جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 July 16, 2009, 17:10

ئاشتی
ئەندام
تۆماربووە لە: July 14, 2009,
پەیامەکان: 15

چۆن به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو فێری بم؟

سه‌ره‌تا جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ست خشیه‌كی گه‌رمتان ئاراسته‌ بكه‌م بۆ دانانی ویكی
ئه‌مه‌وێت خۆم فێری هه‌ردوو زمانی جێگیر بكه‌م به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو .چونكه‌ له‌ زۆر شوێن ده‌بینم ده‌ڵێن سه‌ره‌تا پێویسته‌ خۆت فێری زمانه‌ جێگیره‌كان بكه‌یت ئینجا شتی تر . بۆیه‌ بریارم دا ده‌ست له‌سه‌ری هه‌ڵنه‌گرم یان تێی ده‌چم یان فێری ده‌بم   smile . من زۆر سه‌ردانی ئه‌و دوو شوێنه‌م كردووه‌ له‌ ویكی
http://www.chawg.org/wiki/index.php?title=CSS"
http://www.chawg.org/wiki/index.php?title=HTML"

ئایا سه‌بر سه‌بر خۆم ڕابێنم له‌گه‌ڵی واته‌ هه‌ر جارێك شتێكم خوێنده‌وه‌ له‌ لای خۆشم بیكه‌مه‌وه‌ چونكه‌ هه‌موو جارێك كه‌ ئه‌یخوێنمه‌وه‌ هه‌ندێك شت فێر ئه‌بم به‌لام دوای كه‌مێك بیرم ده‌چێته‌وه‌ . گه‌نجیشم    smile  چۆن به‌ شێوه‌یه‌ك خۆم رابێنم له‌گه‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی بیرم نه‌چێته‌وه‌ یاخود بڵێین به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو فێری ببم؟ یان بڵێن ڕێگاكانی فێر بوون به‌ شێوه‌ی سه‌ركه‌وتوو ؟
رێزی برای بچوكتان

دەرهێڵ

#2 July 16, 2009, 19:12

هاوکار شوان
چاودێران
تۆماربووە لە: November 24, 2008,
پەیامەکان: 156

Re: چۆن به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو فێری بم؟

سەرەتا بەخێرهاتی بۆ ئێرە.
چونۆیەتی فێربوونی هەر یەک لە html و css ئەوە پەیوەستە بە ئارەزووی خۆتەوە واتە تا چەند ئارەزوو ئەکەیت فێری ببیت، وە هەوڵ بدە کە بەکاریان بهینیت وەک تاقیکارییەک لای خۆت و بزانیت چۆن کار دەکات.
گرنگیشە کە بتوانیت کۆدەکان بنووسیتەوە بیئەوەی تەماشای ویکی بکەیت تاوەکو بەتەواوی فێری دەبیت.

دەرهێڵ

#3 July 18, 2009, 00:19

ئاشتی
ئەندام
تۆماربووە لە: July 14, 2009,
پەیامەکان: 15

Re: چۆن به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو فێری بم؟

زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ت كاك هاوكار
برای خۆم باوه‌ربكه‌ به‌ دڵ حه‌ز ئه‌كه‌م فێر ببم ئینشاءالله به‌رده‌وامیش خۆمی پێوه‌خه‌ریك ئه‌كه‌م سه‌بر سه‌بر له‌گه‌ڵی ئه‌رۆم .

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB