دابەشکردنی لینوکس RedHat

لە چاوگ
لۆگۆی Red Hat

ئەم سیستەمی کارگێڕیە کۆدەکرێتەوە لە لایەن کۆمپانیای (Red Hat) ، وە ئەم سیستەمە کارگێڕیە بڵاوترین سیستەمە کارگێڕیەکانی لینوکس بوو لە ساڵی ٢٠٠٤ . ئەم سیستەمە کارگێڕیە یەکەم وەشانی کە دەکاتە ١.٠ لە ٣ ی نۆڤەمبەری ١٩٩٤ بڵاوکرایەوە،لە یەکەمەوە بە ناوی "سیستەمی کارگێڕی بازرگانی"ــەوە ناوی دەرکرد وە یەکەم سیستەم بوو کە RPM Package Managerـی بەکارھێناوە ، وە بە تێپەڕبوونی کات بریتی بوو لە خاڵی وەرچەرخان بۆ بڵاوکراوەی تر ، وەک : Mandriva Linux وە Yellow Dog Linux.

مێژوو

لە ساڵی ٢٠٠٣ کارەکانی لەگەڵ (RHEL) وەستاند ، وەشانی کۆتای بریتی بوو لە ٩ ، کۆتای ژیانی ئەم سیستەمەش بریتی بوو لە ٣٠/٤/٢٠٠٤ لەسەر ئەو نوێکردنەوانەی بەسەریدا ھات لە ساڵی ٢٠٠٦ لە لایەکی فیدۆرا وە ، تا ئەو کاتەی داخرا لە ساڵی ٢٠٠٧.



مێژووی وەشانەکانی Red Hat

  • ١.٠ ،کە لە ٣ی ١١ ١٩٩٤ بڵاوکرایەوە.(لینوکس ١.٢.٨)
  • ١.١ ،١ی ٨ ١٩٩٥ بڵاوکرایەوە.(لینوکس ١.٢.١١)
  • ٢.٠ ، لە ٢٠ی ٩ ١٩٩٥ بڵاوکرایەوە.
  • ٢.١ ، لە ٢٣ی ١١ ،١٩٩٥ بڵاوکرایەوە.
  • ٣.٠.٣(picaso) ، ١ی ٥ ،١٩٩٦ بڵاوکرایەوە .
  • ٤.٠ ،(colgate) لە ٣ی ١٠، ١٩٩٦ بڵآوکرایەوە .
  • ٤.١ ،(vanderbilt) لە ٣ی ٢، ١٩٩٧ بڵآوکرایەوە.
  • ٤.٢ ،(biltmore( لە ١٩ی ٥، ١٩٩٧ بڵاوکراوەتەوە.
  • ٥.٠ ،(Hurrucane) لە ١ی ،١٢ ١٩٩٧ بڵاوکراوەتەوە .
  • ٥.١ ،(manhattan) لە ٢٢ی ٥ ،١٩٩٨ بڵاوکراوەتەوە.
  • ٥.٢ ،(apollo) لە ٢ی ١١، ١٩٩٨ بڵاوکرایەوە .
  • ٦.٠ ،(Hedwig) لە ٢٦ی ٤، ١٩٩٩ بڵآوکرایەوە.
  • ٦.١ ،(Cartman) لە ٤ی ١٠، ١٩٩٩ بڵاوکرایەوە .
  • ٦.٢ ،(Zoot) لە ٣ی ٤، ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە .
  • ٧ ،(Guinness) لە ٢٥ی ٩، ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە (ئەم وەشانە بە ٧ بڵاوکرایەوە نەک ٧.٠).
  • ٧.١ (Seawolf) لە ١٦ی ٤، ٢٠٠١ بڵآوکرایەوە.
  • ٧.٢ (Enigma) لە ٢٢ی ١٠، ٢٠٠١ بڵاوکرایەوە.
  • ٧.٣ ،(Vahalla) لە ٦ی ٥، ٢٠٠٢ بڵآوکرایەوە .
  • ٨.٠ ،(Psyche) لە ٣٠ی ٩، ٢٠٠٢ .
  • ٩ ،(Shrike) ٣١ی ٣، ٢٠٠٣،(ئەم وەشانە بە ٩ بڵاوکرایەوە نەک ٩.٠).



سەرچاوە

ویکی ئینگلیزی