جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 January 7, 2011, 16:19

خوێندکار
ئەندام
تۆماربووە لە: December 26, 2010,
پەیامەکان: 12

ده‌رباره‌ی Super Alpha Reseller ؟

سڵاو،
پێویستم به‌ چه‌ند زانیارییه‌که‌ ده‌رباره‌ی Super Alpha Reseller
تا چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌؟
+
گه‌ر بمه‌وێت دانێک به‌کرێ بگرم، کام کۆمپانیا به‌ باشده‌زانن بۆ ئه‌م کاره‌؟

سوپاس.

دەرهێڵ

#2 January 7, 2011, 17:35

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: ده‌رباره‌ی Super Alpha Reseller ؟


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#3 January 8, 2011, 00:27

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ده‌رباره‌ی Super Alpha Reseller ؟

Super Alpha Reseller واتا دەڵاڵ بە ئەلفایی. بەڕاستی ئەمانە هەمووی دروستکراوی ئەو کۆمەڵە نەشارەزای کۆمپیوتەرەن. ئەو ناوە تایبەتە بەو شێوەی هەڵبژاردنەی بەڕێوەبەردنی (ئاست لاوازی هەرزان) بەناوی Cpanel کە خۆشی نەرمەکاڵای بەڕێبوەردن زۆرن. خۆی چوار ناوە و ئاستە، ئیتر ئەمانە سوپەر و ئەلفای و هەرچارەی هەڵبژاردنێکی بۆ زۆردەکەن و کەمدەکەن هیچ مانای نییە!
Administrator
Reseller
Customer
Domain User
ئیتر چی لەم بەینەدا ناوی نوێی بۆ دابنرێت لەخودی ڕاستیەکە ناگۆڕێت.
تێبینی: نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی بەهێز و  جێگیر،
Plesk
Webmin سەرچاوەکراوە و خۆڕاییە،
Confixx
زۆر کۆمپانیا تایبەت بەخۆیانە، ئەشێت لەمانیش باشتربن!؟

دەرهێڵ

#4 January 8, 2011, 15:10

خوێندکار
ئەندام
تۆماربووە لە: December 26, 2010,
پەیامەکان: 12

Re: ده‌رباره‌ی Super Alpha Reseller ؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان.

کاک سیا، له‌ په‌یامه‌که‌ت گه‌یشتم سوپاس
ئایا تۆ هیچ کۆمپانیایه‌ک به‌ باش نازانی بۆ ئه‌م کاره‌؟

دەرهێڵ

#5 January 8, 2011, 21:19

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: ده‌رباره‌ی Super Alpha Reseller ؟

کاری دەڵاڵی ئەرکێکە بەبێ سوود، ئەگەر بۆ ئەوەتە توانای مادی خۆت باش بکەیت، پێم وایە(تاڕادەیەک دڵنیام) بەپرسیارێتی و ئارێشەکانی لەو چەند دۆلارە زۆر زۆر گرانترە. ئەگەر ئارەزووی کاری ڕاژە فرۆشتن و بەڕێوبەردنی ڕاژەکردن و فرۆشتن دەکەیتەوە؟ حەزێکی جوانە دەستخۆش، بەڵام:
هیج نەبێت چەند ساڵێک بەکارهێنەری (یونیکس، لینوکس، ویندۆز سێرڤەر) ببە، بەڵام نەک مشک پاڵنان Mousepusher بەڵکو بەدروستی و خوێندن و خوێندنەوە و کاری زۆر بەردەوام.
ئەنجا فێربوونی زمانەکانی بەڕێوەبردن و مامەڵە لەگەڵ تووڵئامرازەکان.
زمانە گرنگەکان:
Perl/CGI
Shell/Bash
ئەگەر لە خێزانە گەورەکانی وەکو جاڤا و سی و پایسن بزانیت، دەها چاتر.
بەڕێوەبردنی ئامرازەکان وەکو:
Apache/HTTPD
[wiki:fpy96laz]Lighttpd[/wiki:fpy96laz]
ILS
ئەمانەش لەگەڵ سیستەم و جۆری کار و شێوەی کڕیارەکانت دەگۆرێن، بەهەرحاڵ خۆت دەوڵەمەند بکە. ئەگەر کەسێکی گەنجی لە نێوان ۱۵ بۆ ۳٠ ساڵدایت؟ کاتێکی زۆر باشت لەبەردەستە لە پاڵ خوێندندا خۆت تەرخانی ئەو کارە بکەیت. وردەکاری تر بەچەند پەرتووکێک تەواو نابێت. بەڵام ئەوانە بڕبڕەن، بەبێ ئەوانەی سەرەوە ناشریکردنی و عەیبدارکردنی زانست و یاریکردنە بە چارەنووسی کڕیارەکانت.

هەربژی

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB