جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 June 26, 2011, 07:33

Kardox
ئەندام
تۆماربووە لە: June 26, 2011,
پەیامەکان: 3

ASP.net یان PHP

سڵاو هاورێیان
بە ڕای ئێوە کامەیان باشترە ASP.net یان PHP

دەرهێڵ

#2 June 26, 2011, 07:36

Kardox
ئەندام
تۆماربووە لە: June 26, 2011,
پەیامەکان: 3

Re: ASP.net یان PHP

سڵاو هاورێیان
بەڕای ئێوە کامەیان باشترە ASP.net یان PHP وە کامەیان ئاسانترە کامەیان پێشکەوترە

دەرهێڵ

#3 June 26, 2011, 08:01

ڕێباز به‌رزنجی
ئەندام
شوێن: سەنگاو
تۆماربووە لە: June 15, 2009,
پەیامەکان: 236
ماڵپەڕ

Re: ASP.net یان PHP

PHP


زۆر زانکۆی بەرز و قوتابخانەم دی
بیری فەلسەفی و چەند ئەفسانەم دی
زانست و هونەر زۆر دەستورم دی
نەگەیشتە ئەوەی لە قورئانم دی.

دەرهێڵ

#4 June 26, 2011, 10:05

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ASP.net یان PHP

Kardox نووسی:

سڵاو هاورێیان
بە ڕای ئێوە کامەیان باشترە ASP.net یان PHP

ئەو دوانە دوو شتی زۆر جیاوازن یەکێ زمان و یەکێ دی framework، لەبەرئەوە بەراوردیش ناکرێن ئەگەر هاوشێوەش بن.

دەرهێڵ

#5 June 26, 2011, 10:19

ڕێباز به‌رزنجی
ئەندام
شوێن: سەنگاو
تۆماربووە لە: June 15, 2009,
پەیامەکان: 236
ماڵپەڕ

Re: ASP.net یان PHP

ئەو بەڕێزە مەبەستی لەباکربردنێتی


زۆر زانکۆی بەرز و قوتابخانەم دی
بیری فەلسەفی و چەند ئەفسانەم دی
زانست و هونەر زۆر دەستورم دی
نەگەیشتە ئەوەی لە قورئانم دی.

دەرهێڵ

#6 June 26, 2011, 10:29

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ASP.net یان PHP

بەکاربردنیش شتی جودان، asp.net شتێکە و php شتێکە. باب بنوسێت بۆجی کارێک و وردەکاری تر، لەوانەیە نەرمەکاڵای شیاوتر هەبێت ( چی زمان و فرەیمۆرکێکە کێشە نابێت).

دەرهێڵ

#7 June 26, 2011, 10:48

qandil22
ئەندام
تۆماربووە لە: June 10, 2011,
پەیامەکان: 8
ماڵپەڕ

Re: ASP.net یان PHP

پێموایە ئەم بەڕێزە مەبەستی ئەوەیە کامیان باشترە بۆ داڕشتنی ماڵپەڕ.
بەڕای من PHP ئاسانترە بۆ فێربوون، وە ئەو خێراترەو گونجاوترە لەگەڵ هێڵە خراپەکانی کوردستان.


ماڵپەڕی فێربوون، بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی
http://www.Ferbun.com

دەرهێڵ

#8 June 26, 2011, 11:33

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ASP.net یان PHP

بەهەرحاڵ بابزانین ئەو بەڕێزە بۆ چییەتی؟

دەرهێڵ

#9 June 29, 2011, 11:07

Kardox
ئەندام
تۆماربووە لە: June 26, 2011,
پەیامەکان: 3

Re: ASP.net یان PHP

زۆر سوپاسی هەردوکتان دەکەم
کاکە سیا زۆۆر راستە( asp.net framework )ه بەڵام PHP زمانە بەڵام زۆر لە سایتەکان دەبینی بە ASP.net دروست کراون بۆ فێربوونی ASP.NET پێویستە یەکێك لەم زمانە بزانی (#C++ , C)  بەس من مەبەستم ئەوەیە یەکێک شارەزای هەبێ بزانی کامەیان باشترەو ئاسانترە

دەرهێڵ

#10 June 29, 2011, 19:09

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: ASP.net یان PHP

کەوتوەتە سەر خۆت دوو نموونەت لایە یەکێکیان framework ئەوی دی کراوە و خۆڕایە .


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#11 June 29, 2011, 22:26

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ASP.net یان PHP

بەڕێز با وەکو زانستەکە نەگەوجێنین!
بۆ ئەوەی ئیش لەگەڵ Framework بکەیت، دەبێت داڕشتن و چنینەکەی تەواو بێت، ئەو بیکات بە نەرمەکاڵایەک. بە مانای تر Framework وەکو تەنوور وایە، دەبێت پێشتر ئارد و خوێ و پرۆسەی بەهەویرکردن و ئامادەکاری تەواو کرابێت و ئەم بیکات بەو نانەی کە بەشێت و بخورێت.
سەبارەت بە ASP.NET نەک پێویستە ئەو زمانە بزانیت، چونکە وانییە! دەبێت C# و جاڤاسکریپت کۆدەکانت چێکردبێت و ئەم برادەرە لەگەڵ IDE ییەکەی خۆیان Microsoft Visual Studio  دێت و دەیکات بە نەرمەکاڵایەکی وێب چونکە تایبەتە بە وێب، ئەگینا مێشە گەورەکە .NET خۆیەتی. نوسینی لەم پرۆسە داخراوەی ئەمان بە هاوتەریبکردن یان  بەراورد بە PHP نابێت، چونکە PHP زمانێکی تەواوە و تەنانەت خۆشی Framework چێدەکات و زۆر زۆر بەربڵاوە و یەکێک لە خەسڵەتەگرنگەکانی ئەوەیە تایبەتمەندە بەوێب و بە ملیۆنەها ڕێگای هەیە، نەک ئەو بازنە داخراوەی سەرەوە.
ئەگەر ئارەزوو ناکەیت وەکو ویکیپیدیا و سۆنی و  و فڵان و فیسار نەرمەکاڵای ئامادە بەکاربەریت. دەتوانیت سوود لە Framework ببینیت بە نمونە Pronto یان CakePHP . بەڵام دەبێت پێشینەیەکی باش هەبێت لەگەڵ زمانەکە.

بژین

دەرهێڵ

#12 July 1, 2011, 10:01

aras
چاودێران
تۆماربووە لە: April 26, 2009,
پەیامەکان: 102
ماڵپەڕ

Re: ASP.net یان PHP

سڵاو.
پرس لە شارەزایی و ئاسانی دەکەیت. وەڵامی هەردووکی لای خۆتە!.
- لەوە دەست پێبکە کە تۆ دەتەوێت بە چ ئاکامێک بگەیت؟
   + کۆدنووس
   + چێکردنی ماڵپەڕ
   + ...هتد

PHP  لە C و ڕێزمانەکەیەوە بناغەی گرتوە، ئەمڕۆکە برەوی تەکنیکی وێب وایکردوە کە باڵبکێشێت بۆ هەموو ئاستەکان، نەک وەکو زمانێک بۆ داڕشتنی ماڵپەڕ و ئاخاوتن لەگەڵ ڕاژەکار بەتەنها.
بە وردی ئەمانە تەماشا بکە:

١. توانا و سیفاتەکانی PHP
http://php.net/manual/en/features.php"
٢. ئەرێ PHP دەتوانێ چی بکات؟
http://www.php.net/manual/en/intro-whatcando.php"

فێربوونی PHP بە ڕۆژ و دووان نابێت، ئەگەر تەنها ئارەزووتە لە گۆشەیەکەوە فێر بیت، ئەوا کتێب هەیە زمانەکەت فێر دەکات و هەندێک خاڵی گرنگ کە لە بەستەری ژمارە ١ دا هاتوون، زانینی گرنگن. بەرنامەی وەکو DreamWeaver و Eclipse و هیتریش زۆرن کە کۆدەکان دەهۆننەوە و تۆش دەتوانیت لێوەیان فێربیت کە چۆن کارەکان دەکرێت.
باشی PHP بۆ فێرخواز لەوەدا دەبینم کە بۆ هەموو سەکۆ و سیستەمێکی کارپێکردن وەشانی هەیە و خۆڕاییە.

ASP.Net لە چێوەکاری دۆت نێتدا مەڵاس دراوە، زمانی ئەمڕۆی دۆت نێت (#C و VB.Net)، ئەو زمانانەش گەر بتەوێت بۆ وێب کاریان پێ بکەیت هاوشێوەی (PHP) چەندین کتێبخانەی دەرەکی و تەکنیکیان هەیە، فێربوونی ئەم دوو زمانە ئاسانە ئەگەر پێشینەیەکت لە زمانی بەرنامەداڕشتندا هەبێ، بەتایبەت ئەگەر MS VisualStudio بەکاربهێنیت، کە خۆی یارمەتیدەری لەگەڵ بێنووسینی کۆد و تەنها لە ڕێگەی کرتەی مشکۆکەوە پرۆژەیەکی وێب یا بەکاربەرییەکت Application بۆ دروست دەکات. سی شارپ پتر لە جاڤا دەچێ، ئەگەر جاڤا بزانیت ئەوا تەنها گونجاندنت دەوێ لە چێوەکاری دۆت نێتدا .Net Framework، خەڵکی ڤیژواڵ بەیسک.نێت بەئاسانتر دەزانن، بەڵام چونکە هەردووکیان لە یەک چێوەکاردا هەڵدەسووڕێن، و کتێبخانەکانیان چوونیەکە، بە ئاسانی لەمەوە باز ئەدەیت بۆ ئەویتر. مایکرۆسۆفت دۆت نێتی زۆر فراوان کردوە، هەموو گۆشەیەکی وێب بەنموونە بە مۆدێلێک داناوە، بەکوردی گەر بتەوێت وێبسازی بکەیت بە (ASP.Net) ئەوا دەبێت تێگەیشتنت بە تواناکانی .Net یەکەم هەنگاو بێت.
١. ئەم دۆت نێتە چییە dotNet Framework؟
http://msdn.microsoft.com/library/zw4w595w.aspx"
وەشانی ٤ چی تیایە؟
http://msdn.microsoft.com/en-us/library/w0x726c2.aspx"

٢. لە MSDN فێری سی شارپ ببە:
http://msdn.microsoft.com/en-us/library/a72418yk.aspx"

گرفتی ASP.Net ئەوەیە کە لەسەر هەموو وەشانێکی ویندۆز (home بۆ نموونە) کار ناکات. چونکە ڕاژەکارەکەی دانامەزرێت.  جگە لەوەی پۆڕتاڵی بۆ سەر سیستەمەکانی تریش نییە ئەگەر هەشبێ خۆڕایی نییە.


سەرەنجام، بۆمن ئارەزوو لەهەموو شتێک گرنگترە، پاشان بۆ پارە پەیداکردن و بازرگانی دەبێت لە چواردەورت بڕوانیت. بۆ کەسێک لە مشک گرتنەوە دەستی بە مایکرۆسۆفت و ویندۆز ڕاهاتبێت، دەوروبەری هەموو داوای ویندۆزی بکەن و بازاڕی بازرگانی ئەویش گەرم بێت ئەوا (ASP.NET) هەڵبژێرە. (PHP) سەرچاوەی فێربوونی زۆرترە، و زووش دەخزێیتە بواری کۆدنووسین. لە هەموو بارێکیشدا ئاسانی و شارەزایی دەکەوێتە سەر سەلیقەی خۆت و چۆنێتی فێربوون.

دەرهێڵ

#13 January 8, 2014, 15:53

syronz
ئەندام
تۆماربووە لە: January 8, 2014,
پەیامەکان: 39

Re: ASP.net یان PHP

بە دلنیایةوە پێت دەلێم PHP
1. کۆدی PHP ئاسانتر فێر دەبی لە C# و ئەوانی تر (PHP زمانێکی نۆیه و ئەو بەستراوییەی C# , VB , ... نیه)
2. PHP خاص بۆ وێب ساز کراوە لە حالێکدا ASP زمانە کامپایل کراوەکان بۆ وێب ئامادە دەکات
3. PHP ئۆپێن سۆرسه و بەلاشیشه
4. فێرکاری و یارمەتی سەبارەت بە PHP زۆر زۆر زیاتره لە ASP.NET
5. بۆ پاره کۆ کردنەوەش بێت هەر PHP باشتره لە حالی حازر دا زیاتری جیهان رویان کردۆتە PHP

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB