سەرەتا وتار کاریگەری هەڵسەنگاندن

کاریگەری هەڵسەنگاندن

لەلایەن Daban Abbas

هەڵسەنگاندن بۆ کاڵا، کۆمپانیا، دکتۆر و نۆرینگە، ڕیستۆرانت یان هەر جێگایەکی بازرگانی. تەنانەت فرۆکەخانە و شار و شوێنی گەشتیاری یان بۆ فلیم و دراما. هەڵسەنگاندن زۆر جار بۆتەهۆی ئەوەی کە کۆمپانیاکان بترسن لە کڕیار. پێگەی YELP یەکێک  گەورەترین و بڵاوترین پێگەبوو بۆ هەڵسەنگاندن، بەڵام دوای ئەوەی گوگڵ و فەیسبووک هەڵسەنگاندیان زیادکرد ئێستا YELP تاکە جێگانییە بۆ ئەو مەبەستە.
ئەوەی گرنگە ئێمە زۆر بەدەگمەن ئەم چەکە گرنگە بەکارئەبین کە یەکجار کاری گەرە، یان هەرنازانین بەکاری بێنین. خەڵکانێک ئەبینیت هەڵسەنگاندی باش بۆ جێگایەک ئەکەن کەچی گلەییان لێی هەیە یان بە پێچەوانەوە. لەهەمووی سەرسوڕ‌هێنەرتر کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت داوا لە بەشداربوان ئەکەن کە هەڵسەنگاندنی باشیان بۆ بکەن بۆ بردنەوەی کارت! بەشداربوانیش هەڵسەنگاندنی باش ئەنجام ئەدەن بۆ بردنەوەی خەڵات! ئەمە بەتەواوی ئەچێتە خانەی هەڵسەنگاندنی درۆینەوە کە ئێستا لە بەشێکی زۆری دنیا کۆمپانیاکان هانای بۆ ئەبەن بۆ بەرزکردنەوەی هەڵسەنگاندنی کاڵاکانیان کەباش نییە، بەڵام لەکاتی دەرکەوتنی ئەم فێڵە سەرجەم هەڵسەنگاندنەکان لائەبرێن و کۆمپانیاکەش لە پێگەکەدا سزائەدرێت.

سودکانی هەڵسەنگاندن:
١. هۆکارێکە بۆ ئەوەی خاوەن کار بە ترسەوە مامەڵە بکات نەوێرێت فێڵ لە کڕیار بکات.
٢. جیاکردنەوەی شوێنی باش و خراپ لەلایەن کڕیارەوە.
٣. پێدانی شانسێکی تر بۆ کەسی ناڕازی لەخاوەن کار تا سکاڵای خۆی بکات لە ڕێی هەڵسەنگاندنەوە.
٤. جیاکردندەوە ناسینەوەی کاڵای وێنەگیراوە و لە کاڵای ئەسڵی.

کێشەکانی:
١. بوونی هەڵسەنگاندنی درۆ لەلایەن بوت/رۆبۆت زۆربەی کات ئەمە بەخۆکار لائەبرێن لەلایەن پێگەکانەوە.
٢. هەنێک جار کۆمەڵێک کەس هێرشی ناڕەوا ئەکەن سەر کۆمپانیایەک کە کێشەیان هەیە لەگەڵی و ئاستی هەڵسەنگاندنی دائەبەزێنن.
٣. دروستبوونی کەسانی شارەزا کە هەڵسەنگاندنی درۆ ئەکەن بە جۆرێک کە پێگەکە نەتوانێت بی پاڵێوێت و بزانێت درۆیە.
٤. ناردنی کاڵا بۆ یوتوبەر و کەسانێکی کە یان پێدانی پارە تا هەڵسەنگاندنی باش بۆ کاڵایەکی خراپ بکەن.
بەگشتی بە هەموو ئە خاڵە نرێنانەشەوە گرنگترین و باشترن شتێک بەرلە هەر کارێک بیکەیت تەماشاکردنی هەڵەسەنگاندنە. نزیکەی ٪٩٠ ئەمریکا و ئەورپا بەر لە کڕین یان سەردانی هەرجێگایەک تەماشای هەڵسەنگاندن ئەکەن بە پێی ئەو ڕاپرسیانەی کراوە لەسەری.

پێگەی ئێمە لەکوێیە لەو ڕوەوە؟
بەداخەوە هیچ شوێنێک هێندەی کوردستانی باشور جێنەماوە لەو روەوە، کەسانێکی زۆر هەر نازانن ئەمە بۆ چییە. هەرەوەها هیچ پێگەیەک نییە جگە لە گوگڵ و فەیسبووک بۆ هەڵسەنگاندن لە کوردستان. ئەوەی کە تا ڕادەیەک بەکاردێت هەڵسەنگاندنی فەیسبووکە، بەڵام ئەوەش وەک پێویست نییە. فەیسبووکیش زۆر بەهێزنییە ئامرازەکانی بۆ ئەومەبەستە، بۆیە ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیای بێکەڵک وبازرگانی خراپ خەریکی ساغکردنەوەی کاڵان بێئەوەی کڕیار بزانێت چۆنن تا خۆی نەکەوێتە داویانەوە. هیوادارم لە ساڵانی داهاتوو ئێمەش بتوانین سودی لێوەربگرن خەڵک فێری ئەوەبن کە شوێنێک کەڵکی نییە بە خراپی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن تا کەسانی لێی دورکەوەنەوە.

بەشێک لەوماڵپەڕانەی کە کاری هەڵسەنگاندن ئەکەن:

ڕەنگە ئەمانەشت بەدڵبێت

پەیامێک جێ بهێڵە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.