Function

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٠:٥٣، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە لایەن Aras (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروستکرد بە «== پێناسە== پابەندیی یا نەخشە (ئینگلیزی function) لە بەرنامە داڕشتندا: بریتییه لە نیمچه بەر...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)

پێناسە

پابەندیی یا نەخشە (ئینگلیزی function) لە بەرنامە داڕشتندا: بریتییه لە نیمچه بەرنامەیەکی داڕێژراو بۆ ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو بە شێوەیەکی سەربەخۆ. لەزمانەکانی C++, C دا نەخشە به function ناو دەبرێت هاوشێوەی فۆرتران، ئادا، یاخود لە پاسکال دا کە بەشه بەرنامە ئەتوانرێت function یا کارڕا procedure بێت، جیاوازیی ئەم دووانەش ئەوەیە کە پابەندیی ئاکامی کردارەکان دەگێڕێتەوە و کارڕا procedure نا.

سوود و بایەخی نەخشە لە بەرنامەکاندا

نەخشە لە بەرنامەدا بە گشتیی، شێوەیەکی ساکارتر ئەبەخشێ بە پێکهاتەی بەرنامەکه، لەگەڵیدا نووسینی نەخشە لەب ەرنامەدا یارمەتی بەش کردنی چارەسەرەکان دەدا، هەمیشه ڕاست کردنەوە و گۆڕانکاریی تیایاندا نابێته هۆی گۆڕانکاریی زۆر لە بەرنامە سەرەکییەکەدا.