Ethernet

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

ئاماژەیە بۆ جۆری (ڕایەڵەی ناوخۆیی LAN)، لە لایەن کۆمپانیای (کسێرۆکس Xerox) پەرەی پێدراوە. ستراتیجی کۆنتڕۆڵکردن لە ئیسەرنێتدا پێی دەوترێت (سیزما سی دی CSMA/CD) – (Multiple Access, Collision Detection)، لەم ڕایەڵەیەدا هەر کۆمپیوتەرێک (گوێ هەڵدەخا listen) تا بزانێ لە کۆمپیوتەری ترەوە داتای بۆ نەهاتووە، لەکاتی گواستنەوەی داتادا، لە چاوەڕوانیەوە دەچێتە بواری ئاڵوگۆڕی داتا.

شێوەکانی بەستنەوەی ئیسەرنێت

چوار شێوە بەستنەوەی فیزیایی ئیسەرنێت هەیە. ئیسەرنێتی تەنک، کێبڵی جۆری دوو جەمسەری (RG-58) بەکاردەهێنێت، کێبڵی پێوانەیی ڕایەڵەی ناوخۆیی بریتیە لە (RJ-45). هەروەها (کێبڵی تیشکی fiber optic)ش بەکار دەهێنرێت کە خێرایی پێوانەییەکەی ١٠٠مێگابیت/چرکە دا، ئەمڕۆ تەکنیکی نوێی ئیسەرنێت تا ١ گیگابیت/چرکە دا خێرایە.