جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 December 14, 2010, 10:46

Kurdish EAgle
چاودێران
شوێن: ههولێر
تۆماربووە لە: July 22, 2010,
پەیامەکان: 213

دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز بە بەکارهێنانی Virtualbox

پێشەکی
Virtualbox ڕێگات دەدات بەئیش پێکردنی سیستەمی کارگێڕییەکی تەواو لەناو سیستەمێکی کارگێڕی تر. دڵنیابە لەوەی کە ڕامەکەت کەمتر نییە لە 512 MB  یان 1 GB زیاتریش ئامۆژگاری دەکرێت.


بۆ VirtualBox ؟

  • قەبارەی دامەزراندن پێویست ناکات پێشتر بڕیار درابێت ،دەتوانرێت دواتر داینامیکیانە قەبارەی ڕاستی دیسکی ڕەق بگەڕێندرێتەوە.
    پێوسیت ناکات کۆمپیوتەرەکەت سەرلەنوێ هەڵبکەیتەوە (reboot) بۆ ئەوەی لە لینوکسەوە بیگۆڕیەوە بۆ ویندۆز یان بە پێچەوانەوە.
    مەکینەی Virtual هێڵی ئینتەرنێتی ویندۆزەکەت بەکاردێنێت ،بۆیە پێویست ناکات خەمی ئەوەت بێت کە ئایا هێڵەکەم دەدۆزێتەوە یان دەیناسێتەوە.
    مەکینی Virtual ڕێکخستنەکانی ڤیدیۆی خۆی بەکاردەبات ، هەر بۆیە پێویست ناکات دووبارە خەمی دامەزراندن و ناساندنی وەگەڕخەرەکانی گرافیک بیت بۆ وەرگرتنی شاشەیەکی گونجاو.
    بۆ وەرگرتنی زانیارییەک یان ڕێنمایی زۆر بە ئاسانی وێنەی شاشەکە بگریت لە هەر بەشێکی .
    سیستەمەکەت ناخاتە ئەستۆ ،دەتوانیت هەر کاتێ ئارەزووت لە سیستەمەکە نەبوو  دیسکی وەگەڕخەری Virtual بسڕیتەوە بۆ لابردنی.
    زۆری تریش کە لەکاتی بەکاربردنیدا پێیان ئاشنا دەبیت.


دامەزراندن
لەم بابەتە Ubuntu دادەمەزرێنین ، سەرەتا بۆ داگرتنی Virtualbox سەردانی ماڵپەری سەرەکی بکە.
تێبینی// ڕوونکردنەوە و وێنەکانی ئەم بابەتە لەسەر Ubuntu وەشانی 10.04 بەڵام وەشانەکانی تری 8.04, 9.10, 10.10 بەهەمان شێوەن.

لەدوای دامەزراندی Virtualbox و کردنەوەی ،کرتە بکە لەسەر New پاشان ڕووکارێکی وەکو ئەوەی خوارەوەت بۆ دێت و کرتە لەسەر Next بکە.
[attachment=2:2pyqo8v1]<!-- ia2 -->1.jpg<!-- ia2 -->[/attachment:2pyqo8v1]

دەتوانیت هەر ناوێک ئارەزووی دەکەیت ناوی بنێیت ،ئەگەر تۆ Ubunutu دادەمەزرێنی گونجاوە ناوی بنێی Ubuntu ،ئەگەر دابەشکردنێکی تر دادەمەزرێنی لە Version هەڵیبژێرە. دەبێت سیستەمی کارگێڕییەکەش دیاریبکەیت کە Linuxە.
[attachment=1:2pyqo8v1]<!-- ia1 -->2.jpg<!-- ia1 -->[/attachment:2pyqo8v1]

VirtualBox هەوڵ دەدات قەبارەی ڕامی پێویست پێشنیار بکات بۆ تەرخانکردنی بۆ مەکینەی Virtual ،ئەهەر تۆ 1 GB یان کەمتر ڕامت هەیە ،وا باشترە لەگەڵ ئامۆژگارییەکە بڕۆیت کە VirtualBox پێتی دەدات و ڕاستەوخۆ Next بکەیت ، بەڵام ئەگەر 1 GB  ڕام زیاترت هەیە وا باشترە چارەگێکی بۆ تەرخان بکەیت ،بۆ نموونە ئەگەر تۆ 2 GB ڕامت هەبوو ئەوا 512 MB بۆ تەرخان بکە ، ئەگەر 4 GB ڕامت هەبوو 1 GB بۆ تەرخان بکە ..هتد
[attachment=0:2pyqo8v1]<!-- ia0 -->3.jpg<!-- ia0 -->[/attachment:2pyqo8v1]

ئەگەر ئەوە یەکەمجارە VirtualBox بەکاردەبەیت (کە لەوانەشە یەکەمجار بێت بۆیە سەیری ئەم بابەتە دەکەیت) ،کەواتە پێویستە Create new hard disk دروستکردنی دیسکی ڕەقی نوێ هەڵبژێریت و پاشان Next بکە.
24fjj49.jpg

لە هەنگاوی دواتریش دووبارە Next بکە.

لێرەدا ئامۆژگاری دەکرێت کە Fixed-size storage هەڵبژێریت ،پاشان Next بکە.
33be3yw.jpg

دامەزراندنی ئاسایی Ubuntu کەمترە لە 4 GB ،ئەگەر نەخشەت هەیە کە نەرمەکاڵا زیادبکەیت یان پەڕگەی گەورە دابگریت بۆ Ubuntuی دامەزرێنراو لە VirtualBox کەواتە دەبێت کەمێک بۆشایی بدەیتە قەبارەکان.
2nk2exv.jpg

لەدواتردا کرتە لەسەر Finish دەکەیت و چاوەڕوان دەبیت تاکو وەگەڕخەری Virtual دێتە دروستکردن و لەدوای تەواوبوونی دووبارە Finish دەکەیت.

لە هەنگاوی دواتر زیادکردنی Ubuntuی داگیراوی دیسکی وێنەیە (.iso)  ،کرتە لەسەر Setting بکە و پاشان Storage ئینجا لەژێر CD/DVD Device بەتەنیشت Empty هێمایەکی بچووکی بوخچەیەک دەبینی کرتەی لەسەر بکە و Ubuntu...iso داگیرا هەڵبژێرە.
2eoiq6x.jpg
هەر کە هەڵتبژارد Ok بکە ، پاشان دوو کرتە لەسەر مەکینەی Virtual بکە بۆ دەستپێکردن یان کرتە بکە لەسەر دوگمەی Start لە VirtualBox.

t6z8s8.jpg
لەکۆتاییدا دەستبکە بە دابەزاندنی Ubuntu .

بەهیوای سوود

دەرهێڵ

#2 December 14, 2010, 10:48

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

دەستخۆش بۆ ویکی!

دەرهێڵ

#3 December 14, 2010, 11:43

Kurdish EAgle
چاودێران
شوێن: ههولێر
تۆماربووە لە: July 22, 2010,
پەیامەکان: 213

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

سوپاس کاک سیا.

کرا با ویکیش [wiki:1dajiniq]VirtualBox[/wiki:1dajiniq]  smile

دەرهێڵ

#4 December 15, 2010, 14:39

ڕێباز به‌رزنجی
ئەندام
شوێن: سەنگاو
تۆماربووە لە: June 15, 2009,
پەیامەکان: 236
ماڵپەڕ

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە، شتێکی باشە بۆ ئەو ئەندامانەی هێڵەکانیان خاوە


زۆر زانکۆی بەرز و قوتابخانەم دی
بیری فەلسەفی و چەند ئەفسانەم دی
زانست و هونەر زۆر دەستورم دی
نەگەیشتە ئەوەی لە قورئانم دی.

دەرهێڵ

#5 December 22, 2010, 07:55

Kurdish EAgle
چاودێران
شوێن: ههولێر
تۆماربووە لە: July 22, 2010,
پەیامەکان: 213

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

ڕێباز به‌رزنجی نووسی:

دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە، شتێکی باشە بۆ ئەو ئەندامانەی هێڵەکانیان خاوە

سوپاس.
هێڵی خاو بۆ؟ خۆ دەبێت پێشتر Ubuntu یان هەر دابەشکردنێکی ترت داگرتبێت ئینجا دەتوانی لەسەر VirtualBox دایبمەزرێنی ،VirtualBox تەنها مەکینەیەکە بۆ ئەو کارە.

ئەگەر هاوڕێیان کێشەیان هەبوو یان دابەشکردنی تریان دامەزراند لەسەر VirtualBox با لە ویکی پەڕەی پێ بدەن و زیادی بکەن.

بژین.

