چارەی گەرمی و پانکەی ماکبووک لە لینوکس

هەموو پارچەکانی ماکبووک بەتەنها دروست دەکرێن لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بۆ ئەپڵ بەتایبەت. بۆیە وەرگەڕخستنیان لەگەڵ ویندۆز و لینوکسدا بۆ خۆی چیرۆکێکە. جا لینوکس ئاسانترە و دەستت دەگاتە هەموو پەڕەکان، بەهۆی ئەوەی سیستەمی ماک خۆی جیهانی یونیکس و FreeBDS یە، ئەوە تا ئەندازەیەک ئاسانترە ناو دوو کەوانەدا 🙂

ئەو توڵانەی بەندە تاقی کردۆتەوە لەگەڵ ئەم مۆدێلەدا، کە ماکبووکی ساڵی ناوەڕاستی ٢٠١٢ یە و قەبارەی ١٥ ئینجە زۆرن و لە ژمارە نایەن، وەکو dkms دەستکاری بووتلۆدەر، ناوکی لینوکسی تایبەت لەگەڵ nvidia، بەهۆی ئەوەی ئەو مۆدێلە خواهەڵناگرێ لە جۆرایەتی و پتەویی و چوستی، هیچی بۆم نەهێشتۆتەوە و زۆر لێی ڕازیم. جا ئەم پارچەیە لە ٢٠١٨ شوێنی DVD دەرکردووە، کردم بە SSD و ئەوەی خۆشیم گۆڕیووە بە SSD، کە دوانن لە SanDisk و WD green وەکو تۆپ دەهاوژۆن. هەروەها بیرگەی کراوە بە ٨ گێگا لە جۆری سامسۆنگ، وە هەموو پارچەکانی پاککراوەتەوە بە کحولی ٩٩% و کرێمی ساردکردنەوەی (کە زۆر شەرتە) نوێ کراوەتەوە. بەهەرحاڵ کوڕێک پرۆژەیەکی لەوانەی پێشوی خۆی هێناوە بەناوی mbpfan و توڵێکی زۆر ئاسانە. یەکەمجار لەڕێگەی ئەمەوە دەبێت زۆرترین خولانەوە پانکەی لای ڕاست و چەپ بدۆزیتەوە، لەگەڵ کەمترینیان (بێدەنگترین)

cd /sys/devices/platform/applesmc.768/

پاشان

cat fan*_min
cat fan*_max

وەکو دەیبینیت لەم وێنەیە

بەدەستکارییەکی کورتەوە لە

sudo nano /etc/mbpfan.conf

بەم شێوەیە ڕێکم خستووە، کە زۆر ڕوونە نامەوێت گەرمی سەریان لەو ئاستەی دامناوە تێپەڕکات، گەرنا پانکەکان ئیشی خۆیان دەکەن.

بەم شێوەیەش پاترییەکی باشت بۆ دەگەڕێتەوە (ئێستا نزیکەی ٤ سەعاتە) بەو تەمەنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە لایەن

سیامەند

بەکارهێنەری لینوکسم لە ٢٠٠٣ ـەوە و بەڕێوبەری ڕاژە و بەشدارم لە کوردی هەموو سیستەمەکان و بەکوردیکردنی زۆریان لەگەڵ هاوڕێیان. باوەڕم بە نەرمەواڵا و سیستەمی ئازادە، کە تەنها شوێنە بەدەر لە نەژاد و بازرگانی ئێمەی تێدا دەردەکەوین. هەروەها ئەندامێکم لە #چاوگ #پۆدکاست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.