مۆڵەتی GPL

لە چاوگ

ڕێگەپێدان و مۆڵەتی GPL

مۆڵەتنامەی General Public License کە بە کورتکراوەی (GPL) ناسراوە، ئەو ڕێسا و ڕێنوێنییانە لەخۆ دەگرێت کە چۆنێتی مامەڵەکردن بە بەرهەمەکانی گنو و سەرچاوەکراوە ڕوون دەکاتەوە. ئەم مۆڵەتنامەیە ڕێگە دەدات كە بەرنامەکەش بفرۆشرێت، لە راستیدا مەبەستی (GNU) مەبەستێكی زۆر ڕامیاریتره لەوەی زۆركەس تێی دەگات، لای (GNU) گرنگە كە هەر كۆدێك دەنووسرێت بە كراوەیی بمێنێتەوە، پاشان هەر بەرنامەداڕێژێكی دی ئەم كۆدە بەکار ببات، ڕێی لێ نەگیراوە بەمەرجێك ئەویش كۆدەکەی خۆی بخاتەوە پێش چاوی بەرنامەداڕێژەرەکانی تر. بۆیە پرۆگرام یان نەرمەکاڵای ئازاد مەبەست لە نرخەکەی نییە بەڵكوو مەبەست لە كۆدەکەیەتی.