Taskmanager

لە چاوگ

زۆر جار بەکارهێنەرانی ویندۆز وا ڕاهاتوون کاتێک کێشەیەکیان دەبێت و بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ستستمەکەیان کلیلی (Ctrl + Alt + Delete)داگرن لەوێوە ئەتوانن کۆتایی بەو پرۆگرامە بهێنن کە بۆتە هۆی کێشەکە (End Processes)بکەن یان زۆر شتی تریش کە تەماشای چوستی سیستم و خێرایی بکەن، بەڵام لە سیستمی لینوکسدا ئەو کلیلە فەرمانێکی تری پێسپێردراوە، بۆنمونە ئەگەر لەسەر سیستمی لینوکس و دابەشکراوی ئوبونتو کاربکەیت پەنجە بنێیت بە (Ctrl + Alt + Delete) ئەوا پەنجەرەی (Log out of this system now?) دەکرێتەوە، پرسیارەکە ئەوەیە چۆن (System Monitor) یان (Task Manager) لە لینوکسەوە بکەینەوە؟؟

  • سەرەتا ئەچینە ئێرە System -> Preferences -> Keyboard Shortcuts
دەربارەی وێنەکە


  • پاشان Custom Shortcuts بە + قەدبڕێکی نوێ زیاد ئەکەین
دەربارەی وێنەکە
  • Name : System Monitor

Command : gnome-system-monitor

  • پاشان (Apply)
دەربارەی وێنەکە
دەربارەی وێنەکە


  • لە کۆتاییدا پەنجە لەسەر ئەو قەدبڕە دائەنێین کە ئەمانەوێت (Task Manager) پێ بکرێتەوە من ئەمەم داناوە (Ctrl + Alt + K) تۆش ئەتوانیت شتێکی تر یان ئەمەی من بەکاربەریت.
دەربارەی وێنەکە
دەربارەی وێنەکە