ویکی و مەکۆکانی چاوگ

Share/Save/Bookmark
(ڕەوانەکراوە لە Index.phpەوە)

مەکۆکان و ویکی چاوگ : گرووپێکی ئایتی کوردیین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەو بوارە بدەین. ئێمە گرنگی دەدەین بە سەرچاوە کراوە، لینوکس/یونیکس بەگشتی و بە پڕۆژەی وێب و ڕاژەکار و ڕاژەخوازی وێب. هەمان کات چوونە نێو ئەودیوی سیستەم و پاراستن و بەرگری و بەڕێوەبردنی ڕاژە و بەرنامەداڕێژی. دەمانەوێت ئەوە بنووسین و بکەین کە خۆمان بەدیمان نەکردبێت پێشتر. بۆیە هاوکارمان بە ,بە پەیوەندیگرتن.

Note= تێبینی گرنگ: وەکو پێویستییەک بۆ نووسینی کوردی لە کۆمپیوتەر بەگشتی و سەر پەڕەکانی چاوگ بەتایبەتی. ئامۆژگاری ئەوانە دەکەین، کە سیستەمی کارگێڕی ویندۆز جۆری XP,Vista,Windows7 بەکاردەبەن. تەختەکلیلی چاوگ بەکاربهێنن. زانیاری زۆرتر و هۆکاری بەکاربردنەکە لە پەڕەکەدا نوسراوە..

پۆدکاستی چاوگ

لۆگۆی پۆدکاستی چاوگ

پۆدکاستی چاوگ، یەکەم پرۆژەی لەو جۆرەیە بەزمانی کوردی. کە بەرنامەیەکی وتوێژی زانستی سووکەڵەیە. دوور لە قەیدی فەرمی ڕۆژنامەوانی. ئامانجی ئەم بەرنامەیە پێدانی ئامۆژگاری و بەرزکردنەوەی هۆشیاری بەکارهێنەرە. هەروەها ناساندنی دیوێکی تری ئەم دنیایەیە بە مرۆڤی کورد. پۆدکاستی چاوگ بریتییە لە بەرنامەیەکی پەخش لە ڕێگەی هەر پڕۆگرامێکی کۆمەڵانەیی یان پێکەوەبوون بێت وەکو سکایپ، هەنگئاوت، لە ١٩/١٢/٢٠١٦ یەکەم ئەڵقەی بەردەست کرا بۆ گوێگران لە SoundCloud, ئ. تەنها وەکو گرووپێکی وتوێژی دەکرێن، کە ئەم جۆرە پەخشە لە نێو فێرخوازان و ئایتیزاناندا بڵاوە، هەروەها لە بوارە زانستییەکانی تریش چەندین پەخشی گرنگ هەن لە تونئین TuneIn ڕادیۆ یان ئایتونس Itunes. بەرنامەکان هەرکەس دەتوانێت تۆماری بکات و دەتوانین دەستکاری دەنگەکان بکەین بۆ بڕین و ئامادەکردن. پاشان دەخرێتە سەر نێت لە ریگەی ئەو دوو پەخشەرەوە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر بۆ هەموو جیهان. پۆدکاستی چاوگ کراوەیە هەر فێرخواز و زانستخوازێک دەتوانێ بەشدار بێت، تەنانەت ئەگەر بۆ یەک ئەڵقەش بێت، ئامانجی سەرەکی بەخشین و پێدانی زۆرترین زانیاری و باسی پوختکراوە بۆ گوێگر.

...درێژەی وتار »

بەستەرەکانی پۆدکاست

Php.png Html.png Css.png Mysql.png Ubuntu.png