Dhcp

لە چاوگ

پرۆتۆکۆلی ڕێکخستنی خانه‌خوێی بزۆک بۆ ڕاژەی ئۆبونتو


بە شێوەیەکی سادەو ساکار باس لەم بابەتە دەکەین ئەگەر Server ڕاژەیەکی لینۆکس/ ئۆبونتومان هەبێت و بمانەوێت Network ڕایەڵەیەکی لەسەر بنیات بنێین کە لە Server ڕاژەکەوە خۆکارانە IP Address ئایپی ئەدرەس بدات بە ئامێرو کۆمپیوتەرەکانی ناو ڕایەڵەکە لەگەڵ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ئەوا پرۆتۆکۆڵی DHCP بەکار دەبین دایدەمەزرێنین, سودی ئەم پرۆتۆکۆڵە ئەوەیە کە ئەو کەسەی کە بەڕێوەبەری ڕاژەکەیە ناچیت هەموو کاتێک ئەگەر لە ناو ڕایەڵە ئامێرێک یان کۆمپیوتەرێک زیادی کرد ئای پی بە دەستی بداتێ بەڵکو خۆکارانە ڕاژە ئایپیەک دەدات بەو ئامێرە هەروەها سودێکی تر کاتێکی زۆر کەمی دەوێت بە چەند چرکەیەک ڕاستەوخۆ لە ڕاژەکەوە ئایپی وەردەگرێت...


پێویستیەکان

  1. ڕاژەیەکی ئۆبونتو کە من لە نووسینی ئەم بابەتە وەشانی (ubuntu server 14.04 LTS) بەکاردەبەم.
  2. دانانی دوو ڕایەڵەی ناوخۆیی (LAN Card) لەسەر ڕاژەکە.

هاوشێوەی ئەم وێنەیە ڕەقەکاڵاکان ڕێک بخە

Network-diagram.png

ئێستا دەست دەکەین بە دامەزراندن و ڕێکستنی پەڕگەکانی کە پێویستن بۆ کارەکەمان وەکو دەزانن هیچ ڕاژەیەکی لینۆکس و یونیکس GUI نیە بۆ یە کارەکانمان لە سەر شێل shell ئەنجام دەدەین.

ئامادەکاریەکانی سەرەتا:

ئێمە دوو LAN card کارتی ڕایەڵە کە بەم شێوەیە رێک ئەخەین و دەبێت ئەو LAN ەی کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پێوە گرێدراوە لەسەر eth0 بێت و ئەو LANەی کە پڕۆتۆکۆڵی DHCP لەسەر دادەمەزرێنین دەبێت eth1 بێت وە هەروەها وا باشترە eth0 بە static بە دەستی ئایپی و زانیاری و DNS ی بدەینێ چونکە واباشترە ڕاژە دەبێت خۆی ئای پی static بێت. لە شێڵ ئەم کۆماندە ifconfig بنووسە بۆ بینینی LAN card و زانیاریەکان.


Note= تێبینی گرنگ: eth0 زانیاری و ئایپی ئەو شوێنە دەنووسیت کە ئینتەنێتی بۆ دابین کردوویت نابێت هەڵەی تیا بکەیت بەڵام بۆ eth1 بە دڵی خۆمان لە Class پۆلێک ئایپیەک و range مەودایەک هەڵدەبژێرین بۆ نمونە وەک ئەمە.
172.16.1.1
255.255.0.0


پاشان بۆ ئەوەی ‌هەردوو LAN ەکە ئایپیەکانی بکەین بە static ئەم پەڕەیە دەستکاری بکە بەم شێوەیەی من کردوومە.

sudo nano /etc/network/interfaces

پاشان پێویستمان بە دامەزراندنی پاکەتی DHCP یە ئەمەش لە شێڵ بنووسە.

sudo apt-get install isc-dhcp-server bind9

ئەم پەڕەیە دەستکاری بکە بۆ دەستنیشانکردنیeth1 وەک وێنەکە.

sudo nano /etc/default/isc-dhcp-server