ئێدوارد سنۆدن

ئێدوارد سنۆدن ئەو گەنجەبوو کە لە ویلایەتەیەکگرتووە کانی ئەمریکا لە دەزگای هەواڵگری و دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی کاری دەکرد، کاری ئیدوارد هەمەجۆر بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی کەسێکی بە توانابوو لە پڕۆگارم نووسین و پاراستنی ئاسایشی کۆمپیوتەر و ڕایەڵە، هەر زوو دوای دامەزراندنی لە دەزگای هەواڵگری، لە پرۆگرامێکی تایبەت وەرگیرا بۆ مەشقکردن و خوێندن لە بواری ئاسایشی کۆمپیوتەر تا زیاتر پەرە بە تواناکانی بدرێت.

ژیان نامەی ئێدوارد سەرنج ڕاکێشە، بەڵام من زیاتر تیشک ئەخەمە سەر کارە مەزنەکانی کە پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە. هەرچەندە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بە سیخوڕ و خیانەتکار ناوی ئەبەن.

ئێدوارد لە () بەرەوە() هەڵهات، لەوێوە لەگەڵ کۆمەڵە ڕۆژنامەنووسێک دەستی بەدانیشتن کرد تا سەرجەم ئەوزانیاریانەی دزەی پێکردوە تاوتوێ بکات، ئێدوارد بۆیە جێگایەکی وەک ویکیلیکسی هەڵنەبژارد نەی ئەویست ژیانی هیچ کام لە کارمەندەکانی دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی بخاتە مەترسییەوە بەهۆی ئەو هەموو زانیاریەی لەبەردەستیا بوو.

سنۆدن هۆکاری هەڵهاتن و ئەم کارەی ئەوەبوو کە خەڵکی وڵاتەکەی و هەموو جیهان ئاگادار بکاتەوە لەو مەترسیانەی لەسەریانە بەهۆی کۆمپیوتەر و هەموو ئامێرە زیرەکەکانی کە بۆتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەیان. دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمریکا و بەریتانیا کە سنۆدن زانیاری لەسەر یان هەبوو دەیان پاڵێوەر( filter) یان دانەوە تا زانیاری هەموو کەسێک بێ جیاوازی پاشەکەوت بکەن و هەرکەسێک بە هەر هۆکارێک بوو بە ئامانجیان هەموو زانیارییەکی ژیانی لەبەردەستایانایە هەر لە پەیوەندی و نامە و تا ئەگاتە وێنە و ڤیدۆی نێردراو. تەنانەت کردنەوەی کامێرای و مایکی کۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەکەکانی

سنۆدن ئەڵێت: ئەگەر ئەتەوێت پارێزراو بیت مایک و کامێرای کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەت دەربهێنە تەنها لە کاتی پەیوەندی هێدفۆنێک بەکاربهێنە.

بەهۆی ئەوەی سنۆدن شیکەرەوە بوو دەسەڵاتی بینینی زۆر بەی زانیاری و پرۆگرامەکانی هەبوو تەنانەت پەخشی ڕاستەو خۆی بۆردومانی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانیش، دەسڵاتی بینینی زانیاری هەرکەسێک کە بییەوێت.

ئەو پڕۆگرامانەی لەو کاتەدا بەکارئەهێنران () و () بوون کە دەسەڵاتی تەواوی ئەدا بە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.