جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 June 19, 2011, 22:50

Kurdish EAgle
چاودێران
شوێن: ههولێر
تۆماربووە لە: July 22, 2010,
پەیامەکان: 213

ماڵپەرێک بۆ چاوگ

ئامانجی سەرەتا و سەرەکی چاوگ ویکییەکە بووە کە هەیە ،بۆ پەخشکردنی ئەوەی پەخشنەکرابوو بەزمانی کوردی و بە ئاستی زانستی ،دواتر بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وتار و باسەکان مەکۆکان دانرا .ئێستاش بۆ جیاکردنەوەی هەندێ چالاکی لە مەکۆکان و هەندێ چالاکیش کە لەوانەیە بچێت و نەچێتە ویکی .وا بەباش زانرا ماڵپەرێک چێبکرێت بۆ چاوگ لەسەر وۆردپرێس.

کە هەواڵی ئایتی ،گۆڕانکاری و نوێکارییەکانی چاوگ ،دوا نوێکردنەوەکان ،پڕۆژە و کارەکانی چاوگ بە تایبەت ،..هتد لەخۆی بگرێت/دەگرێت.
ئەم بابەتە بە پێویست زانرا بکرێتەوە بۆ وەرگرتنی بۆچوون و سەرنجەکان لەسەر سیستەمی ناردن و پەخشکردن و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ماڵپەرەکە ،چۆن بنووسرێت لە ماڵپەر؟ کێ بنووسێ و کێ نەنووسێ؟ هاوپۆلەکان؟ چیتر لەخۆ بگرێت؟ یان چی؟

بژین.

دەرهێڵ

#2 June 20, 2011, 13:45

تێکۆشەر
چاودێران
تۆماربووە لە: March 9, 2009,
پەیامەکان: 140

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

چەند تێبینیەک:
1. لە بەشی سەرەوەی ماڵپەڕ ئەگەر بکرێت هەواڵە تازەکان بە شێوەیەکی جووڵاو هەبێت لە شێوەی http://www.webupd8.org/
2.  بەتەواوی نازانم مەبەست چییە لە جێگیرەبەستەر&وەڵامدان، ئایا مەبەست لە بەستەری هەمیشەیی و وەڵامدانەوەیە یانیش ئەمە تەنها تێستە؟
3. لە کۆتایی هەر هەواڵێک یان لە سەرەتای هەواڵەکە دووگمەکانی facebook  هتد هەبن وەک ئەوەی لە بابەتەکانی ویکی هەن.
4. کێ هەواڵ بنووسێت؟ هەموو کەس بتوانێت بنووسێت بەڵام دوای پێداچوونەوە لەلایەن یەکێک لە چاودێران. ئەگەر نووسەر بەردەوام بوو لە نووسینی زیاتر لە 20 بابەتی پەسەندکراو ئەوا دەسەڵاتی هەواڵنووسینی ڕاستەوخۆی پێ ببەخشرێت.
5. هەواڵەکان تایبەت بن بە سەرچاوەکراوە،  هیچ هەواڵێک بڵاونەکرێتەوە دەربارەی دەرچوونی وەشانی نوێی نازانم چ ئەنتی ڤایرۆسێک.
6. زیادکردنی گەڕان لەپاڵ ئەرشیف بۆ هەواڵەکان.


دەست و چاوتان خۆشبێت،
بەڕاستی کاک سیا ماندووبوونت جێگای ڕێزە

پیرۆزە!

دەرهێڵ

#3 June 20, 2011, 13:49

Kurdish EAgle
چاودێران
شوێن: ههولێر
تۆماربووە لە: July 22, 2010,
پەیامەکان: 213

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

تێکۆشەر نووسی:

چەند تێبینیەک:
1. لە بەشی سەرەوەی ماڵپەڕ ئەگەر بکرێت هەواڵە تازەکان بە شێوەیەکی جووڵاو هەبێت لە شێوەی http://www.webupd8.org/
2.  بەتەواوی نازانم مەبەست چییە لە جێگیرەبەستەر&وەڵامدان، ئایا مەبەست لە بەستەری هەمیشەیی و وەڵامدانەوەیە یانیش ئەمە تەنها تێستە؟
3. لە کۆتایی هەر هەواڵێک یان لە سەرەتای هەواڵەکە دووگمەکانی facebook  هتد هەبن وەک ئەوەی لە بابەتەکانی ویکی هەن.
4. کێ هەواڵ بنووسێت؟ هەموو کەس بتوانێت بنووسێت بەڵام دوای پێداچوونەوە لەلایەن یەکێک لە چاودێران. ئەگەر نووسەر بەردەوام بوو لە نووسینی زیاتر لە 20 بابەتی پەسەندکراو ئەوا دەسەڵاتی هەواڵنووسینی ڕاستەوخۆی پێ ببەخشرێت.
5. هەواڵەکان تایبەت بن بە سەرچاوەکراوە،  هیچ هەواڵێک بڵاونەکرێتەوە دەربارەی دەرچوونی وەشانی نوێی نازانم چ ئەنتی ڤایرۆسێک.
6. زیادکردنی گەڕان لەپاڵ ئەرشیف بۆ هەواڵەکان.


دەست و چاوتان خۆشبێت،
بەڕاستی کاک سیا ماندووبوونت جێگای ڕێزە

پیرۆزە!

سەبارەت بە خاڵی دووەم // جێگیرەبەستەر واتە خودی ئەو پەیامە کرانەوەی بە سەربەخۆیی بە شێوازێکی تر واتا بەستەری خودی ئەو پەیامە ،وەڵامدانیش لێدوان نووسینە.
وە بەدڵنیاییەوە هەمووشتێ وەکو چۆن لە سەرەتاوە سەرچاوەکراوە بووە هەر واش دەبێت ،بۆ سیستەمی ناردن و کێ بنێرێت ،هیوادارم بەرادەرانی تریش قسەی لەسەر بکەن.

هەر سەرکەوتوبن.

دەرهێڵ

#4 June 20, 2011, 15:31

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

وەکو ڕای خۆم لەگەڵیا نیم و پێم زێدەیە , چیتان پێیە وەکو هەواڵ لە کورد ئایتی گرووپ بینووسن .


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#5 June 20, 2011, 15:44

ئارا
چاودێران
شوێن: باشوور
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 249
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

پێم شتێکی خراپ نییە، ویکی بۆ ڕێدۆزی/navigation گرانە. مەکۆکانی چاوگیش تا ئێستا لە سەروو ئاستی زۆربەی بەکارهێنەری کوردە. من تەجرووبەم لەگەڵ "کرتە" ئەوەیە کە زۆربەی کورد لەو ئاستە نییە کە لێی تێبگات سەرەڕای ئەوە چەن هەوڵ ئەیەم بە سادەیی شت بنووسم.
ئەگەر پۆرتاڵێکمان هەبێت بۆ دەرخستنی ناوەڕۆکی چاوگ بە باشی ئەزانم. بەڵام ئەبێت بەشێوەیەک بێت کە ئەو بابەتانەی تیای ئەنووسرێن زۆرینەی تاکی کورد لێی تێبگات و هەوڵی ئەوە بەین کە سەرنجیان ڕابکێشین.

نووسەرەکان ئەتوانین بەو شێوەیە بێت کە زانرا چەند بابەتێکی جۆرایەتی باشی نووسی، ئیتر توانای بڵاوکردنەوەی هەبێت.
هاوپۆلیش هەندێک لەوانەی ویکی؛ وێبداڕشتن، لینوکس، مۆبایل/ئەندرۆید، نەرمەواڵە...

دەرهێڵ

#6 June 20, 2011, 20:43

Kurdish EAgle
چاودێران
شوێن: ههولێر
تۆماربووە لە: July 22, 2010,
پەیامەکان: 213

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

ئاکار نەزیری نووسی:

وەکو ڕای خۆم لەگەڵیا نیم و پێم زێدەیە , چیتان پێیە وەکو هەواڵ لە کورد ئایتی گرووپ بینووسن .

"ئێستاش بۆ جیاکردنەوەی هەندێ چالاکی لە مەکۆکان و هەندێ چالاکیش کە لەوانەیە بچێت و نەچێتە ویکی .وا بەباش زانرا ماڵپەرێک چێبکرێت بۆ چاوگ لەسەر وۆردپرێس.

کە هەواڵی ئایتی ،گۆڕانکاری و نوێکارییەکانی چاوگ ،دوا نوێکردنەوەکان ،پڕۆژە و کارەکانی چاوگ بە تایبەت ،..هتد لەخۆی بگرێت/دەگرێت. "

کاکە ئاکار ڕۆڕ بەڕۆژ کوردئایتیگروپ و چاوگ پەرەدەسێنن و گەورەتر دەبن ،خۆ ناکرێ هەتا هەتایە هەموو شتێک هاوبەش هەرچەندە یەک ئەندام و یەک کەسیش بێت ,دواتریش خۆ ئامانجی سەرەکی ماڵپەرەکە هەواڵی ئایتی نییە ،لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە . ماڵپەرێکی جیاواز دەبێ (فەیسبووک لە بەرگی وۆردپرێسدا) smile

دەستخۆش کاک ئارا ،بۆچوونەکانت لەجێی خۆیەتی ،بە تایبەتی زمانی نووسین و تێگەیشتن لەلایەن بەکارهێنەری کورد. هاوپۆلەکانیش زۆر تەواوە.

بژین.

دەرهێڵ

#7 June 20, 2011, 21:42

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

لە ڕاستیدا کاکە ئارا، من ئەتوانم لەوە تێبگەم چۆن ددان بپارێزی و چۆن پاکی بکەینەوە و تەندروست هەڵیبگرن، بەڵام بە هیچ شێوەک ناتوانم لەیەک وانەتان تێبگەم بەتایبەت کە دەستەواژە و شتەکانت دەبینم، تەقەی سەرم دێت. خۆی ئەبێت وابێت. ڕاستە دەتوانیت هەندێک شت لەوە ڕوونتر بکەین کە هەیە و باشتر بکرێن، بەڵام بۆ ئەوەی هەموو کەس لە کرتە بگات و لە بابەتی ڕاژە و زمانەکان بگات، ئەمەیان مەحاڵە و دەبێت واشبێت.
زۆریش لەگەڵتام ئێستا ئێمە لە قۆناغی چرۆکردنێکی لاوازداین، ئەوەی داواکار و وێڵی ئەم زانستە بێت، دەتوانێت ڕۆژەکەی بێت و جێی ئەو شتە نیوەناچڵانەی ئێمە بە جۆرایەتیی و بە دروستی پڕبکاتەوە. دڵنیام لەوە و دەزانم بابەتەکە کاتە و بەس.
سەبارەت بەوەی هەیە، هەرچەندە هەرسێ بەشەکان لە سێ نەرمەکاڵای جودان، هەوڵ دەدەین یەک سیستەمی ئەندامەتی هەبێت و ئەگەر بکرێت و باشبێت openid بێت بە هەژماری تویتەر و فەیسبووک و گووگڵ ...هتد بتوانن بنوسن.
سەبارەت بە هەواڵ، تەنها بۆ هەواڵ نییە و کوردئایتی ئەرکەکەی خۆی نەکۆتایی دێت هەرگیز و وە نەئێمەش لێیدەبڕێین، بەڵکو ئەم شوێنە نوییە تەنها وەکو ماڵپەڕەکە تایبەتە بەسەرچاوەی کراوە، وەکو چۆن ویکی و مەکۆکان هەن و ئەشتوانرێت شتی خێرا و کورت لەوێ بنوسرێن. سوودمەنددەبین بۆ کۆکردنەوەیان بۆ بابەتێکی ویکی.
هەروەها بۆ هاوپۆل من دەڵێم با هاوپۆل نەنوسرێن، بەڵکو تاگ دابنرێت و بە خۆکار ئەگەر تاگێک هەبێت نیشانت دەدات. وەکو ویکیەکە هاوپۆلەکانی وەکو تاگەکان دەستکردی نوسەر دەبێت نەک ئێمە پێشترە و خۆشتر و ئاسانتر و مۆدێرنترە.
کۆمپانیای ئەوتوماتیکی پەرەپێدەر و پشتی وۆردپرێس ڕووکارێکی تابەتی هەیە لەزۆر سیستەمی هاوشێوە بەکاردەبرێت کە خۆیان ناویان ناوە تویتەرپرێس smile ، بۆیە ئێمە P2 child لەسەر ئەو سیستەمە چێکردووە و سووپاس بۆ بڕوا کوردستانی کە کردویەتی بەکوردی و ئێستا بەفەرمی زمانی کوردی بۆ خەڵکی تریش هەیە.


بۆیە هەربژین و بزانین و هاوڕێیانی تر چی دەبێژن.

دەرهێڵ

#8 June 21, 2011, 10:10

aras
چاودێران
تۆماربووە لە: April 26, 2009,
پەیامەکان: 102
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

سڵاو.
هەموو چالاکییەکم پێخۆشە کە بەمشێوەیە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و نەخشەی بۆ دابنرێت، هیوادارم درێژخایەن بێت.

بۆ بابەت و هەواڵ، ڕاتان چۆنە کۆسک kosc.org ببوژێنینەوە؟

دەرهێڵ

#9 June 21, 2011, 20:10

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

aras نووسی:

سڵاو.
هەموو چالاکییەکم پێخۆشە کە بەمشێوەیە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و نەخشەی بۆ دابنرێت، هیوادارم درێژخایەن بێت.

بۆ بابەت و هەواڵ، ڕاتان چۆنە کۆسک kosc.org ببوژێنینەوە؟

هەرچی سەرەهێنم و ئەبەم پێم زیادەیە , ئەتوانین kosc.org بکەینە ماڵپەڕیکی هەواڵی تایبەت بە سەرچاوە کراوە کە وتمان سەرچاوە کراوە چاوگ یش وەکو ئەندامێک لە سەرچاوە کراوە هەژمار ئەکرێت , با ماڵپەڕێک تایبەت بێ بە هەواڵی سەرچاوە کراوە , بە وۆدرپرێس و ئەو ڕووکارەی ناوبرا چێبکرێ , بژین .


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#10 June 21, 2011, 21:48

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

ئەمە بۆ هەواڵ نییە بەتەنها و ئامانجەکەش لەسەرەوە نوسراوە.
کاک ئاکار تۆ لە یەک شوێنی چالاکی بنوێنە بابیبینین، بەشکوم ئەمەی ئێمەش هەڵە بێت. سەبارەت بە کۆکک، ئەو ماڵپەڕە لاربۆتەوە و هیچ مانایەک نییە ڕێکخراوێکی سەرچاوەکراوە بەو شێوەیە، ئەگەر کرایەوە بەخۆشحاڵیەوە ئەندامین، ئەوجاش هیشتا گوناحە بیکەین بە هەواڵەپەڕە. کاری زۆر گەورەتر هەیە، دەتوانێت بیکات و لەپشتیوەین.
سێ بارەی دەکەمەوە، ئەمە بۆ هەواڵ نییە، بڵکو زۆر چالاکی هەیە. و وردە نوسین و چارەی خێرا و لێدوان هەیە، دەشێت بکرێتە بابەتێکی پتەوتر و سەرەراای ئەمەش وەکو تویتەرێک بۆ ئێرە.

بژین

دەرهێڵ

#11 June 22, 2011, 11:45

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

دەی بە خۆشی بێ .


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#12 June 23, 2011, 17:07

تێکۆشەر
چاودێران
تۆماربووە لە: March 9, 2009,
پەیامەکان: 140

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

ئەم هەڵەیە دەدات لەلای من لەکاتی چوونەژوورەوە، وەک ئەوەی کاک جوتیاریش ئاماژەی پێکردبوو:

[latini:21r2a4s6]Catchable fatal error: Object of class WP_Error could not be converted to string in /home/chawg/www/www/xxx/wp-includes/formatting.php on line 2822[/latini:21r2a4s6]

دەرهێڵ

#13 June 23, 2011, 17:12

تێکۆشەر
چاودێران
تۆماربووە لە: March 9, 2009,
پەیامەکان: 140

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

سەبارەت بەوەی هەیە، هەرچەندە هەرسێ بەشەکان لە سێ نەرمەکاڵای جودان، هەوڵ دەدەین یەک سیستەمی ئەندامەتی هەبێت و ئەگەر بکرێت و باشبێت openid بێت بە هەژماری تویتەر و فەیسبووک و گووگڵ ...هتد بتوانن بنوسن.

بێگومان ئەگەر ئەوە بکرێت هەر زۆر نایاب دەبێت!

دەرهێڵ

#14 June 24, 2011, 00:20

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

بۆ ناوی کوردی وایە، ئەبێت چارەی هەبێت، تا کۆتایی هەفتە بوەستین تا هەموو برادەران بدوێن لەسەری.

دەرهێڵ

#15 June 24, 2011, 09:30

ڕێباز به‌رزنجی
ئەندام
شوێن: سەنگاو
تۆماربووە لە: June 15, 2009,
پەیامەکان: 236
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

ڕووکاری لینوکس نێت زۆر شیاو ڕێک و پێکە ئەگەر بە وۆردپرێس بکرێت.


زۆر زانکۆی بەرز و قوتابخانەم دی
بیری فەلسەفی و چەند ئەفسانەم دی
زانست و هونەر زۆر دەستورم دی
نەگەیشتە ئەوەی لە قورئانم دی.

دەرهێڵ

#16 June 24, 2011, 13:34

جوتیار
چاودێران
شوێن: چه‌مچه‌ماڵ
تۆماربووە لە: December 13, 2008,
پەیامەکان: 546
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

منیش زۆر پێم رەوایە کارێکی وا و زۆر بە پێزە بەڵام بۆ بوونی هەواڵی ئای تی تیایدا بلاوبکرێتەوە زیادەیە و پێویست نیە چونکە کورد ئای تی هەیە ئەتوانرێت هەواڵەکانی کورد ئای تی بە مۆدۆلێک یا شتێک ڕاستەوخۆ لێرەش بڵاوبکرێتەوە .
بۆ رووکار منیش پێم وایە ئەوەی لینوکس.نێت زۆر شیار جوانە .


بژین،


بابەتێ بنووسە لە ویکیپێدیا
chamchamal page in facebook
(( عونك يا وطن يا بالحظارات احظنك لو صرت كلك سجاجين ))

دەرهێڵ

#17 June 25, 2011, 00:03

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

ئێستا برادەران، ئەگەر کاتتان هەبوو با نەکەوینە هەڵەوە و تێبینی زۆرتر بنوسن، کە نەخشە ڕێگاکەی دیاریبێت. ئەگەر پەخشکردن بێت ڕووکار و هەمووی ئامادەیە.

دەرهێڵ

#18 June 25, 2011, 00:09

ڕێباز به‌رزنجی
ئەندام
شوێن: سەنگاو
تۆماربووە لە: June 15, 2009,
پەیامەکان: 236
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

وابزانم هیچی دی نەماوە باس بکرێت،
بەس ئەم ماڵپەڕە بۆ چ جۆرە هەواڵێکە؟


زۆر زانکۆی بەرز و قوتابخانەم دی
بیری فەلسەفی و چەند ئەفسانەم دی
زانست و هونەر زۆر دەستورم دی
نەگەیشتە ئەوەی لە قورئانم دی.

دەرهێڵ

#19 June 25, 2011, 00:19

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

ڕێباز به‌رزنجی نووسی:

وابزانم هیچی دی نەماوە باس بکرێت،
بەس ئەم ماڵپەڕە بۆ چ جۆرە هەواڵێکە؟

ڕاستە، بەڵام کاک ڕێباز ئێمە هەریەکەمان ڕاکەی و جودای دەبینێت. هەواڵ بەشێکە (بەڕای من) با بزانین برادەران دەڵێن: چی تێدا بڵاوبێتەوە؟ ئایا خۆیان دەتوانن لە گەڵیدا بن و بە زندوویی بیهێڵنەوە؟ ئایا زیادە نییە؟ بۆچی باشە؟

دەرهێڵ

#20 June 25, 2011, 15:14

تێکۆشەر
چاودێران
تۆماربووە لە: March 9, 2009,
پەیامەکان: 140

Re: ماڵپەرێک بۆ چاوگ

بۆچی باشە؟
1/ پەڕەی یەکەمی ویکیمان ناچالاکە، جاری وا هەیە بە هەفتە هەمان بابەت لە پەڕەی یەکەمی ویکیدایە.  واباشە لەگەڵ نووسین و نوێکردنەوەو دەستکاری کردنی هەر بابەتێک لەویکیدا ئەوا لە پەڕەی سەرەتادا پیشانبدرێت، ئەمەش وادەکات خوێنەر ڕۆژانە سەردانی چاوگ بکات یان بەدیوێکی تر چاوگ زیندوو ڕادەگرێ.
2/ دواترین گۆڕانکاریەکانی مەکۆ پیشانبدات
3/بۆ مەسەلەی هەواڵ، زۆرشت هەیە دەکرێت تێیدا بڵاوبکرێتەوە ، بەڵام وەکو هەواڵ ناشێت تۆ لە کوردئایتی بڵاوی بکەیتەوە، بۆ نموونە theme ێکی جوانی [wiki:20lmhg91]gnome[/wiki:20lmhg91]  دەرکەوتووە یان گۆرانکاری لە سیستەمی  [wiki:20lmhg91]fedora[/wiki:20lmhg91] کراوە، یان وەشانی داهاتووی [wiki:20lmhg91]opensuse[/wiki:20lmhg91]  کەی دەوەشێنرێت هتد. ئەگەر ئەم پەڕەیە هەبێت باوەڕناکەم  هەرگیز زیانێکی بۆ کوردئایتی هەبێت. وە ئەو پێشنیارەش شتێکی جوانە کە کاک جوتیار کردوویەتی کە هەواڵەکانی کوردئایتی لە بەشێکی پەڕەوە بە خوێنەر پیشانبدرێت.

ئەگەر مەسەلەی [wiki:20lmhg91]openid[/wiki:20lmhg91]  بکرێت ئەوەش هەنگاوێکی گەورە دەبێت.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB