جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 December 5, 2008, 00:47

دابان
چاودێران
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 111

زمانە جێگیرەکان چین و چۆن فێری بم؟ [بمخوێنەوە]

زمانی جێگیر یان ستاتیک چییە؟

زمانێکە وەک زمانەکانی دیکەی پڕۆگرام کردن  و بەکاردێت بۆ چنین و ڕێخستنی پەڕەکانی وێب ،بەگشتی کۆمەڵێک کۆماندن کەلەهەرزمانەداو ڕێسای تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ نووسینیان ، سەردەمێکە بەکاردێن لەبواری وێبداڕشتندا وە دەکرێت لەگەڵ زمانە بزۆکەکاندا بەکارببرێن/تێکەڵ بکرێن . هەموو دانەوەی پەڕەیەک یان زۆربەی زۆریان دەبێت بەشێوەی کۆدەکانی HTML بدرێنەوە بەوێبگەڕ و بیخوێنرێتەوە (بێجگە لەچەند زمانێکی شاز).

زمانی HTML چییە ؟
زمانێکی جێگیرە و بە کاردێت بۆدروست کردنێ پەرەکانی وێب کە کورت  کراوەی Hyper text Markup Language ـە ، هەروەها زمانێکی سادەییە و بەکارهێنان و فێربوونی ئاسانە .
HTML

CSS چییە ؟
زمانێکی جێگیرە بەکاردێت بۆڕێکخستنی پەڕەکانی وێب کە بەزمانی HTML و XHTML نووسرابن ، وەک ناساندنی فۆنت و رەنگی پاش بنەما و قەبارەی نووسین هتد ...
وە کورتکراوەی Cascading Style Sheets ـە ، هەروەهائەکریت لەگەڵ زمانێکی بزۆکی وەک PHP بەکار ببرێت .
CSS

XHTML چییە ؟
یەکێکە لەزمانە جێگیرە کان وێب داڕشتن کە کورتکراوەی Extensible Hyper text Markup Language ـە ، هەمانی قوڵی زمانی هتمڵ ی هیە بەڵام XHTML هاوزۆزیشە لەگەڵ XML دا هەروەها داواکاریەکیشە بۆی .
XHTML

جیاوازی چییە لەگەڵ زمانە بزۆکەکاندا ؟
زمانە جیگیرەکان ناتوانن خۆکار نوێ ببنەوە گەر کاتژمێر بە نمونە وەر بگرین وە بنووسین 1:30 ئەوا وەک خۆی جیگیر دەبێت بەکار هێنەرچەند جار بانگی پەڕەکە بکات لەکاتی جیاوازدا هەر هەمان دەر ئەنجام ئەبینێت ، هەروەها ناکرێت لەسەروێب نوێ بکرێتەوە بەڵکو پێویستە بۆنوێ کردنەوە و داننی بابەتی نوێ پڕگەکان لەسەر کۆمپیوتەری خاوەن وێبەکەوە نوێ بکرێنەوە .
بەڵام لەزمانە بزۆکە کاندا ئەکرێت کات دابنرێت وە لەگۆڕاندا بێت بەکار هێنەر چەند جار بانگی پەڕەکە بکات لە کاتە جیاوازەکاندا کاتەکە بگۆڕێت ، هەروەها ئەکرێت بەشی بەرێوەبەرایەتی بۆ درووست بکەیت و بابەت و گؤران کاری نوێ لەسەر وێبەوە جێ بەجی بکەیت .

بۆچی گرنگە فێری زمانە جێگیرکان بین؟
ئاشکرایە بۆپێکانی هەر ئامانجێک پێویستە سەرتا بناغەیەکی پتەو دابنێین ، وەبناغەو سەرەتای فێربوونی وێب داڕشتنن بریتییە لە فێربوونی زمانە جێگیرەکان کە هەموو ئەوکەسانەی لەبواری وێبداڕشتندا کار دەکەن ئامۆژگاری دەکەن کە لێرەوە دەست پێ بکەیت  کاتێک ئەم هەنگاوەت بڕی پاشان دەتوانیت هەنگاو بنییت بۆ زمانە بزۆکەکان و فێریان بیت .

دەستکاریکەرم دەوێت؟
گرنگترین شت لەدەستکاریکەرێک کەبۆ نوسینی کۆدەکان بشێت، ئەوەیە توانای Syntaxhighlightning هەبێت و پشتگیری نوسینی کوردی سۆرانی بکات (بۆ ئێمە). تائەتوانیت خۆت دوور بخەرەوە لەبەکارهێنانیWYSIWYG بەتەنها بۆ دەستکەوتنی کۆدەکان. نمونەی FrontPage، DW.

ئەمانە ئامۆژگاری کراون:
NotePad++(win)
BlueFish (win+Linux)
Medit (win+Linux)
Geany (win+Linux)
Gedit (Linux)

چۆنێتی بەکاربردنی ++NotePad تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە
چۆنێتی بەکاربردنی Gedit و Geany تەماشای ئەم ڤیدیۆیانە بکە


لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان .
بەڕێوەبەرایەتی چاوگ .


Those who speak know nothing

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB