هاوپۆل: هەواڵ
تەختەکلیلی لاتینی (بەدرخانی) بۆ ویندۆزی ١٠
پاش ئەوەی لەلایەن کۆمەڵێک هاوڕێوە پێمان ڕاگەیەندرا، کە تەختەکلیلی کوردی لاتینی لەسەر ویندۆزی ١٠ کێشەی هەیە و جێبەجێ نابێت. ئەوە ئێمەش هەڵساین بەدروستکردنی دانەیەکی نوێ، کە بتوانێت لەسەر ویندۆزی ١٠ کار بکات بەبێ کێشە. بۆ ئەم مەبەستەش، هەمان نەخشەی بنەڕەتی ڕێککەوتووکراوی کوردیمان بەکاربردووە بۆ لاتینی باو و جێگیر، کە بەدرخانییە. شێوەی پیتەکان بەپێی بنەڕەتی ئاسایی و لەکاتی داگرتنی SHIFT دا بەم شێوەیە: بەردەوام بە لە خویندنەوەی تەختەکلیلی لاتینی (بەدرخانی) بۆ ویندۆزی ١٠
فەیسبووک، ئینستاگرام وەتسئەپ دەرهێڵن
فەیسبووک و سەرجەم خزمەت گوزارییەکانی لە ئێستادا کارناکەن و دەرهێڵن، بەشێکی زۆری وڵاتانی گرتۆتەوە پێ ئەچێت کێشەکە گشتگیر بێت، تا ئێستا لە عێراق، یۆنان، بوڵگاریا و ئازەرباینجان پشتڕاستکراوەتەوە کەکارناکات.
بە پێی پێویست ئەم هەواڵە نوێ ئەکرێتەوە.
نوێکردنەوە: ۷ ئێوارە بە کاتی کوردستان، ئێستا فەیسبووک کەوتەوە کار.
ویندۆز تێرمیناڵ
مایکرۆسۆفت بە فەرمی تێرمیناڵی لینوکسی بۆ ویندۆزی ١٠ بەردەست کرد بۆ داگرتن، هەروەها کۆدەکانیشی لە ماڵپەڕی گیتهەب داناوە بۆ پەرەپێدەران
تایبەتمەندیەکانی ویندۆز تێرمیناڵ پشتیوانی هەموو پەنجەرەکانی تری وەک CMD و PowerShell دەکات بەکارهێنەرانی ویندۆز ١٠ دەتوانن ویندۆزەکانیان نوێبکەنەوە بۆ وەشانی ١٩٠٣ پاشان لە کۆگای مایکرۆفت دایگرن. لەپێشتر مایکرۆسۆفت بەشێوەی Subsystem لینوکسی بۆ ویندۆز ١٠ جێگیر کردبوو بەڵام لە ئێستادا پێویستی بە Subsystem نیە.
سەرچاوە بلاگی مایکرۆسۆفت