دەرهێڵ

#6 May 23, 2011, 11:13

Miran
ئەندام
شوێن: کوردستان / سلێمانی
تۆماربووە لە: December 11, 2010,
پەیامەکان: 68
ماڵپەڕ

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

سڵاو کاك بڕوا
ده‌ست خۆش بێت بۆ ڕوون کردنه‌وه‌که‌ت،
به‌ڵام لای من له‌ هه‌نگاوی کۆتایدا جیاوازه‌
وه‌کو له‌م وێنه‌یه‌شدا دیاره‌
http://postimage.org/image/1rw109vt0/"
دواتریش به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :
FATAL : No bootable medium found! System halated

دەرهێڵ

#7 May 23, 2011, 23:14

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

ئەو پەڕگەیەی کە داتگرتووە، یان ئەو سیدیەت لەو خانەیەی دەستەڕاستەوە بناسێنە، بەڵام ئایا دڵنیای سیدیەکەت دروستە؟

دەرهێڵ

#8 May 25, 2011, 15:50

Miran
ئەندام
شوێن: کوردستان / سلێمانی
تۆماربووە لە: December 11, 2010,
پەیامەکان: 68
ماڵپەڕ

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

به‌ڵێ کاك سیا من دڵنیام سیدی بێکێشه‌یه‌ !

دەرهێڵ

#9 May 25, 2011, 22:35

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

کێشە واتای نییە: سوتا بێت، شکابێت. هەر سیدیەک نەتوانێت boot بکات هەڵەی هەیە. بە md5sum بیپشکنە. بەم شێوەیەش بیسوتێنە.

دەرهێڵ

#10 May 26, 2011, 10:16

Miran
ئەندام
شوێن: کوردستان / سلێمانی
تۆماربووە لە: December 11, 2010,
پەیامەکان: 68
ماڵپەڕ

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

ئێسته‌ خستمه‌ سه‌ر سیدیه‌کی ترو سوتاندم،
ئێسته‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌ !
http://postimage.org/image/2yqwggkzo/"
به‌ڵام هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی ئیش ناکات !

دەرهێڵ

#11 May 26, 2011, 20:11

Kurdish EAgle
چاودێران
شوێن: ههولێر
تۆماربووە لە: July 22, 2010,
پەیامەکان: 213

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

تۆ جارێ بەم هەنگاوەدا بچۆرەوە:

VirtualBox هەوڵ دەدات قەبارەی ڕامی پێویست پێشنیار بکات بۆ تەرخانکردنی بۆ مەکینەی Virtual ،ئەهەر تۆ 1 GB یان کەمتر ڕامت هەیە ،وا باشترە لەگەڵ ئامۆژگارییەکە بڕۆیت کە VirtualBox پێتی دەدات و ڕاستەوخۆ Next بکەیت ، بەڵام ئەگەر 1 GB ڕام زیاترت هەیە وا باشترە چارەگێکی بۆ تەرخان بکەیت ،بۆ نموونە ئەگەر تۆ 2 GB ڕامت هەبوو ئەوا 512 MB بۆ تەرخان بکە ، ئەگەر 4 GB ڕامت هەبوو 1 GB بۆ تەرخان بکە ..هتد

نیوەی زیاتری مەواداکەت تەرخانکردووە بۆ ماکینەی virtual ،کە من لێرەدا وتوومە بەپێی ئامۆژگاری دامەزراندنەکە بڕۆ خۆی باشترینت بۆ تەرخان دەکات ،دواتر وەرەوە ئەو هەنگاوەی ئێستا بزانین چی ڕوودەدا ،تەنانەت ئەگەر بێ کێشەش بێت.

دەرهێڵ

#12 May 26, 2011, 20:52

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

هەروەها پێویست ناکات تۆ بیخەیتە سەر سیدی و سیدییەکەی پێبناسێنیت، ئەوەی داتگرتووە بە .iso لەوێ بیناسێنە.

دەرهێڵ

#13 September 5, 2012, 17:11

hawdin_ranya
ئەندام
تۆماربووە لە: September 2, 2012,
پەیامەکان: 1

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

datsakant xosh be bash a prsyarekm haya  barez kurdish angele  awa bo windows xp sh abe yahni abe laiak compitar karyan pe bkam

دەرهێڵ

#14 September 5, 2012, 22:49

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

hawdin_ranya نووسی:

datsakant xosh be bash a prsyarekm haya  barez kurdish angele  awa bo windows xp sh abe yahni abe laiak compitar karyan pe bkam

بۆ هەردوو پرسیارەکەت بەڵێ.
تکایە بۆ جاری داهاتوو بە ڕینووسی ئارامی بنووسە، چاوێک لەم وتارە بکە.
http://www.chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#15 September 17, 2012, 20:59

Kurdish EAgle
چاودێران
شوێن: ههولێر
تۆماربووە لە: July 22, 2010,
پەیامەکان: 213

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

Kurdish angel smile

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB