جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 December 7, 2008, 19:09

دابان
چاودێران
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 111

زمانی بزۆک چییە؟[بمخوێنەوە]

ئەم مەکۆیە بۆ چ مەبەستێک دامەزراوە؟
مەبەست لەدامەزراندنی ئەم مەکۆیە گفتو گۆکردنە لەسەر زمانە بزۆکەکان و چارەسەر کردنی کیشەکانیان و ڕێخستنیان و ناساندنیان  ، بستنەوەیان بە بنکە دراوە ،هەموو پرسیار/بابەتێکی پەیوەندی دار لەم مەکۆیە ئەنووسرێت .

زمانی بزۆک چییە؟
بریتیە لەزمانی پڕۆگرامکردنی بزۆک (dynamic) بەکاردێت بۆ داڕشتنی سکرێپت و پەڕەکانی وێب ، یەکیکن لەهەرە زمانە پێشکەوتووە کان کە ئەمڕۆ زۆربەی ماڵپەڕە بەناوبانگەکان بەم زمانانە چێ کراون وە دەیان سکرێپت یان بۆ چنراوە لەوانە (phpBB,WordPress) .

چۆن فێری بم؟
ئاشکرایە کەفێربوون پێویستی بە خۆماندوو کردن و دابین کردنی کات هەیە! بۆ فێربوونی زمانە بزۆکە کان زۆربەی ئەوکەسانەی لەبواری وێب داڕشتن کاردەکەن ئامۆژگاری دەکەن بەوە سەرەتا شارەزای هەبێت لە بنەماکانی کۆد نووسین بەگشتی وە شارەزای هەبێت لەزمانەجێگیرەکانی وەک HTML و CSS ، هەروەها بۆ زمانی PHP بوونی شارەزای لە زمانەکانی C و ++C و JAVA زۆر کار ئاسانیت بۆدەکات .

زمانە بزۆکەکان چیمان بۆدەکات؟
بەبەکارهێنانی زمانە بزۆکەکان ئەتوانرێت ماڵپەڕێکی بزۆک دابڕێژرێت و هەمیشە لەنوێکاریا بێت  گەر مەکۆ بەنموونە وەربگرین دەبینین لەگەڵ نووسینی پەیامێکدا ڕاستەو خۆ دوای ناردنی پەیامەکەت دەردەکەوێت یان گەر کاتژمێر بەنموونە وەربگرین دەبینین لەکاتەجیاوازەکاندا بانگ کردنی پەڕەکە هەمیشە کاتی ئێستا /نوێ ئەبینین ، هەروەها ئەکرێت بەشی بەڕێوەبەرایەتی بۆماڵپەڕ دروست بکرێت و لەوێوە ناوەڕۆکی ماڵەپەڕ بەریت بەڕێوەو گۆڕانکاری بکەی ، وەئاسان ئەبەسترێتەوە بە بنکەی دراوەوە زانیاریەکان هەمووی لە بنکەدراوە پاشەکەوت دەکرێن

چۆن کارکانم ببینم؟لەکوێ کۆدەکان بنووسم؟
ئاشکرایە کە ئەتوانییت لە NotePad کۆدەکان بنووسیتەوە یان بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز++ NotePad  بۆ زانیاری لەسەری تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە
هەروەها بۆ بەکار هێنەرانی لینوکس  Gedit بەکار بەرن بۆنووسین و دەستکاری کردنی کۆدەکان یان Geany، بۆزانیاری زیاتر لەسەر Gedit و Geany چۆنێتی بەکار بردنی تەماشای ئەم ڤیدیۆیانە بکە

گرنگترین شت لەدەستکاریکەرێک کەبۆ نوسینی کۆدەکان بشێت، ئەوەیە توانای Syntaxhighlightning هەبێت و پشتگیری نوسینی کوردی سۆرانی بکات (بۆ ئێمە). تائەتوانیت خۆت دوور بخەرەوە لەبەکارهێنانیWYSIWYG بەتەنها بۆ دەستکەوتنی کۆدەکان. نمونەی FrontPage، DW.

ئەمانە ئامۆژگاری کراون:
NotePad++(win)
BlueFish (win+Linux)
Medit (win+Linux)
Geany (win+Linux)
Gedit (Linux)

پاشان پێویستە ڕاژەیەکی ناوخۆی لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دامەزرێنین بۆ بینینی ئەو کارەی ئەنجام مان داوە
بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز پێشنیاری xampp ئەکەم
لێرە دای گرە
بۆ بەکار هێنەرانی لینوکس (ئوبونتو&دێبیان) لە Terminal بنووسە
[latini:nrs614if]#aptitude install php5 apache2 mysql-server phpmyadmin[/latini:nrs614if]
گەر حەزیشت بە XAMPP کرد
لێرە دای گرە

بۆزانیاری زیاتر لەسەر زمانە بزۆکە کان PHP,Perl,JAVA,Ruby
تەماشای ئەم بەستەرە بکە
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن

بەڕێوەبەرایەتی چاوگ .


Those who speak know nothing

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB