Dhcp

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

پڕۆتۆکۆلی ڕێکخستنی خانه‌خوێی بزۆک بۆ ڕاژەی ئۆبونتو

بە شێوەیەکی سادەو ساکار باس لەم بابەتە دەکەین ئەگەر Server ڕاژەیەکی لینۆکس/ ئۆبونتومان هەبێت بمانەوێت Network ڕایەڵەیەکی لەسەر بنیات بنێین کە لە Server ڕاژەکەوە خۆکارانە IP Address ئایپی ئەدرەس بدات بە ئامێرو کۆمپیوتەرەکانی ناو ڕایەڵەکە ئەوا پرۆتۆکۆڵی DHCP بەکار دەبەین دایدەمەزرێنین, سودی ئەم پرۆتۆکۆڵە ئەوەیە ئەو کەسەی کە بەڕێوەبەری ڕاژەیە ناچیت هەموو کاتێک ئەگەر لە ناو ڕایەڵە ئامێرێک یان کۆمپیوتەرێک زیادی کرد ئای پی بە دەستی بداتێ بەڵکو خۆکارانە ڕاژە ئایپیەک دەدات بەو ئامێرە هەروەها سودێکی تر کاتێکی زۆر کەمی دەوێت بە چەند چرکەیەک ڕاستەوخۆ لە ڕاژەکەوە ئایپی وەردەگرێت، هەروەها بۆ سیستمە بێ وایەرەکان wifi زۆر سودی هەیە.


پێویستیەکان

  1. ڕاژەیەکی ئۆبونتو کە من لە نووسینی ئەم بابەتە وەشانی (ubuntu server 14.04 LTS) بەکاردەبەم.
  2. دانانی دوو ڕایەڵەی ناوخۆیی (LAN Card) لەسەر ڕاژەکە.
Network-diagram.png

ئێستا دەست دەکەین بە دامەزراندن و ڕێکستنی پەڕگەکانی کە پێویستن بۆ ئەم فێرکاریە وەکو دەزانن هیچ ڕاژەیەکی لینوکس و یونیکس GUI نیە بۆ یە کارەکانمان لە سەر شێل shell یاخود تێرمیناڵ ئەنجام دەدەین.

ئامادەکاریەکانی سەرەتا:

ئێمە دوو LAN card کارتی ڕایەڵە کە بەم شێوەیە رێک ئەخەین و دەبێت ئەو LAN ەی کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پێوە گرێدراوە لەسەر eth0 بێت و ئەو LANەی کە پڕۆتۆکۆڵی DHCP لەسەر دادەمەزرێنین دەبێت eth1 بێت وە هەروەها وا باشترە eth0 بە static بە دەستی ئایپی و زانیاریەکانی بدەینێ چونکە ڕاژە دەبێت خۆی ئای پی static بێت.


Note= تێبینی گرنگ: eth0 زانیاری و ئایپی ئەو شوێنە دەنووسیت کە ئینتەنێتی بۆ دابین کردوویت نابێت هەڵەی تیا بکەیت بەڵام بۆ eth1 بە دڵی خۆمان لە Class پۆلێک ئایپیەک و range مەودایەک هەڵدەبژێرین بۆ نمونە وەک ئەمە.
10.10.10.1
255.255.255.0

سەرەتا چاو لێرە بکەو وەک ئەمەی لێ بکە

sudo nano /etc/network/interfaces
Interfaces.jpg

پاشان بۆ بینینی ئەنجامەکە ئەم فەرمانە بنووسە Ifconfig .

Ifconfig.jpg

پێویستمان بە دامەزراندنی دوو پاکەتە بۆ ئامانجی ئەم فێرکاریە ئەم دێڕە لە تێرمیناڵ بنووسە.

sudo apt-get install isc-dhcp-server bind9
Install dhcp.jpg

پاشان پێویستە گۆڕانکاری لەم ڕێڕەو و پەڕگەیە بکەین /etc/default/isc-dhcp-server

sudo nano /etc/default/isc-dhcp-server
Isc-dhcp-server.jpg

لێرە eth1 یاخود LAN بنووسە لە شوێنی INTERFACES

Interface lan.jpg

ئێستا پێویستمان بە گۆڕینی شێوەپێدانە بنەڕەتیەکەیە لەم ڕێڕەوە /etc/dhcp/dhcpd.conf ، ئاساییە ئەگەر لەم پەڕگەیە هەرچی تیایە بیسڕیتەوە و خۆمان زانیاریەکان بنوسینەوە جارێکی تر.

sudo nano /etc/dhcp/dhcpd.conf

لێرە من پەڕگەی dhcpd.confم بەم شێوەیە لێکردووە بە پێی زانیاری و پێویستیەکانم تۆش دەتوانیت بیگۆڕیت بەو شوێوەیەی خۆت پێویستتە یان هەر وەکو ئەمە.

ddns-update-style none;
default-lease-time 600;
max-lease-time 7200;
authoritative;
log-facility local7;
option subnet-mask 255.255.255.0;
option broadcast-address 10.10.10.255;
option routers 10.10.10.1;
option domain-name-servers 10.10.10.1;
option domain-name "zryan.dhcp";
subnet 10.10.10.0 netmask 255.255.255.0 {
range 10.10.10.50 10.10.10.200;
}
Dhcp conf.jpg

پاشان خزمەتگوزاری DHCP پێویستە سەرلەنوێ دەستپێبکەینەوە restart بەم فەرمانە.

sudo service isc-dhcp-server restart 

لە کۆتاییدا بۆ چالاک کردنی ئایپیەکان بۆ پێشەوە IP forwarding ئەم ڕێڕەوەش دەستکاری بکە /etc/sysctl.conf

sudo nano /etc/sysctl.conf

ئەم دێڕە لەمەوە

  1. net.ipv4.ip_forward=1

بگۆڕە بۆ ئەمە net.ipv4.ip_forward=1 واتە بەبێ (#)

Ip forward.jpg

فێرکاریەکە کۆتایی هات هیوادارم سودی هەبوبێت.

سەرچاوە

لاپەڕەی سەرەکی فێرکاری،

زانیاری زۆرتر،

دامەزراندن لە مەکۆکانی ئوبونتو،