوە لەماڵپەڕ و ڕاژە. هەرچەندە هەتاکو بەرگری بەهێز دەبێت پەلامار دووجار هێندە، بەو بەڵگەیەی هەرگیز ساتێک نەبووە پەلاماری سەر تۆڕی ئینتەنێت و ڕاژەکان ڕابوەستێت لەبەر پارێزراویان و بەهێزیان.


== ژمارەکان یان پیت و مانای دەسەڵات ==
== ژمارەکان یان پیت و مانای دەسەڵات ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٢٥، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨

وێنەی CHMOD

CHMOD بریتیە لەفرمانێکی UNIX کەبەڕێگایەوە ئەرکی دەسەڵات بۆ پەڕگە و بوخچە دیاریدەکرێت و دەبەخشرێت، پێشکەوتوانی سیستەمی ویندۆز دەتوانن وێنەیەکی کاری وەربگرن وەکو ATTRIB. ئەم خاسیەتە گرنگیەکی تایبەتی و گشتی زۆری هەیە و بەیەکێک لەبنەماکانی کاری پڕۆگرامسازی دادەنرێت و بۆ ڕوومێزیش گرنگی لەپێشی پێشەوەیە. CHMOD لەهەر سێ دەسەڵاتی توانای نوسین، خوێندنەوە و وەگەڕخستندا خۆی دەبینێتەوە بۆ پەڕگە و بوخچە. ئەوانەی بەسیستەمی لینوکس ئاشنان زیاتر ڕووبەڕوی ئەم فرمان دابەشکردنەوە دەبنەوە ڕۆژانە و هەروەها ئەوانەی کاری وێبداڕشتن دەکەن بەزمانە بزۆکەکانی وەکوPHP,Perl,Ruby..etc. ئەگەر هاتوو لەئەمڕۆدا تەماشای ئەو ڕاژەخوازانەی FTP بکەین دەبینین زۆربەی زۆریان ئەم کارەیان ئاسان کردووە، کەبەتەنها کرتەیەک ژمارەکە دەدەین و ئەرکەکە بەپەڕگەکە یان بوخچەکە دەسپێرێت. بەڵام لەبیرمان نەچێت زانینی خودی ئەو دەسەڵات پێدانە زۆر گرنگە و دەبێت بیزانیت. فرمانەکان دەکرێت لەشێوەی ژمارە یان بڕگەپیت یان پیتژمارەیی بێت. تێگەشتن لەخودی ئەم دابەشکردنانە و چۆنیەتی دانانیان لەسەر پەڕگە و بوخچە، کلیلێکە کەدەتوانیت دەرگای زۆری پاراستنی پێدابخەیت و بیکەیتەوە لەماڵپەڕ و ڕاژە. هەرچەندە هەتاکو بەرگری بەهێز دەبێت پەلامار دووجار هێندە، بەو بەڵگەیەی هەرگیز ساتێک نەبووە پەلاماری سەر تۆڕی ئینتەنێت و ڕاژەکان ڕابوەستێت لەبەر پارێزراویان و بەهێزیان.

ژمارەکان یان پیت و مانای دەسەڵات

پێش ئەوەی بجینە قوڵایی باسەکەوە دەبێت لەبەرچاوی خۆمان نمونەیەکی زندووی ژیانی ڕۆژانەمان دروستبکەین بۆ تێگەشتن لە CHMOD پەڕگە و بوخچە. بۆ نمونە لەفەرمانگەیەک کاردەکەین گەنجینە ژوورێکە و کۆمپیوتەر ژوورێکە و ژووری چاوڕوانی بۆ میوانان ژوورێک.

بەڕێوەبەری دەزگا= بۆی هەیە بچێتە هەموو ژوورەکان Owner

فەرمانبەری دەزگا= بۆی هەیە بچێتە ژووری چاوەڕوانی و میوانان تابزانێت و کێ لەوێیە؟ وە دەتوانێت بچێتە ژووری گەنجینە ئەگەر بەڕێوەبەری دەزگا ڕێگای بدات لەگەنجینە چەند کەرەستەیەک یان دۆکۆمێنتیکی پێویست بهێنێت بۆ کاتێک ڕێگەدراوە Group

میوانی دەزگا= دەتوانێت بێتە ژووری چاوەڕوانی یان بێتە بەردەم دەزگاکە و ئەو تەختانەی کەلەدەرەوەی دەزگاکە هەڵواسراون وەکو ناوی دەزگاکە و شالیاری دەزگاکە بخوێنێتەوە Other

کرۆکی بنەڕەتبوونی کارەکە دابەش دەکرێت بەسەر سێ بەشەوە کەلەسەرەوە نمونەیەکمان داوە لەسەریان:

Owner
Group
Other

Owner:خاوەنێتی. Group: گرووپ. Other: ئەوانی تر. ئەمانەش لەخۆیاندا ئەرکەکان دابەش دەکەن بۆ سێ فرمانەدەسەڵاتەوە کەئەمانەن:

read=r
write=w
execute=x

ئەمانەش وەکو خۆیان هەر یەکە و بۆ ژمارەیەک هێما دەکەن:

read(r)= 4
write(w)= 2
execute(x)= 1

کۆی هەرسێکیان بەرزترین ئاستی دەکاتە 7. لەبەر ئەوەی باسەکە ئاڵۆز نەبێت بانمونەیەکی بچووک وەربگرین لەسەر بڵاوترین ژمارەی CHMOD mode کەبەرچاومان دەکەوێت بەبەردەوامی775. نرخەکان لە (0بۆ7)ــن.

User (rwx) = 4+2+1 = 7
Group(rx) = 4+1 = 5
World (rx) = 4+1 = 5
chmode mode = 0755 

بەتەنیشت یەکەوە:

-rwxr-xr-x

بەکورتی با بزانین ئەم فرمانانە چۆن دەسەڵاتەکان دەبەخشن لەلینوکس:

       chmod [Options]... Mode [,Mode]... file...

       chmod [Options]... Numeric_Mode file...

       chmod [Options]... --reference=RFile file...

ئەگەر بمانەوێت بوخچەیەک دەسەڵاتی بدەین بەگشت 777 :

# chmod 777 "path/to/folder/"

یان بەهێماپیت هەمان دەسەڵات دەکاتە:

# chomd -rwxrwxrwx "path/to/foder/"

ئەگەر بمانەوێت بوخچەیەک و هەموو پەڕگە و بوخچەکانی ناوی دەسەڵاتی گشتی بدەین 777:

# chmod 777 "path/to/folder/" -R

هەمان دەسەڵات بەهێماپیت:

# chmod -rwxrwxrwx "path/to/folder/ -R

هەر کێشەیەک یان ئاڵوزیەک دەبینیت یان تێبینیەکت هەیە، دەوڵەمەندی بکە. هەرچەند ئەمە وەکو باسێکی گشتی و سەرەتای لەسەر تێگەشتن لەو دەسەڵاتە وایە. ئەکرێت وردتر بینەوە. بەڵام تائێستا بەسە بۆ سەرەتا لەداهاتوودا باس لەماف و دەسەڵاتی گرووپ گۆڕینی دەکەین وەکو :

chgrp - Change group ownership
chown - Change file owner and group

لەدوایدا پرسیار دێتە پێشەوە، من چۆن ئەو دەسەڵاتانە بۆ پەڕگە یان بوخچە ببینم؟ بۆ نمونە بۆ پەرگەی Arastein: بەنیشاندان + نیشاندانی ماف و دەسەڵات= ls -l

Debian:Arastein# ls -l
total 28
-rw-r--r--  1 root root   45 2008-10-25 21:55 index.html
-rw-r--r--  1 root root   20 2008-10-25 21:58 test.php
drwxr-xr-x  9 root root 4096 2008-10-25 22:05 wane
drwxr-xr-x  5 sia  sia  4096 2008-11-01 03:00 wordpress