WYSIWYG

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏٢٠:٠٥، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە لایەن ئامانج (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)

پێناسە

WYSIWYG کورتکراوەی What You See Is What You Get ـە. ئەم زاراوەیە مەبەست لەوەیە کاتێک بابەتێک، بەڵگەنامەیەک یان هەر دەقێک لە هەر کوێیەک دەنووسیت، شێوازی دەرکەوتنی ئەو دەقە لەکاتی دەستکاریکردندا لەدواییدا بە هەمان شێوازی دەرەنجامی دەقەکە دەردەکەوێت یان زۆر لەو دەچێت. بۆ نموونە لەکاتی نووسینی بەڵگەنامەیەک لە Microsoft Word یان OpenOffice Write و لەدوای چاپکردنی دەبینیت بابەتە چاپکراوەکە وەک هەمان ئەو بابەتەیە کە لە نەرمەکاڵاکەدا نووسیوتە.

بەڵام نووسینی دەقێک لە textarea ـیەکی سادە بۆ نووسینی لێدوانێک لە پەڕەیەکی وێب کە WYSIWYG نییە، بەم شێوەیە دەنووسرێت.

<p>Zarawey <strong>WYSIWYG</strong> kurtkirawey ristey <em>What You See Is What You Get</em>e</p>

دەرەنجام کاتێک ئەو لێدوان یان بابەتە لە پەڕەیەک دەردەکەوێت، بەم شێوەیە دەبێت:

Zarawey WYSIWYG kurtkirawey ristey What You See Is What You Gete

بەڵام لە دەستکاریکەری WYSIWYG ـدا گۆڕانکارییەکان ڕاستەوخۆ دەردەکەون بە کرتەکردن لەو دوگمانەی لە دەستکاریکەر یان نووسەرەکەدا دەردەکەون.

نووسەری وۆردپرێس، نووسەرێکی WYSIWYG