جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 December 4, 2008, 21:20

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

لینوکس بۆ و چۆن ببمە بەکارهێنەری؟ [بمخوێنەوە]

سیستەمی کارگێڕی لینوکس چییە؟
بریتییە لەسیستەمێکی خۆڕای کارگێڕی لەسەر بنەمای UNIX  و  LInux-Kernel و نەرمەکاڵای ژێر پڕۆژەی GNU   . گرنگترین شت کەهەمیشە لەپێشی پێشەوە هێشتویەتیەوە بەهێزی لەپاراستن و لێهاتووی لەڕاپەڕاندندایە. چی لەسەر ڕوومێز بێت یاخود ڕاژە بەتایبەتی.

دابەشکردنەکانی لینوکس چییە؟
دابەشکردنی لینوکس زۆرن و بڵاون، وە چۆنیەتی کارکردن و  جۆرایەتیان بۆ کەس یان ئاستی شارەزایی دەگۆڕدرێت، دابەشکردنەکان بەگوێرەی ئارەزووی کۆمەڵ ڕێکخراون.

  دابەشکردنێکی گونجاو

دابەشکردنی بەناوبانگ و بڵاوی؟
لەم ساڵانەی دوایدا بەتەواوی بەکارهێنەرانی Ubuntu زۆر بوون و هۆکارێکی باش بووە بۆ ڕاکێشانی گەورەترین ڕێژە بۆ جیهانی لینوکس. بەهەمان شێوە دێبیان و سوزە و فیدۆراش زۆر لەتەشەنە کردندان.

من دەمەوێت دایبگرم لەکوێ و چۆن؟
Ubuntu
Fedora
Debian

ئایا من دەشێم بۆ لینوکس؟ یان لینوکس دەشێت بۆمن؟
بەڵێ زۆریش بەدڵنیایەوە، لەوانەیە ئەم پرسیارە پێش چەند ساڵێک تۆزێک ئەستەم بوایە لەبەکارهێنەرێکی ئاسایی سەر ویندۆزەوە بۆ لینوکس. بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ پێشخستن و خۆشکاری بۆ بەکارهێنەرانی یەکەم ئامانجی پەرەپێدەرانی بووە. بۆیە لەئێستا و لەداهاتوودا بەڵێ زۆر شیاوە.

بەهیوای سەرکەوتن و کاتێکی شاد
بەڕێوەبەرایەتی چاوگ

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB