جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 August 13, 2011, 15:14

Muhemet
ئەندام
تۆماربووە لە: July 28, 2011,
پەیامەکان: 11

پرسیارێک؟

بەڕێزان من پرسیارێکم هەیە، ئایا چاوگ دەستی هەیە لە تێک  دانای مەکۆکانی وێبچن؟ لەو پەیامەی ئاسۆ نادری نووسیویەتی گومانم کرد کە پەنجەی تاوان بۆ چاوگ درێژ ئەکات،
سوپاس

دەرهێڵ

#2 August 13, 2011, 16:20

جوتیار
چاودێران
شوێن: چه‌مچه‌ماڵ
تۆماربووە لە: December 13, 2008,
پەیامەکان: 546
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

کێ ڕێی پێتداوە ئەم سەلماندنە موهیمە بە دەس بێنی ؟
ئێمە چ پەیوەندیمان بە وێبچنە وە هەیە؟ کەی ئاسۆ نا ماقوڵی وای نووسیووە؟


بژین،


بابەتێ بنووسە لە ویکیپێدیا
chamchamal page in facebook
(( عونك يا وطن يا بالحظارات احظنك لو صرت كلك سجاجين ))

دەرهێڵ

#3 August 13, 2011, 16:21

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

کێ وتی چاوگ ؟ بۆ ئێمە یەکێتین و ئەو پارتی ؟ شەڕی برا کوژیە ؟ چمان دەست ئەکەوێ لە تێکدانی ؟ بۆ تێکی ئەدەین ؟


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#4 August 13, 2011, 16:34

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

میوانی به‌ڕێز،
مه‌كۆكان بۆ ئێستا له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی نووسه‌رێكی دڵسۆز هه‌ندێك به‌شی ماڵپه‌ڕ و مه‌كۆكانی تێكداوه‌، هیچ ناوه‌ڕۆكی مه‌كۆ و ماڵپه‌ڕه‌كان ون نه‌بوون و هه‌موو شتێك وه‌ك جاران له‌ شوێنی خۆیدا ده‌بێت. پاش دڵنیابوون له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان مه‌كۆكان چالاك ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هاوڕێی به‌ڕێز ئه‌وه‌ بزانه‌، وێبچن ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ پێی گه‌یاندوویت و ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی كه‌ زۆی پێوه‌ ده‌نازیت له‌سه‌ر موڵك و بابه‌تی وێبچن بووه‌ به‌ ماڵپه‌ڕ. شه‌رمتان دێت مێژووی هه‌ژماره‌كانتان كراوه‌ بێت له‌ وێبچن و ئه‌ندامان ببینن كه‌ وێبچن چۆن هاوكارتان بووه‌ و وێبی پێ ناساندوون و له‌ به‌رانبه‌ردا ته‌نیا هه‌وڵی تێكدان نه‌بێت هیچتان پێ نییه‌. تێكدان به‌ نازناو وشه‌ی تێپه‌ڕبوونێك كه‌ خۆمان بۆمان درووست كردوویت. به‌ كورتی مێژووتان له‌ وێبچن شتێك نییه‌ كه‌ شانازی پێوه‌ بكه‌ن smile

ماوه‌یه‌ك  زۆر پێش ئێستا نه‌بوو هاتن به‌ داماوی داوای هاوكاریتان كرد له‌ وێبچن و له‌ وه‌ڵامدا ئه‌وه‌تان ده‌ست نه‌كه‌وت كه‌ چاوه‌ڕوانتان ده‌كرد، ناوه‌ڕۆكێك كه‌ له‌ وێبچن هه‌یه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ و وه‌رنه‌گێڕدراوه‌، ناوه‌ڕۆكی ئێوه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ بۆ كوردییه‌ك كه‌ كوردی زمان نازانێت بیخوێنێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كوردییه‌كه‌تان كوردی مه‌ریخ بێت.

وه‌ك ئاماژه‌م پێداوه‌ پێشتر، زۆری وه‌ك جه‌نابت و هاوڕێیانت له‌ وێبچن بوون و ده‌بن، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت وه‌ك مێشێك جار جار گیزه‌تان لێوه‌ دێت، هیچی ترتان پێ نییه‌. وێبچن زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ و هه‌وڵی چه‌ند ساڵه‌ی بۆ وێبێكی كوردی باشتر به‌ ئاسانی و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌ ده‌ستی ئێوه‌ ڕه‌نگان كۆتایی پێ نایه‌ت، ته‌نیا كاره‌كانمان گه‌رم و گووڕ ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ڕێز،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێبچن

مەبەستی ئێمە نییە، ئێمە نە کاری وادەکەین وە نەدەشتوانین، هەمان کات نە تەلەبەی ئەو زاتە بووینە.
ناوی چاوگیش نەنوسراوە، بۆیە تکایە لەگەڵ ئەو بەڕێزە تاوتوێی بکەن، نەک ئێمە.

بژین

دەرهێڵ

#5 August 13, 2011, 20:49

Miran
ئەندام
شوێن: کوردستان / سلێمانی
تۆماربووە لە: December 11, 2010,
پەیامەکان: 68
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

Sia نووسی:

ناوی چاوگیش نەنوسراوە، بۆیە تکایە لەگەڵ ئەو بەڕێزە تاوتوێی بکەن، نەک ئێمە.
بژین

http://k0-ka.in/attack/?id=33092

دەرهێڵ

#6 August 13, 2011, 21:16

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

باشە کاک میران، وەکو هاک کراوە ئەم هەموو درۆیەی سەرەوە چییە گوایە ئەمە تەلەبەی جەنابی بووە و کۆدەکان خۆی داوێتی پێی ..هتد دوایی ئەو هەموو شەڕەجوێنە چییە؟ بڵێ هاککراوین و جوان بینوسە.
ئەوەی هاکی کردووە وەکو لە پەیامەکەی دیارە دوورە لەوەی ئاسۆ لە وێبچن نوسیویەتی، بۆ هەوڵ دەدەن شکستێک یان هاککردنێک کەم بکەنەوە، مەگەر کابرا نەیکردووە  بە تەواوی؟
ئایا بەتەمایە چاوگیش هاک بکات، بۆ؟
ئەگەر هاک بکرێین، هیچ نەبێت لە توێی کەلێنێکدا بۆ میدیاویکی و phpBB دەنێرین، بەمەش کۆمەڵێک دوای ئەوە دەپارێزرێت. لە ژیانیشدا قوربانی بۆ دەستکەوت دەدرێت.
smile
دەی هەربژین

دەرهێڵ

#7 August 13, 2011, 21:25

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

ڕێباز به‌رزنجی نووسی:

ئەو ناپیاوە ڕۆشتووە دەڵاڵی و جاسوسی بۆ تورکە فاسشتیەکان ئەبات ناوی هونەرە ئەمەش مەکۆکانیەتی http://tkurd.net/

باشە ئەوە کوردە بۆ ماڵپەری کورد ماکس ..هتد هاک کردووە و ئەتاتورک و ئاڵا و سروودی نەتەوەیی داناوە؟ بەڵام دیارە تورکەکان و ئەم هاوڕێیانە؟
ئەی ئەو ئاسایش و پۆلیسەی منداڵی فەقیر دەداتە بەرشەق و دەیانکوژێت ئەمە بۆ ناگرێت؟ یان کەس ناوێرێت؟

بژین

دەرهێڵ

#8 August 13, 2011, 21:38

ڕێباز به‌رزنجی
ئەندام
شوێن: سەنگاو
تۆماربووە لە: June 15, 2009,
پەیامەکان: 236
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

بۆ کاکە ئەمە لای ئێوەیە پۆلیس و ئاسایش دەست بەسەر هاککەرەکان بگرێت لێرە حکومەت و ئەم شتانە ئیمانی بە ئایتی و تەکنەلۆژیات نییە ئەڵای ئەکرد چی ماڵپەڕی حکومی و دەزگاکان هەیە هاکت ئەکرد ، هەر ئەم برادەرە ماڵپەڕی کوردسات تیڤی هاکک کردبوو ڕەمزێکی گۆڕانی لەسەر دانابوو. ههههه


زۆر زانکۆی بەرز و قوتابخانەم دی
بیری فەلسەفی و چەند ئەفسانەم دی
زانست و هونەر زۆر دەستورم دی
نەگەیشتە ئەوەی لە قورئانم دی.

دەرهێڵ

#9 August 13, 2011, 21:38

هاوکار شوان
چاودێران
تۆماربووە لە: November 24, 2008,
پەیامەکان: 156

Re: پرسیارێک؟

بەڕای من ئەم پەیامە بۆ ئەرشیف باشە، چ پێویست دەکات ئەم بابەتە بکرێتەوە.. کابرا نەناوی ئێمەی هێناوەو نە پەنجەشی بۆ ئێمە درێژ کردووە.
لەلایەکی تریشەوە هیچمان پەروەردەی دەستی ئەو نەبووین، ئەگەریش سوودمان لێی بینیوە پێشوتر ئەوە سوپاسی دەکەین.

دەرهێڵ

#10 August 13, 2011, 22:09

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

دووبارە هاککرایەوە .


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#11 August 13, 2011, 22:11

Muhemet
ئەندام
تۆماربووە لە: July 28, 2011,
پەیامەکان: 11

Re: پرسیارێک؟

سوپاس بۆ وەڵامەکانتان. بەڕێزان وەک کاک سیا ئاماژەی پێدا کاک ئاسۆ دەیتوانی لە جیاتی ئەوەی ئەو هەموو نووسینە بنوسێت و دەستی خۆی و سەری ئێمەش بهێشێنێت، و بنووسێت بمانبورن هاک کراوین بەڵام زوو دەگەڕێینەوە لاتان.

دەرهێڵ

#12 August 13, 2011, 22:12

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

ئاکار نەزیری نووسی:

دووبارە هاککرایەوە .

ئاخیری خێربێت و خوا ڕەحممان پێبکات.

دەرهێڵ

#13 August 14, 2011, 00:01

جوتیار
چاودێران
شوێن: چه‌مچه‌ماڵ
تۆماربووە لە: December 13, 2008,
پەیامەکان: 546
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

زەلام ئەونە ڕسوا بیت ، لە ژێر ئاڵایەکی تورکیا و هەموو زمان تورکییە ، بە زمانی کوردی ئەنووسی فڵانم هاک کرد .\
یا ئەڵاا بۆ چاوگ ؟؟


بژین،


بابەتێ بنووسە لە ویکیپێدیا
chamchamal page in facebook
(( عونك يا وطن يا بالحظارات احظنك لو صرت كلك سجاجين ))

دەرهێڵ

#14 August 14, 2011, 14:10

Kurdish EAgle
چاودێران
شوێن: ههولێر
تۆماربووە لە: July 22, 2010,
پەیامەکان: 213

Re: پرسیارێک؟

ئەمجۆرە باسانە پەیوەندییان نە بە چاوگ هەیە نە بە ئایتی ،هەر پێگەیەک هاکراوە یان داخراوە دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ خۆیان بگرن و لە ڕووداوەکە ئاگاداربن نەک لێرە ،کێشەی تاکەکەسیش دەتوانرێت بە پەیامکردنی تایبەت تاوتوێ بکرێت نەک بە بابەتی گشتی.

بابەت داخرا،
لەگەڵ ڕێز.

دەرهێڵ

#15 August 14, 2011, 15:37

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

برادەران با ئێمە باس لەوە نەکەین کێ و چی دەکات؟
با بزانین بۆ هاک دەکرێتەوە و دەکرێتەوە و ....هتد ئایا هی نەرمەکاڵاکەیە کە تەمەنی تۆزی لێنیشتووە؟
ئەگەر وایە، ئایا بۆ لە شوێنی تر کاردەکات؟
شوێنی تر خەریکی پێوەکراو دەستکاریکردنی نین؟
نە هیچیان و لەبەر ژووملە هاک کراوە کە بەتەمەنی خۆی خۆشترین هێلانەی هاکە؟!
نە خەتای ڕاژەکەیە؟ ژووملە بیکێشەیە بەڵام بە پێوەکراوەکانەوەیە؟
نە ڕاژەکەش باشە و فڵانە کێڕنەڵ دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێت؟
نەخێر خەتای وەشاندنی php کەیە؟
نە بنکەی دراوەکەی mysql؟
ئیتر هۆکاری تریش زۆرن، وەکو هەموو ماڵپەڕێکی تر هاک دەکرێت، بەڵام دۆزینەوەی کەلێنەکە؟ ئایا دووشەم دەوام دەکرێتەوە ئەنجا لۆگەکانی دەبینن؟ ئەی خەڵک لە شەممە و یەکشەم ماڵپەڕەکەی دەرهێڵ بکات؟

دەی هەربژین

بەهەرحاڵ، تکایە باسەکە مەگۆڕن بە لایەکی تردا و باسی ئەو شتە بکرێت گوایە لێرە خەریکین.

سوپاس

دەرهێڵ

#16 August 15, 2011, 08:54

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

زۆر بەڕێز مێران، بابەتەکە بۆ ئەوەیە لەسەر وردەکاری زانستی خۆپاراستن و هۆکاری تێکشکان بنوسرێن، تکایە تکایە واز لە ناوی خەڵک و فڵان چی کرد و دەیکات بهێنە.
ئەوانەی نوسیومن، دەمەوێت وتوێژێکی زانستی لە جەنابتانەوە و برادەرانەوە فێربم، چیبکەین؟
هۆکەی چییە؟
ڕاژە گواستنەوە سوودی چییە، کە تۆ ماڵپەڕەکەت دەستی تێدابێت و دەستکاریان کردبێت؟! گەرەنتی ڕاژەی داهاتوو چییە؟
ئەی چۆن ئامۆژگاری خەڵک بکەین کە خۆمان بە درێژایی چەند ساڵ ڕاژەی خراپمان هەبێت؟ کە دڵنیام هەڵەی ڕاژەی نییە!!

تکایە باسی ئەوانە بکە و برادەرانیش تکایە باسی تاکەکەسی یەکسەر با بڕوات بۆ ئەرشیف نەک هەر داخستن. phpBB سیفەتێکی تێدایە [دابەشکردنی بابەت] دەتوانیت ئەو پەیامانەی لە بابەتێک ناگونجێن دیاریبکەیت و بەتەنها ئەوان بنێرن بۆ ئەرشیف.

بژین

دەرهێڵ

#17 August 15, 2011, 11:05

جوتیار
چاودێران
شوێن: چه‌مچه‌ماڵ
تۆماربووە لە: December 13, 2008,
پەیامەکان: 546
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

Miran نووسی:
جوتیار نووسی:

ئەمە دووا جارە میران بەگ ، ئەو قسانە بکەی و ڕێزی بەرامبەرت بگرە ، ئەگینا فرێت دەدەمە ئەوپەڕی مەکۆ.


بژین،

بابەتەکە لەسەر یەکێکی ترە مەیخەرە سەر خۆت، بەم قسە جوانانەشت شایەنی وەڵام نیت.

ئەوەی کردیان و دەیکەن بە وێبچن زۆر ڕونە ،
یەکەم شت لە خۆ بایی و لوت بەرزن : بەڕێوبەرایەتیان !
لەم ئاخریەشیدا بینیتان بە دزینی چەندەھا سکرێپتی وەڕگێراو لە لایەن چاوگەوە،
کوا دەستەی بەڕێوبەرایەتیەکەیان کە لێرە دەمی کردبۆوە و داوای شتی دەکرد smile
ئەم بەزمەی   ئاێستەیان خۆشە دەستیان کردوە بە سێرڤەر گواستنەوە   big_smile

بابەت نا کەمە سەر خۆم ، بەڵام لێرە دەبێ ڕێزی ئەندام بگریت ئەمە وەک و مەکۆ و ماڵپەڕ ە بێ سەر و بەرەکانی تر نیست .
ئەمە دووا ئاگاداری بوو ، بۆ ماوەی یەک هەفتە راگیرای .


بژین،


بابەتێ بنووسە لە ویکیپێدیا
chamchamal page in facebook
(( عونك يا وطن يا بالحظارات احظنك لو صرت كلك سجاجين ))

دەرهێڵ

#18 August 15, 2011, 13:05

Muhemet
ئەندام
تۆماربووە لە: July 28, 2011,
پەیامەکان: 11

Re: پرسیارێک؟

دوو شەمیش هات هەر وەک خۆیەتی، باشە گەر سایتیک هاک بکرێت، ئەبێت تا ڕۆژی دووشەممە ڕاوەستی؟ چونکە من زۆر شارەزاییم لێی نییە؟

دەرهێڵ

#19 August 15, 2011, 14:45

Muhemet
ئەندام
تۆماربووە لە: July 28, 2011,
پەیامەکان: 11

Re: پرسیارێک؟

وەڵام ێک تکایە

دەرهێڵ

#20 August 15, 2011, 15:06

جوتیار
چاودێران
شوێن: چه‌مچه‌ماڵ
تۆماربووە لە: December 13, 2008,
پەیامەکان: 546
ماڵپەڕ

Re: پرسیارێک؟

کاکی من خۆت پەیوەندییان پێوە بکە ، ئێمە چوزانین کەی دەکرێتەوە؟


بژین،


بابەتێ بنووسە لە ویکیپێدیا
chamchamal page in facebook
(( عونك يا وطن يا بالحظارات احظنك لو صرت كلك سجاجين ))

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB