Dhcp

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏٢١:١١، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە لایەن Zryan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروستکرد بە «پرۆتۆکۆلی ڕێکخستنی خانه‌خوێی بزۆک بۆ ڕاژەی ئۆبونتو بە شێوەیەکی سادەو ساکار باس لە...»ەوە)

پرۆتۆکۆلی ڕێکخستنی خانه‌خوێی بزۆک بۆ ڕاژەی ئۆبونتو بە شێوەیەکی سادەو ساکار باس لەم بابەتە دەکەین ئەگەر ڕاژەیەکی ئۆبونتومان هەبێت و بمانەوێت ڕایەڵەیەکی لەسەر بنیات بنێین کە لە ڕاژەکەوە خۆکارانە ئای پی ئەدرەس بدات بە کۆمپیوتەرەکان و لەگەڵ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ئەوا پرۆتۆکۆڵی DHCP بەکار دەبین دایدەمەزرێنین, سودی ئەم پرۆتۆکۆڵە ئەوەیە کە ئەو کەسەی کە بەڕێوەبەری ڕاژەکەیە ناچیت هەموو کاتێک ئەگەر لە ناو ڕایەڵە کۆمپیوتەرێک زیادی کرد ئای پی بە دەستی بداتێ بەڵکو خۆکارانە ڕاژە ئایپیەک دەدات بەو کۆمپیوتەرە لاپتۆپە تەلەفۆنە زیرەکە هتد... پێویستیەکان: 1. ڕاژەیەکی ئۆبونتو کە من لە نووسینی ئەم بابەتە وەشانی (ubuntu server 14.04 LTS) بەکاردەبەم. 2. دانانی دوو ڕایەڵەی ناوخۆیی (LAN Card) لەسەر ڕاژەکە. 3. هاوشێوەی ئەم وێنەیە ڕەقەکاڵاکان ڕێک بخە

Network-diagram.png

ئێستا دەست دەکەین بە دامەزراندن و ڕێکستنی پەڕگەکانی کە پێویستن بۆ کارەکەمان وەکو دەزانن هیچ ڕاژەیەکی لینۆکس و یونیکس GUI نیە بۆ یە کارەکانمان لە سەر شێل shell ئەنجام دەدەین ئامادەکاریەکانی سەرەتا: 1. ئێمە دوو LAN ڕایەڵەکە بەم شێوەیە رێک ئەخەین و دەبێت ئەو LAN ەی کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پێوە گرێدراوە لەسەر eth0 بێت و ئەو LANەی کە پڕۆتۆکۆڵی DHCP لەسەر دادەمەزرێنین دیەبێت eth1 بێت وە هەروەها وا باشترە eth0 بە static بە دەستی ئایپی و زانیاری و DNS ی بدەینێ چونکە ڕاژە دەبێت خۆی ئای پی static بێت