VIM

لە چاوگ

ئەگەر لەهەرشوێنیکی ئەم جیهانەی ئایتی باسی نوسەر و دەستکاریکەی پڕۆگرامسازی یان داڕشتنی وێب بکرێت، دەبێت باسی VIM بکرێت، تائێستا بەباشترین و بەتواناترین نوسەر و دەستکاریکەر ناسراوە. لەم بابەتەدا دەمەوێت باس لەوە بکەم چەند گرنگە بۆ تۆی خاوەن ڕاژە کەلەم پرۆگرامە بزانیت، چونکە هەموو دەستکاریەکان لەڕێگەی تێڕمیناڵەوە دەتوانیت بکەیت، وەکو دەستکاری ئاپاچی مۆد یان php.ini ..هتد. لەسەرەتادا دەبێت بزانین ئەوها بانگی پەڕەیەک دەکەین کەبمانەوێت دەستکاری بکەین بۆ نمونە php.ini : vim /etc/php5/apache2/php.ini ئێستا پەڕەکەمان بۆ دەکرێتەوە دەمانەوێت register_globals بکوژێنینەوە OFF بەڵام خۆتان دەزانن زۆرن وشەکان چۆن بیدۆزینەوە؟

:/register_globals

ئێستا دۆزیمانەوە، ئەی چۆن دەسکەین بەنوسین؟

Shift+A

ئەمە دەتباتە INSERT مۆدەوە. ئەها هەڵەمان کرد! چۆن بگەڕێینەوە؟ یەکجار پەنجە بنێ بە Esc بۆ ئەوەی لە INSERT مۆد دەرچیت، پاشان پەنجە بنێ بە پیتی U بۆ گەڕانەوە Undo هەنگاو بەهەنگاو. باشە ئێستا دەمانەوێت گۆڕانکاریەکان پاشەکەوت بکەین و دەرچین!

:wqa

یان ئەخەوم :)

Shift+ZZ

ئەگەر ویستمان پاشەکەوت بکەین و بەڵام دەرنەچین؟

:w

ئەگەر ویستمان هیچ ڕوونەدات و هیچ گۆڕانکاریەک و دەرچین؟

:q!

باشە ئەگەر ئەو پەڕەیە کێشەی BOM UTF8 هەبوو، چۆن بیکوژین؟

:set nobomb

ئەگەر ویستمان جوانتر بڕگە و فرمانەکان ببینین واتا Syntax highlight :

:syntax on

ئەگەر ویستمان ژمارەی هەبێت دێڕەکان line numbering :

:set number

تائێرە بەسە بۆ سەرەتایەک لەجیهانی Vim و گرنگی بۆ خاوەن ڕاژە.