جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 April 9, 2009, 08:34

Gailan
ئەندام
شوێن: قه‌ڵادزێ
تۆماربووە لە: December 25, 2008,
پەیامەکان: 126
ماڵپەڕ

پێویستم به‌ هه‌ندێک دیزاینه‌؟

سڵاوی خواتال لێبێت
ماوه‌یه‌که‌ نه‌هاتوم بۆ ئێره‌، هۆکار هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وجار به‌رده‌وام ده‌بین

هاوڕێیان پێیوستم به‌ هه‌ندیک ڕووکاری جوان هه‌یه‌ بۆ هۆست واتا بۆ ئێره‌م ده‌وێت http://www.gailanit.com

به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت کێشه‌م نیه‌
php یان html

به‌تکاوه‌ گه‌ر تۆزێک زوو وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌


هۆست و دیزاین
http://www.Gailanit.net

دەرهێڵ

#2 April 9, 2009, 09:53

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پێویستم به‌ هه‌ندێک دیزاینه‌؟

Gailan نووسی:

سڵاوی خواتال لێبێت
ماوه‌یه‌که‌ نه‌هاتوم بۆ ئێره‌، هۆکار هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وجار به‌رده‌وام ده‌بین

هۆکار چی بێت؟ خوانەخواستە نەڵێی یارمەتیتان نەداوم  wink
کاکە گەیلان یەک پرسیار؟
ئایا ئەوە نییە لەماڵپەڕەکە نوسیوتە، ماڵپەڕ دروستدەکەین و تەنانەت دیزاین بۆ فرۆشتن. ئایا چۆن؟ تێناگەم؟
پاشان ئەمەش هەرتێناگەم؟

Gailan نووسی:

به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت کێشه‌م نیه‌
php یان html

ئایا تائێستاش نازانیت ڕووکار نییە لەدنیا ناوی PHP بێت یان بەPHP دروستبکرێت؟
ڕووکاری خۆڕا پڕە من خۆم هەندێک  هەیە و لەسەر وێبیش بەهەزارەها هەیە
http://www.oswd.org/"

من پێشنیارت بۆ دەکەم بچیت فێری بەڕێوبەردنی ڕاژە و دروستکردنی ماڵپەڕ بیت، پاشان بیبەخشەوە بەخەڵکی تر. هەر پرسیارێکت هەبوو بەچاوان بەتایبەت لەبەڕێوەبردنی ڕاژە. بەڵام نەک Reseller.

دەرهێڵ

#3 April 9, 2009, 10:19

Gailan
ئەندام
شوێن: قه‌ڵادزێ
تۆماربووە لە: December 25, 2008,
پەیامەکان: 126
ماڵپەڕ

Re: پێویستم به‌ هه‌ندێک دیزاینه‌؟

سڵاو
مامه‌ سیا من نه‌م وتوه‌ نایزانم ده‌یکه‌م وه‌ زۆریش به‌جوانی big_smile
به‌ڵام کۆمپیوته‌ره‌که‌م تاڕاده‌یه‌ک تێکچووه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنم tongue

ئه‌گه‌ر حه‌زیش ئه‌که‌ی تا هه‌ندێک نمونه‌ت هیشان بده‌م smile  ئه‌ڵێی ئاسیا سێڵم به‌رده‌وام مه‌شخوڵم هههه

بۆ ڕاژه‌که‌ش
ئیمن ڕیسێله‌رێکی سه‌ربه‌خۆیه‌.


هۆست و دیزاین
http://www.Gailanit.net

دەرهێڵ

#4 April 9, 2009, 11:00

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پێویستم به‌ هه‌ندێک دیزاینه‌؟

لەشت ساغ بێت، بەڵام گرنگە ئەو کارە بەدروستی بزانیت و نەزانینیش شانازیە نەک کەمی. ئێمەش هەموو ڕۆژ فێردەبین. Reseller ڕاژە نییە وە کۆمپیوتەر و XAMPP دامەزراندنیش ڕاژە نییە. Reseller تۆ تەنها هەژمارێکت هەیە و بۆ خەڵکی تۆماردەکەیت و بڕێکی پارەکە بۆ خۆتە و هیچی تر.

ڕاژە یەک دنیای زەبەلاحی تایبەتە. یەک پڕۆتۆکۆڵێکی چەند کیلۆبایتی وەکو iptables چەندین کتێبی لەسەرە. ڕەنگە بشتوانیت ڕاژەیەک دامەزرێنیت و کۆمپیوتەرەکەت بکەیتە ڕاژە بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی لەلای تۆ دەبێتە کڕیار.
هەموو ئەوانە وەکو پراکتیک کاری چەند خولەکیکە. بۆ بابەتی ڕووکار و دیزاین دروستکردن و لەسەر وێب هەزارەها هەیە، بەڵام ئەگەر زمانی HTML و CSS فێربیت! باشترین هەنگاوە.

Gailan نووسی:

ئه‌گه‌ر حه‌زیش ئه‌که‌ی تا هه‌ندێک نمونه‌ت هیشان بده‌م

ئەروەڵا بۆنا؟
بەخۆشحاڵیەوە.

بژین

دەرهێڵ

#5 April 12, 2009, 19:26

Gailan
ئەندام
شوێن: قه‌ڵادزێ
تۆماربووە لە: December 25, 2008,
پەیامەکان: 126
ماڵپەڕ

Re: پێویستم به‌ هه‌ندێک دیزاینه‌؟

سڵاو
هه‌ڵبه‌ت ببوره‌ که‌ دره‌نگ وه‌ڵام نوسی
خه‌تی کوردستان وه‌ک کاره‌با وایه‌

هه‌یه‌ و نیه‌

مامه‌ من وه‌ک خۆم شاره‌زای ته‌واوم له‌ پهپ فیوشن هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت گۆرانکاری له‌ ستایله‌کانی ته‌قڵه‌یان پی لیده‌ده‌م به‌ ئاره‌زوی خۆم.

ئه‌توانی سه‌ردانی سایته‌که‌مان بکه‌ی بچه‌ به‌شی کاره‌کانمان له‌وێ دبینی
ئه‌م ماوه‌یه‌ 3-4 کاری تریشم کردوه‌ ته‌واو نه‌بون به‌ ته‌واوی.

خالۆ بۆ قوڕ به‌سه‌ری ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ کڕیار لای من؟؟؟ به‌که‌ڵک نایه‌م big_smile


هۆست و دیزاین
http://www.Gailanit.net

دەرهێڵ

#6 April 12, 2009, 19:58

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پێویستم به‌ هه‌ندێک دیزاینه‌؟

جاکاکی من php-fusion ستایڵێک بگۆڕیت لەجیاتی وێنەکان وێنەی تر دابنێیت و دوو فۆنت و قەبارە ڕێکخەی ئەمە شارەزایی بوونە؟
بەهەرحاڵ! بەڵام ماڵپەڕەکەی خۆت پێویستی بەوەیە هیچ نەبێت خۆت فێری html ببیت و دوایی خواکەریمە بۆ CSS.  پاشان ئەمە کارەکانتە:
http://www.zkomando.com/dastpek.php"
http://www.sangasar.com/news.php"
دیارە زۆر شارەزاییت بەڕاستی، هەر فریای ئەوە کەوتویت ئەمە بنوسیت:
[latini:3qh4thxa]Created And Designed By : Gailan iT Group[/latini:3qh4thxa]
هیچ نەبێت ڕێزێک بۆ ئەوانە دابنێ لەوێبچن هەر فێریان کردویت ماڵپەڕ چییە؟ هەروەها ڕێزێک بۆ ئەو کۆمەڵە دابنێ هەزارەها دێڕ کۆد دەنوسن لەphp-fusion و بەخۆڕا دەتدەنێ.
وەکو مافەکان نانوسیت ئەم Created And Designed چییە؟
ماڵی وێرانم جەنابت جارێ لەپۆلی پێنجەمی سەرەتایی دەبێت فێربووبی لەزمانی ئینگلیزدا کەپیتاڵ و سمۆڵ چییە؟
لەگەڵ ڕێزم: وێبداڕشتن و ڕووخسار و کۆدنوسین قارچک نییە هەڵتۆقێت.
پرسیار بکە. هەموو کات ئامادەین وە ئامادە بوینە بەڵام تکایە واز لەو جۆرە کارە نابەجێیانە بهێنە.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB