جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 January 10, 2014, 06:55

syronz
ئەندام
تۆماربووە لە: January 8, 2014,
پەیامەکان: 39

بە رای ئێوە ویندۆزەکەم بکەم بە لینوکس؟

من هەم پرۆگرامێرم و هەم دێزاینێر
بۆ پێش بردنی کارەکانم ئەو پرۆگرامانە بە کار دێنم

[latini:2fkcxhia]PHP , MySQL , Sublime Text , Corel Draw , Photo Shop , ++Notepad , C++ Builder XE5, Inno Script Stodio[/latini:2fkcxhia]

بۆ پرۆگرامی بەشی پرۆگرامینگ خەمم نێت چون دەزانم لە لینوکس دا هەن ، بەلام بۆ پرۆگرامەکانی گرافیکی وەک کۆرێل دراڤ یان فۆتۆشۆپ چی بکەم؟! حەل هەیە؟

پرۆگرامی وەکو سکایپ یان یاهو مەسەنجێر لە لینوکس دا دا دەبەزن؟

دەرهێڵ

#2 January 10, 2014, 21:13

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: بە رای ئێوە ویندۆزەکەم بکەم بە لینوکس؟

بۆ نا؟ بیکە. [wiki:1bsej896]GIMP[/wiki:1bsej896] لە جێی فۆتۆشۆپ. بەڵام با سیا گوێی لێ نەبێ، هەر فۆتۆشۆپ باشترە. سکایپ و یاهووش زۆر بە ئاسانی چارە دەبن.
http://www.skype.com/en/download-skype/skype-for-linux/


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#3 January 11, 2014, 00:09

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: بە رای ئێوە ویندۆزەکەم بکەم بە لینوکس؟

ئاکار نەزیری نووسی:

بۆ نا؟ بیکە. [wiki:16v1fzjq]GIMP[/wiki:16v1fzjq] لە جێی فۆتۆشۆپ. بەڵام با سیا گوێی لێ نەبێ، هەر فۆتۆشۆپ باشترە. سکایپ و یاهووش زۆر بە ئاسانی چارە دەبن.
http://www.skype.com/en/download-skype/skype-for-linux/

هەموو ئەو خەڵکەی کار بە فۆتۆشۆپ دەکات بە ماجیکێکی عادی دەکرێت.

syronz نووسی:

بۆ پێش بردنی کارەکانم ئەو پرۆگرامانە بە کار دێنم

PHP , MySQL , Sublime Text , Corel Draw , Photo Shop , ++Notepad , C++ Builder XE5, Inno Script Stodio


بۆ پرۆگرامی بەشی پرۆگرامینگ خەمم نێت چون دەزانم لە لینوکس دا هەن ، بەلام بۆ پرۆگرامەکانی گرافیکی وەک کۆرێل دراڤ یان فۆتۆشۆپ چی بکەم؟! حەل هەیە؟

پرۆگرامی وەکو سکایپ یان یاهو مەسەنجێر لە لینوکس دا دا دەبەزن؟

بەکارهێنانی لینوکس وەکو ئەوەیە، تۆ بڵێی ئیتر بە ترومبێل ناچمە سەر ئیش و بە پاسکیل دەچم. ماندوو دەبی، باران لێت دەدات. گوێ لە سیدی خۆش ناگریت. قۆڵ دەرناکەیت ...هتد. بەڵام تەندروستی و خۆشبەختییە.

بژین

دەرهێڵ

#4 January 11, 2014, 08:37

syronz
ئەندام
تۆماربووە لە: January 8, 2014,
پەیامەکان: 39

Re: بە رای ئێوە ویندۆزەکەم بکەم بە لینوکس؟

دەستان خۆش بێت، وەلا ماوەیەکی زۆرە بە هیوای ئەو گۆرینەم بەلام هەرچیم دەکرد نەمدەوێرا
بە رای ئێوە کام لینوکس بە کار بێنم؟

دەرهێڵ

#5 January 11, 2014, 16:24

kurdm84
ئەندام
تۆماربووە لە: December 4, 2009,
پەیامەکان: 37

Re: بە رای ئێوە ویندۆزەکەم بکەم بە لینوکس؟

من یەکسەر ئوبونتوم دەگرت
دەبوایە منیش هەمان پرسیاری تۆم بکردایە
چ لینؤکسێک بۆ کەسانی سەرەتا باشە :?


بەردەوام لە دواى فێربوون بە

دەرهێڵ

#6 January 11, 2014, 17:34

syronz
ئەندام
تۆماربووە لە: January 8, 2014,
پەیامەکان: 39

Re: بە رای ئێوە ویندۆزەکەم بکەم بە لینوکس؟

kurdm84 نووسی:

من یەکسەر ئوبونتوم دەگرت
دەبوایە منیش هەمان پرسیاری تۆم بکردایە
چ لینؤکسێک بۆ کەسانی سەرەتا باشە :?

لە بەینی ئەو 3 دانەیە نازانم کامیان بە گار بێنم
CentOS , Debian , Ubuntu

دەرهێڵ

#7 January 12, 2014, 19:46

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: بە رای ئێوە ویندۆزەکەم بکەم بە لینوکس؟

syronz نووسی:
kurdm84 نووسی:

من یەکسەر ئوبونتوم دەگرت
دەبوایە منیش هەمان پرسیاری تۆم بکردایە
چ لینؤکسێک بۆ کەسانی سەرەتا باشە :?

لە بەینی ئەو 3 دانەیە نازانم کامیان بە گار بێنم
CentOS , Debian , Ubuntu

http://chawg.org/wiki/Which_distro

دەرهێڵ

#8 January 12, 2014, 20:55

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: بە رای ئێوە ویندۆزەکەم بکەم بە لینوکس؟

بۆ لە سەرەتا لەسەر [wiki:3v3jh592]VirtualBox[/wiki:3v3jh592]، [wiki:3v3jh592]دێبیان[/wiki:3v3jh592] و [wiki:3v3jh592]فێدورا[/wiki:3v3jh592] تاقی ناکەیتەوە؟
دووبارە چاوێک لە [wiki:3v3jh592]Which_distro[/wiki:3v3jh592] بکەوە.


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB