گرنگی کرداری SCP بۆ گواستنەوەی پەڕگە

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

گواستنەوەی پەڕگە و بوخچەکان لە نێوان ڕاژەکاندا بە شێوەیەکی کلیلدراو و پارێزراو. یەکێکە لە کۆڵەکە ئامرازەکانی دەستی بەڕێوبەری ڕاژە. گواستنەوەی هەموویان بە شێوەیەک، کە کەمترین کات ببات و پرۆتۆکۆلی پارێزراوی SSH بنەمای کارەکەی بێت. لەم دەمەدا تەنها Secure Copy (SCP) ــیە. ڕیزبەندی یان ڕووکاری بنەڕەت ئەم شێوەیە بۆ تێگەشتن لە زنجیرەی کردار و پەڕەکان لە ڕیزی فرمانەکاندا:

 scp <file> <username>@<IP address or hostname>:<Destination>

گواستنەوە لە نێوان دوو ڕاژە

کاتێک ڕاژەیەکت هەیە لە شوێنی A دەیگوازیتەوە بۆ B، بە مەرجێک هەردووکیان بە تۆڕی نێتەوە بەسترابن. بۆ ئەوەی ناسیاوی بکەیت لە نێوان دوو ڕاژەکەدا، زۆر دروستر و ئاسایشترە. کە متمانەی نێو دوو ڕاژەکە بە یەکتری بناسێنی بەڕێگەی کلیلی SSHــەوە ئەمەش لە نێو پەرگەی ڕێکخستنەکانی ~/.ssh/config بە نمونە ئاوها:

   Host raje-a.com
    Port 2222
    IdentityFile /bo/raje-a-id_rsa

    Host raje-b.com         
    Port 3333
    IdentityFile /bo/raje-b-id_rsa

دەتوانی بۆ گواستنەوە پەڕگە، کاتێک خۆت وەکو root لەسەر ڕاژەی A یت:

# scp nmune.txt USERNAME@RAJE-B.com
  • ئێستا ئەگەر کۆمەڵێک پەڕگە بن:
# scp nmune.txt nmuneitr.html USERNAME@RAJE-B.com
  • یان بتەوێت پەڕگەی nmuneitr.html بچێت بۆ بوخچەیەکی دیاریکراو لەسەر ڕاژەی B:
# scp nmuneitr.html USERNAME@RAJE-B.com:/BRO/BUXCHEI/HTMLS
  • یاخود بوخچە بگوازیتەوە بە هەموو پەڕگەکانەوە:
# scp -r bo/buxche/  USERNAME@RAJE-B.com

هەردوو ڕاژەکە بۆ یەکتری

کاتێک تۆ وەکو بەڕێوبەری ڕاژەکان، لە شوێنی سێیمەوە بە هەردوو ڕاژەی A, B دەڵێی فڵانە پەڕگە یان بوخچە بۆ فڵانە شوێن یان بە پێچەوانەوە. وەکو ئێرە کە گواستنەوەی پەڕگەیە:

# scp USERNAME@RAJE-A.com:/buxchei/nmune.html  USERNAME@RAJE-B.com:/bo/buxchei/webhtml/

بۆ بوخچە و هەموو پەرگەکان هەمان ڕیزبەند و ڕووکاری سەرەوەی هەیە و کردارەکان هاوشێوەن لە فرمانەکانیشدا:

# scp -r USERNAME@RAJE-A.com:/buxchei/jmare2/*  USERNAME@RAJE-B.com:/bo/buxchei/jmare2/