جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 December 6, 2008, 22:16

Anonymous
میوان

لەنێو سیستەمەکەدا، ئەم مەکۆیە چییە؟[بمخوێنەوە]

لێرە چی باسە؟
ئەم مەکۆیە تایبەتە بەهەنگاوی دوای دامەزراندن، جالەسەر ڕوومێز بێت یان ڕاژە. لێرە بۆ گەڕانە بەدووی هەموو  وەڵامی ئەو پرسیارانەی تۆیەک کەنوێیت لەم جیهانەی لینوکس هەتە، یان ئەوەتا پێشکەوتویت پرسیاری وردی ترت هەیە. نەرمەکاڵاکان و کارەکانیان و ڕاپەڕاندنی کارەکان. هەموویان لێرە جێگایان دەبێتەوە.

لەکوێ نەرمەکاڵا داگرم؟

لەو دابەشکردنانەی لەسەر بنەمای دێبیانن نەرمەکاڵاکان لەسەر ڕاژەکارەکان لەچەندین وڵات و دامودەزگا و زانکۆ دادەنرێن ئەمەش لەشێوەی API  بۆ ئەولیستانە ڕاڤە دەکرێن. لەڕێگەی ڕێکخەرێکی Sources.list دەستیان بەسەردا دەگیردرێت. بەکارهێنەر دەتوانێت لەڕێگەی نەرمەکاڵایەکی وەکو aptitude  یاخود apt-get دابگرێت و دایمەزرێنێت ونوێشیان بکاتەوە. هەروەها لەشێوەی گرافیکدا Synaptic هەیە کەزۆر ئاسان و بەربڵاوە.
گەڕان لەنەرمەکاڵا بەخێرایی:

apt-cache search NAWY*NERMEKALLA

هەرچی سیستەمەکانی ترە وەکو OpenSuse ئەوە YaST بەگرافیک یاخود zypper لەسەر کۆماندلاین بەکاردەهێنرێت لە Fedora دەتوانرێت yum بەکاربهێنرێت. بەگشتی دابەشکردنەکان زۆرن و جۆریشیان و شێوەکاریشیان دەگۆڕدرێت دەکرێت ئەمانە نەبوون زیاتر هەر لەمەکۆکان پرسیار بکەی.
گەڕان لە OpenSuse  بەخێرایی:

zypper se NAWI*NERMEKALLA

ئایا نەرمەکاڵاکان خۆڕایین؟
بەڵێ ئەو نەرمەکاڵایانەی کەلەبنەڕەتدا لەگەڵی هەن بەخۆڕایی دەبەخشرێنەوە، هەرچەندە نەرمەکاڵای ناخۆڕایش هەیە کەبۆ ژێر سیستەمی لینوکس دروستکراون، بەڵام ئارەزوو مەندانەیەوە لەسەر ویستی خۆتە. ئایا دەتەوێت و هیچ دەرفەتێکی ترت نیە؟ ئەوە دەتوانیت بەکاریان بەریت بەڵام بەداخەوە لێرە پشتگیریان ناکرێت.

کۆمپیوتەر بۆ لینوکس، کامە خەسڵەت؟
لینوکس دەتوانێت لەسەر نزمترین ئاستی توانای ڕەقەکاڵای ئێستا کاربکات بەتایبەت ئەگەر لەهەڵبزاردنی ڕوومێزدا دەوروبەرێکی وەکو XFCE بەکاربەریت یاخود بەڕێوەبردنی پەنجەرەی Fluxbox.

XFCE:ئەم دەوروبەرە دەتوانێت لەگەڵ قەبارەی بیرگەی 64MB بەرە و سەرەوە بگونجێت. هەروەها زۆریش لەبەکارهێنەرانی لینوکس لەکاتێکدا ئەگەر ڕەقەکاڵای باش و زۆر نوێشیان هەبێت هەر پەنا دەبەنەوە بەر ئەم دەوروبەرە، چونکە خێراییەکی زیاتر دەگەڕێنێتەوە بۆ کەسی بەکارهێنەر.

بەو هیوایەی سەرکەوتوو بیت لەڕاپەڕاندنی کارەکانت لەسەر لینوکس
بەڕێوەبەرایەتی چاوگ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB