جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 December 5, 2008, 23:45

دابان
چاودێران
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 111

ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەر چییە؟[بمخوێنەوە]

ئەم مەکۆیە بۆچی دامەزراوە؟
ئەم مەکۆیە تایبەتە بە زانیاری و وردە کاریەکانی پارچە کانی کۆمپیوتەر هەموو ڕەقەکاڵاکانی ، لێرە پرسیار بکە لەبارەی هەر پارچەیەک کەکێشەت هەیە لەگەڵ یان باسیان بکە
وە لەخوارەوە کورتە باسێک لەسەر ئەو پارچانە کراوە .


ڕەقەکاڵا چییە؟
بریتیە لە بەشە بینراو یان فیزیکە کانی کۆمپیوتەر وەک کەیس و کارتی شاشەو مشک و تەختە کلیل و .. هتد ..

ڕەقەکاڵاکان و بەشەکانی
١.تەخت ی دایک (MotherBord) : بریتەیە لە شانەی سەرکی کۆمپیوتەر کە هەموو کاڵا ناوخۆیە کانی دیکەی ئەکەونە سەر وەک CPU , RAM .
ئەو کاڵایانە چین کە ئەکەونە سەر تەختی دایک ؟
١.یەکەی چارەسەری ناوەندی (CPU): زۆر جار بە مێشکی کۆمپیوتەر ناسراوە کە کارە لۆجیکیە کانی کۆمپیوتەر ڕادەپەڕێنێت و کورتکراوەی Central processing unit ـە .
ب. پانکەی ساردکەروە : بەکاردێت بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی یەکەی چارەسەری ناوەندی کەڕاستەو خۆ ئەکەوێتە سەری ، هەروەها هەنێک جار پانکەی دیکە بوونی هەیە بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی تەختەی دایک .
ج.هەنێک کاڵای دیکەی وەک RAM , ROM ,System BIOS ,BUSE

٢.Power supply : ئەمیش بەشێکی دیکەی کاڵا ڕەقە کانە کە کارەبا دابین ئەکات بۆ تەختەی دایک و بەشەکانی دیکەی کۆمپیوتەر وە ڤۆڵتیەکەی ئەگۆڕێت بە پیی پێویست .

٣. ئەو ئامێرانەی لەتوانادایە جودا بکرێنەوە (Removable media devices):
ا.CD-ROM Drive: ئامیرێکە بۆ خوێندنەوەی ئەو زانیاریانەی لەسەر CD تۆمارکراون .
ب.CD Writer : ئامێرێکە بۆ سوتاندنی زانیاری لەسەر CD .
وە ئامێرکانی دیکەی پەیوەندی دار وەک DVD و DVD-ROM  کە ئەمانیش نەوەیەکی نوێن لە CD و توانای پاشەکەوت کردنی زانیاری زۆرتریانە هەیە ، هەروەها ئامێری دیکەی وەک flash memory  کە بچوکەو توانای پاشەکەوت کردنی زانیاری زۆری هەیەو لەڕێگەی پۆرتی USB  یەوە بە کۆمپیوتەروە ئەبەسترێتەوە .

٤.پاشەکەوت کەری ناوەکی (Internal storage): ئەمانەش ئەو ئامێرانە ئەگرێتەوە کە زانیاری لەنێو کۆمپیوتەر پەشاکەوت ئەکەن کە دوای کوژانەوەی و داگیرساندنەوەی زانیاریەکان هەر ئەمێنن وەک Hard disk .

٥.کارتی دەنگ (Sound card): ئامێریکە بەر پرسە لە دەنگی کۆمپیوتەر چ تێکردن (input) وەک قسە کردن بە مایک چ دەرئەنجام (output) وەک لێدانی پرگەیەکی دەنگ بە کۆمپیوتەر .

ئەمانەو چەن بەشێکی دیکەی پەیوەندی دار وەک ئامیرە کانی تی کردن(input device) کە ئەوانیش بریتین لە مشک و تەختە کلیل و وێب کامیرا  و ..هتد ...
وە ئامێرەکانی دەرئەنجام (output device) کە ئەوانیش مۆنیتەر و پرێنتەر و هێدفۆن و هتد ..
هەروەها نێتۆرک کارت و کارەکانی .
بۆزانیاری زیاتر تەماشای ئێرە بکە

کورتەیەک لەسەر Wi-Fi
ئەمیش یەکیکی دیکەیە لە تەکنەلۆجیا گرنگە کانی سەردەم کە ئەتوانیت بێ تەل لەجێگەیەک  کە نێتۆرک بوونی هەبێت سود لە خزمەت گوزاریەکانی ئینتەرنێت وەرگریت
لەڕێگەی لاپتۆپ یان مۆبایڵ ،
هەروەها ئەکرێت نێتۆرکێک دروست بکەیت و چەن کۆمپیوتەرێک و ئامێری دیکەی وەک پرێنتەر پێکەوە بەستیت لە ڕێگای خزمەت گوزاری Wi-Fi ـیەوە.

Wi-Fi وەک ڕەقەکاڵاچییە؟
بریتیە لە ئامێرێک کە لەتوانایدایە بێتەل پەیوەندی بگرێت لە گەڵ نێتۆرکەکانی کە لەو ڕووبەرەدا بوونی هەیە

سەرنــــــــج
بۆبەستنەوەی بێ تەل  ڕاوتەر یان Access Point  بە کۆمپیوتەرەوە وادەخوازێت LAN Card هەبێت لەسەر ئەو کۆمپیوتەرە .


LAN Card چییە؟
یەکیکە لە ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەر کە ڕاستەو خۆ دەبەسترێتەوە بە تەخت ی دایک(Mother Bord)ـەوە کە لەرێگەیەوە پەیوەندی ئەگیرێت بە ئینتەرنێت/نێتۆرکەوە بەرێگای وایەر یان بەستنەوەی بە بێوایەر ، هەر LAN Card ێک ژمارە / ئدرێسێکی تایبەت بە خۆی هەیە کە تاکە (unique) ـەو هیچ LAN Card ێکی دیکە خاوەنی ئەو ژمارەیە نییە و بە MAC address ناسراوە
وە LAN Card کورتکراوەی Local Aria Network Card ـە

زانیاری زیاتر کرتەم کە .

لەگەڵ هیوای سەرکەوتن

بەرێوەبەرایەتی چاوگ .


Those who speak know nothing

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB