جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 December 14, 2014, 08:40

Zana
ئەندام
تۆماربووە لە: December 14, 2014,
پەیامەکان: 4

چارەسەر کردنى خاوى سیستەم

سڵاو بەرێزان

سێرڤەرێکمان هەیە لە فەرمانگەکەمان وەک تێست جارێ لەبەر دەستى خۆمانە تا دەکەوێتە سەر تایمى خۆى کاتى زۆرى دەوێ بۆ یە هەڵسام سیسەمى ئوبونتوم لەسەر دامەزراند ( دیسک تۆپ ) بۆ کار کردن لەسەرەى لە دوورەوە

کێشەم لەوە یە
١ . سیستەمى ئوبونتۆیەکە زۆر خاوە لەسەرى هەر دەلێ ی ویندۆزە کاتێک بێتاقەت دەبی لەگەڵ ڤایرۆس و فایلی قورس قوس ( نمونە ) دامەزراندنى دوو ئەنتى {ڤایرۆس لەسەر ویندۆز } خاوبوونەوەکەوەى وەک ئەوە

٢. چۆن بتوانم لە دوورەوە دەستم بگات پێ یەوەوە بەسیسەم لە ناو باڵەخەکەماندا نێتۆرک هەیە و IP تایبەتیشم بۆى داناوە

بەشێوەى ریمۆت کۆنترۆڵ شاشەکەى ئوبونتۆیەکە پێشان نادات
بەشێوەى تیمڤیوەرەوە ناتواندرێــــت یەک دانە کلیک ــــیش بکرێـــت


ئایە ئوبونتۆ سێرڤەر کارەکەم جێ بەجێ دەکات !!!


سوپاس بۆ هاوکارى کردنتان

دوایین دەستکاری لەلایەن Zana (December 14, 2014, 08:40)

دەرهێڵ

#2 December 14, 2014, 19:45

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: چارەسەر کردنى خاوى سیستەم

Zana نووسی:

سڵاو بەرێزان

سێرڤەرێکمان هەیە لە فەرمانگەکەمان وەک تێست جارێ لەبەر دەستى خۆمانە تا دەکەوێتە سەر تایمى خۆى کاتى زۆرى دەوێ بۆ یە هەڵسام سیسەمى ئوبونتوم لەسەر دامەزراند ( دیسک تۆپ ) بۆ کار کردن لەسەرەى لە دوورەوە

کێشەم لەوە یە
١ . سیستەمى ئوبونتۆیەکە زۆر خاوە لەسەرى هەر دەلێ ی ویندۆزە کاتێک بێتاقەت دەبی لەگەڵ ڤایرۆس و فایلی قورس قوس ( نمونە ) دامەزراندنى دوو ئەنتى {ڤایرۆس لەسەر ویندۆز } خاوبوونەوەکەوەى وەک ئەوە

٢. چۆن بتوانم لە دوورەوە دەستم بگات پێ یەوەوە بەسیسەم لە ناو باڵەخەکەماندا نێتۆرک هەیە و IP تایبەتیشم بۆى داناوە

بەشێوەى ریمۆت کۆنترۆڵ شاشەکەى ئوبونتۆیەکە پێشان نادات
بەشێوەى تیمڤیوەرەوە ناتواندرێــــت یەک دانە کلیک ــــیش بکرێـــت


ئایە ئوبونتۆ سێرڤەر کارەکەم جێ بەجێ دەکات !!!


سوپاس بۆ هاوکارى کردنتان

سڵاو بەڕێز،
ئەگەر بتوانی ئوبونتو دێسکتۆپ بسڕیتەوە، چونکە سەدان گورزەی بێتام و کێشە زۆر دەکەیت بۆ ڕاژەیە/سێرڤەر. ئوبونتوویەکی 14.04 داگرە بەڵام Ubuntu Server یان دێبیان 7. گەر لەدەرەوەش دەستت پێبگات و زۆر سووکەڵه SSH دامەزرێنە و بە یەک چرکە دەگەیتە سەری. هەرچی ترت ویست ئاگادارمان بکە.

بژی

دوایین دەستکاری لەلایەن Sia (December 14, 2014, 23:49)

دەرهێڵ

#3 December 16, 2014, 10:42

Zana
ئەندام
تۆماربووە لە: December 14, 2014,
پەیامەکان: 4

Re: چارەسەر کردنى خاوى سیستەم

سلاو کاک سیا
ئێستا ئوبونتۆ سێرڤەرم دامەزراند چۆن بتوانم لە دوورى سێرڤەرەوە دەستم پێ بگات

نمونە بە هۆى بەرنامەى PuTTY و SSH ـــەوە

تێبینى : رایەلی ناوەخۆم هەیە بۆ کارکردن لەگەڵی بە شێوەى IP
ئای پی جێگیریشم بۆ داناوە بۆ ئەوەى خۆکارانە نەگۆردێت

دەرهێڵ

#4 December 16, 2014, 13:11

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: چارەسەر کردنى خاوى سیستەم

Zana نووسی:

سلاو کاک سیا
ئێستا ئوبونتۆ سێرڤەرم دامەزراند چۆن بتوانم لە دوورى سێرڤەرەوە دەستم پێ بگات

نمونە بە هۆى بەرنامەى PuTTY و SSH ـــەوە

تێبینى : رایەلی ناوەخۆم هەیە بۆ کارکردن لەگەڵی بە شێوەى IP
ئای پی جێگیریشم بۆ داناوە بۆ ئەوەى خۆکارانە نەگۆردێت

دەبێت بیکەیتە ڕاژە و ڕێگەی بدەیت کە بە پارێزراوترین پەیوەندی لەگەڵیدا ببەستیت.
http://chawg.org/wiki/Openssh
وە کاتێک دەتەوێت پەیوەندی پێوە بگریت هەر لەسەر هەمان تۆڕەوە

 # ssh root - l 192.168.X.X 

ئەگەر لە دەرەوەش دەتەوێت، دەبێت ڕاژەکە خۆی بانگ بکەیت بە دۆمەین/ئایپیەکەی.

هەربژی

دەرهێڵ

#5 December 16, 2014, 22:05

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: چارەسەر کردنى خاوى سیستەم

ببورە ئەمە ئاوهایە هەڵەی چاپە

 # ssh -l root 192.168.X.X 

یان

 # ssh root@192.168.X.X 

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB