Function

لە چاوگ
(ڕەوانەکراوە لە نەخشەەوە)

پێناسە

پابەندیی یا نەخشە (ئینگلیزی function) لە بەرنامە داڕشتندا: بریتییه لە نیمچه بەرنامەیەکی داڕێژراو بۆ ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو بە شێوەیەکی سەربەخۆ. لەزمانەکانی C++, C دا نەخشە به function ناو دەبرێت هاوشێوەی فۆرتران، ئادا، یاخود لە پاسکال دا کە بەشه بەرنامە ئەتوانرێت function یا کارڕا procedure بێت، جیاوازیی ئەم دووانەش ئەوەیە کە پابەندیی ئاکامی کردارەکان دەگێڕێتەوە و کارڕا procedure نا.

سوود و بایەخی نەخشە لە بەرنامەکاندا

نەخشە لە بەرنامەدا بە گشتیی، شێوەیەکی ساکارتر ئەبەخشێ بە پێکهاتەی بەرنامەکه، لەگەڵیدا نووسینی نەخشە لەب ەرنامەدا یارمەتی بەش کردنی چارەسەرەکان دەدا، هەمیشه ڕاست کردنەوە و گۆڕانکاریی تیایاندا نابێته هۆی گۆڕانکاریی زۆر لە بەرنامە سەرەکییەکەدا.