جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 December 4, 2008, 19:17

Anonymous
میوان

نەرمەکاڵا و مەکۆکەی چۆنە و چۆن پرسیار بکەم؟ [ بمخوێنەوە ]

لێرە بەشێوەیەکی ڕوون دەمانەوێت پشتگیری ئەو نەرمەکاڵایانە بکەین کەلەژێر مافی سەرچاوەی کراوەی خۆڕادا پەخش دەکرێت. نەک هیج نەرمەکاڵایەکی بەدەر لەمانە. ئەم نەرماکاڵایەنەش بەزۆری و بەبڵاوی لەسەر زۆربەی کۆمپیوتەرەکان هەن.
لەوانەی زۆر بڵاون و ئاشناین  پێیان FireFox, Thunderbird, OpenOffice, Notepad++,FileZilla, GIMP. ئەوە بزانە بەرامبەر هەرنەرمەکاڵایەکی(ناخۆڕادا) بەزۆری بەرامبەرەکەی هەیە و بگرە زۆر جار لەوە بەربڵاوترە ئەگەر بەتوانا تر نەبێت کەمتر نییە.

لەکوێ بەدوی ئەلتەرناتیڤدا بگەڕێم؟
osalt
ئەوانەی بەنوسینی سەوز ئاماژەیان بۆ کراوە هەموویان لەژێر مافی سەرچاوەی کراوە و خۆڕادا پەخش دەکرێن.

ئایا نەرمەکاڵای خۆڕا هەیە و لەژێر مافی سەرچاوەی کراوەدا نەبێت؟
بەڵێ نەرمەکاڵای خۆرڕا هەیە و بەبێ بەرامبەر دەبەخشرێنەوە. نمونە:
TeamViewer
Opera
بەڵام تاسنورێکی دیاریکراو، وەکو بەکارهێنەرێکی ئاسایی دەتوانیت بێبەرامبەر سوودمەندبیت لێیان.

لێرە پشتگیریان دەکرێت؟
بەڵێ، بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی کەبەخۆڕا دەیبەخشنەوە. ئەگینا لەگەڵ مافی بڵاوکردنەوەی سەرچاوەی کراوە یەکناگرنەوە.

ئامۆژگاری چییە؟
دەکرێت بۆئەوەی ببیتە بەکارهێنەرێکی لێهاتوو  یان شارەزا و ورد لەو ئامانجەی بۆی دەجەنگیت، پێش دەستبەکاربوونت بەنەرمەکاڵایەک گفتوگۆی کەسی تر لەبارەیەوە وەربگریت و سنوورەکانی خۆت بزانیت.

بۆ تەنها سەرچاوەی کراوە و نەرمەکاڵای خۆڕا؟
وەڵامێکی زۆر مۆڕاڵی ڕێکوپێکمان هەیە،

چونکە وەکو بەکارهێنەر و پەرەپێدەر ئەو ئەرکە بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین کە پشتگیری بکەین لەنەرمەکاڵا و پڕۆژەی کەسانێک یان ڕێکخراوێک کەبەخۆڕا نەرمەکاڵا بەردەستی من دەکات و بەردەوام پەرەشی پێدەدات. جا ئەگەر بەدروستی نەرمەکاڵاکان و بەکاربەرین دەبێتە مایەی پشتگیری و بەردەوامی بۆیان.
ئەوەش ئامانجە مرۆیەکەمانە.

پێش نوسینی بابەت لەم بەشە چی بکەم؟
زۆر زۆر دروست و باشترە ئەگەر گەڕان بەکاربەریت لەمەکۆکان، ئەکرێت هەمان پرسیار یان هەمان کێشە لەبابەتێکی تردا کرابێت، نوسینی پرسیارت لەو بەشە زیاتر پەرە دەدات بەزانیاری خوێنەری داهاتوو.

بەهیوای ئەوپەڕی سوودوەرگرتن و کاتێکی خۆش
بەڕێوەبەرایەتی چاوگ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB