جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 October 25, 2011, 11:45

تێکۆشەر
چاودێران
تۆماربووە لە: March 9, 2009,
پەیامەکان: 140

Amilo li 1718

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆمپیوتەری برادەرێکم لابوو ئەمە مۆدێلەکەیەتی Amilo li 1718. ویستم ئوبونتوی بۆ دامەزرێنم. بەڵام چیم بەسەرهات.
هەرچی وەشانە نوێکانیەتی 11.10،11.04،10.04 تاقیم کردەوە کاری نەکرد. تاقە وەشان کەکاری کرد 9.04 بوو.  بەڵام ئەم وەشانەیان زۆر کۆنە و بەکەڵک نایەت چونکە چیتر پشتگیری ناکرێت. جگە لە ئوبونتو fedora, opensuse,debian  ـیشم تاقی کردنەوە بەڵام هەر بووتی نەدەکرد.

دوای خوێندنەوەکی زۆر لە نێت. گەیشتمە ئەم ڕێگاچارەیە.دەسکاری کردنی

/boot/grub/grub.cfg

بە زیادکردنی   acpi=off   لە پێش guite splash بەم شێوەیە بووت بوو بەڵام ئەم جارەیان هیچ یەکێک لە usb ـیەکانی کاری نەدەکرد. هەرچیم هەبوو تاقیمکردەوە. hdd, webcam, mobile . تاقە ئامێرێک کە کاری کرد لەگەڵ usb ـیەکەی مشکێک بوو.

چەندین kernel-parameter ـترم تاقیکردەوە. وەکو noacpi,usb=on,xforcevesa,pci=noacpi,nomodeset
هیچیان چاریان نەکرد. ئەوەی من تێگەیشتم کێشەکە لە گرافیکەکەیەوە بوو. ئەم جۆرەیانە ATI radeon 200m xpress

تۆ بڵێی لەم kernel ـانەی دواتر چی دەسکاری کرابێت وا ئەم جۆرەیان بێبەش کردووە؟

دەرهێڵ

#2 October 26, 2011, 10:58

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: Amilo li 1718

usb_mod ئەوانە لە وەشاندنە نوێکان و کۆنەکانیش هەن. تاقیبکەرەوە بەبێ گرافیک. دێبیان بۆ ئەمە باشە.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB