دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز بە بەکارهێنانی Virtualbox

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
هێمای VirtualBox


پێشەکی

Virtualbox ڕێگات دەدات بەئیش پێکردنی سیستەمی کارپێکردنییەکی تەواو لەناو سیستەمێکی کارپێکردنی تر،پاڵپشتى ئەم سیستەمانە دەکات Linux, Mac OS X, Windows XP, Windows Vista, Windows 7, Solaris لەگەڵ OpenSolaris هەروەها وەشانەکانى ترى سیستەمەکانى،سەرەتایی دروست بوونى ئەم نەرمەکاڵایە دەگەرێتەوە بۆ ساڵى ٢٠٠٧،ئەم نەرمەکاڵایە دوو وەشانى هەیە

  • PUEL کە کورتکراوەى Personal Use and Evaluation Licenseـە،
  • OSE کە کورتکراوەى Open Source Editionـە،ئەم وەشانە خۆڕاییە لە ژێر مافى GPLـدایە،

دڵنیابە لەوەی کە ڕامەکەت کەمتر نییە لە 512 مێگابایت یان 1 گێگابایت زیاتریش ئامۆژگاری دەکرێت.

بۆ VirtualBox ؟

  • قەبارەی دامەزراندن پێویست ناکات پێشتر بڕیار درابێت ،دەتوانرێت دواتر داینامیکیانە قەبارەی ڕاستی دیسکی ڕەق بگەڕێندرێتەوە.
  • پێوسیت ناکات کۆمپیوتەرەکەت سەرلەنوێ هەڵبکەیتەوە (reboot) بۆ ئەوەی لە لینوکسەوە بیگۆڕیەوە بۆ ویندۆز یان بە پێچەوانەوە.
  • مەکینەی Virtual هێڵی ئینتەرنێتی ویندۆزەکەت بەکاردێنێت ،بۆیە پێویست ناکات خەمی ئەوەت بێت کە ئایا هێڵەکەم دەدۆزێتەوە یان دەیناسێتەوە.
  • مەکینی Virtual ڕێکخستنەکانی ڤیدیۆی خۆی بەکاردەبات ، هەر بۆیە پێویست ناکات دووبارە خەمی دامەزراندن و ناساندنی وەگەڕخەرەکانی گرافیک بیت بۆ وەرگرتنی شاشەیەکی گونجاو.
  • بۆ وەرگرتنی زانیارییەک یان ڕێنمایی زۆر بە ئاسانی دەتوانیت وێنەی شاشەکە بگریت لە هەر بەشێکی .
  • سیستەمەکەت ناخاتە ئەستۆ ،دەتوانیت هەر کاتێ ئارەزووت لە سیستەمەکە نەبوو دیسکی وەگەڕخەری Virtual بسڕیتەوە بۆ لابردنی.
  • زۆری تریش کە لەکاتی بەکاربردنیدا پێیان ئاشنا دەبیت.


دامەزراندنى

دامەزراندنى ئوبونتو لە ناو ویندۆز

دەتوانى هەر سیستەمێکى کارپێکردن دابمەزرێنیت ،بەم ڕێگایەى خوارەوە باسى دەکەین ،لەم ووتارە باسى چۆنێتى دامەزراندنى Ubuntu دەکەین، سەرەتا بۆ داگرتنی Virtualbox سەردانی ماڵپەری سەرەکی بکە.

Note= تێبینی گرنگ: ڕوونکردنەوە و وێنەکانی ئەم ووتارە لەسەر Ubuntu وەشانی 10.04 شیکراوەتەوە ، بەڵام وەشانەکانی تری 8.04, 9.10, 10.10 بەهەمان شێوەن.

لەدوای دامەزراندی Virtualbox و کردنەوەی ،کرتە بکە لەسەر New پاشان ڕووکارێکی وەکو ئەوەی خوارەوەت بۆ دێت و کرتە لەسەر Next بکە. Virtualbox-ubuntu.jpg


دەتوانیت هەر ناوێک ئارەزووی دەکەیت ناوی بنێیت ،ئەگەر تۆ Ubunutu دادەمەزرێنی گونجاوە ناوی بنێی Ubuntu ،ئەگەر دابەشکردنێکی تر دادەمەزرێنی لە Version هەڵیبژێرە. دەبێت سیستەمی کارپێکردنەکەش دیاریبکەیت کە Linuxە.

Virtualbox2.jpg


VirtualBox هەوڵ دەدات قەبارەی ڕامی پێویست پێشنیار بکات بۆ تەرخانکردنی بۆ مەکینەی Virtual ،ئەگەر تۆ 1 GB یان کەمتر ڕامت هەیە ،وا باشترە لەگەڵ ئامۆژگارییەکە بڕۆیت کە VirtualBox پێتی دەدات و ڕاستەوخۆ Next بکەیت ، بەڵام ئەگەر 1 GB ڕام زیاترت هەیە وا باشترە چارەگێکی بۆ تەرخان بکەیت ،بۆ نموونە ئەگەر تۆ 2 GB ڕامت هەبوو ئەوا 512 MB بۆ تەرخان بکە ، ئەگەر 4 GB ڕامت هەبوو 1 GB بۆ تەرخان بکە ..هتد
Virtualbox3.jpg


ئەگەر ئەوە یەکەمجارە VirtualBox بەکاردەبەیت (کە لەوانەشە یەکەمجار بێت بۆیە ئەم ووتارە دەخوێنیتەوە) ،کەواتە پێویستە Create new hard disk دروستکردنی دیسکی ڕەقی نوێ هەڵبژێریت و پاشان Next بکە.
Virtualbox4.jpg

لە هەنگاوی دواتریش دووبارە Next بکە.

لێرەدا ئامۆژگاری دەکرێت کە Fixed-size storage هەڵبژێریت ،پاشان Next بکە.
Virtualbox5.jpg

دامەزراندنی ئاسایی Ubuntu کەمترە لە 4 GB ،ئەگەر نەخشەت هەیە کە نەرمەکاڵا زیادبکەیت یان پەڕگەی گەورە دابگریت بۆ Ubuntuی دامەزرێنراو لە VirtualBox کەواتە دەبێت کەمێک بۆشایی بدەیتە قەبارەکان.
Virtualbox6.jpg

لەدواتردا کرتە لەسەر Finish دەکەیت و چاوەڕوان دەبیت تاکو وەگەڕخەری Virtual دێتە دروستکردن و لەدوای تەواوبوونی دووبارە Finish دەکەیت.

لە هەنگاوی دواتر زیادکردنی Ubuntuی داگیراوی دیسکی وێنەیە (.iso) ،کرتە لەسەر Setting بکە و پاشان Storage ئینجا لەژێر CD/DVD Device بەتەنیشت Empty هێمایەکی بچووکی بوخچەیەک دەبینی کرتەی لەسەر بکە و Ubuntu...iso داگیراو هەڵبژێرە.
Virtualbox7.jpg

هەر کە هەڵتبژارد Ok بکە ، پاشان دوو کرتە لەسەر مەکینەی Virtual بکە بۆ دەستپێکردن یان کرتە بکە لەسەر دوگمەی Start لە VirtualBox.
Virtualbox8.jpg
لەکۆتاییدا دەستبکە بە دابەزاندنی Ubuntu .

دامەزراندنى سیستەمەێکى تر لە ناو لینوکس

بۆ ئەوەى هەر سیستەمێکى تر لە ناو وەشانەکانى لینوکس دامەزرێنیت هەمان هەنگاوەکانى پێشووترە،بەڵام دەبێت وەشانى ئەم نەرمەکاڵایە دامەزرێنیت کە بۆ لینوکس دەبێت،داگرتنى نەرمەکاڵاى VirtualBox بۆ لینوکس،دەتوانى دێبیان دامەزرێنیت لە ناو ئوبونتو،

دامەزراندنى سیستەمەێکى تر لە ناو ماک

داگرتنى نەرمەکاڵاى VirtualBox بۆ ماک،دواتر هەنگاوەکانى دامەزرندن وەک ئەوەى سەرەوە جێبەجێ بکە،دواتر هەر سیستەمێکى ترت دەوێت دایمەزرێنە،

ئەمانەش ببینە


بەستەری دەرەکی