جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 May 11, 2011, 19:44

tech4kurd
ئەندام
تۆماربووە لە: May 11, 2011,
پەیامەکان: 6

چۆن پەرەی (دواتر-پاشتر) دانێم ناو سایتەکەم

سڵاو

سەرەتا زۆر خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە بومە ئەندام لەم یانەیە

من سایتەکم دروست کردوە بە فرۆنت پەیچ بەڵام پێویستم بە هاوکاری ئێوەەی بۆ ئەوەی کارەکانی سایتەکەم تەواو بکەم

سەرەتا پێویستم بەم کۆدەیە کە لاپارەکانی سایتەکەم هەڵئەداتەوە بۆ نمونە (پەرەی دواتر-پەرەی پاشتر)
وە ئەگەر پێمبلێن چۆن دا ئەندرێتن لە فرۆنت پەیچ دواتر بۆ سایتەکەم
زۆر زۆر سوپاستان دەکەم

ئه‌مه‌ سایته‌كه‌مه‌  http://www.tech4kurd.org"

دەرهێڵ

#2 May 11, 2011, 21:18

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: چۆن پەرەی (دواتر-پاشتر) دانێم ناو سایتەکەم

سەرەتا خۆشهاتی بۆ چاوگ , تۆ ئەتەوێ ماڵپەڕێک درووست بکەی کێشە نییە هیچ بنەمایەکیشت نییە و هیچ زمانێکیش نازنی , هاتوویت پانات بۆ فرۆنت پەیج بردووە کە ساڵانێکی زۆرە پێش نەخراوە و هیچ ئامرازێکی وای تیا نییە بگرە زۆر بێ توانایە ... هتد .
لە ویکی یەوە :

بۆ فێربوونی HTML تەنها پێویستت بە دەستکاریکەرێک (بۆ نووسینی کۆدەکان) و وێبگەڕێک (بۆ بینینی ئەنجام) دەبێت. هیچ ئامڕازێکی تر یان نەرمەکاڵایەکت پێویست نابێت. دەستکاریکەر لە ویندۆز وەک Notepad کە سادەترین دەستکاریکەری دەقە، بەڵام ئەوانەی کە ئامۆژگاریکراون وەک:

Notepad++
  VIM
     Gedit
     Medit
     Bluefish

وێبگەڕیش وەک:

Firefox
   Opera
  Google Chrome
  Internet Explorer

هەرچەندە چەند پڕۆگرامێک هەن بۆ دەستکاریکردن و داڕشتنی پەڕگەیەکی HTML لەوانە DreamWeaver, Microsoft FrontPage, Microsoft Web Expression ئەم پڕۆگرامانە WYSIWYG ـن، خۆیان کۆدەکانت بۆ دەنووسن و تۆ ڕووە ئەنجامەکەی دەبینیت. شارەزابوون لەم پڕۆگرامانە مانای شارەزابوون نییە لە HTML، بەڵکو یاریدەدەرێکن بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ماڵپەڕێکیان هەبێت و لە هیچ زمانێکی وێبداڕشتن نازانن یان بۆ چەند کارێکی کەمیان پێویستە و لەبەرئەوە نایانەوێت کاتێک تەرخان بکەن بۆ فێربوونی زمانێک.

ئامۆژگاریت ئەکەم کە واز لەو نەرمەکاڵایە بهێنی , ئەگەر زۆر سووری کە خۆو فێری هتمڵ نەکەی ئەوا بەرهەمەکەی ئەدۆبی بەکار بەرە , زیاتر لە سەری نەڕۆم بچشم تۆزێ سەعی بکەم خۆو چاوێ بە ویکی بخشێنەوە  [wiki:2ej0grv6]HTML[/wiki:2ej0grv6]

جا بۆ پرسیارەکەو , تۆ کاتێک پەڕەیەک بە کۆتا ئەهێ،ی ئەتەوێ پەڕەیەکی نوێ درووست بکەی ئەوا ئەبێ index.html ناوەکەی بگۆڕە بۆ هەر ناوێکی دی و پەڕەی نوێ بە هەمان ناوی پەڕەی پێشوو ناو بنێرەوە بۆ نموونە من پەڕەی پێشوم کە ناوی index.html بوو ناوەکەیم گۆڕی بۆ ershif1.html کردمە لاپەڕەیەک لە ڕابردوو پەڕەی نوێم درووست کرد و ناوم نا index.html وە ئەنووسم

<a href="ershif1.html">پێشوو</a> | <a href="index.html">پاشتر</a> 

پێم وابێ ڕوونە , کاکی خۆم لە پێشدا بۆ هەر پرسیاری سەرێک لە ئەرشیف و ویکی بدە , سەرکەوتووبیت .


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#3 May 12, 2011, 14:58

tech4kurd
ئەندام
تۆماربووە لە: May 11, 2011,
پەیامەکان: 6

Re: چۆن پەرەی (دواتر-پاشتر) دانێم ناو سایتەکەم

سڵاو

کەس لە پرێك نە بۆتە کورێک من دەمەوێت جارێ با خۆم فێری فرۆنت پایچ بکەم ئینجا ئەچمە سەر HTML و PHP هتد. گرینگ ئەوەیە کە کێشەیەکم هاتە بەردەمم هاوکاریم بکەن وە ئەمەشتان لێرادەبینم
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریت

دەرهێڵ

#4 May 12, 2011, 19:57

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: چۆن پەرەی (دواتر-پاشتر) دانێم ناو سایتەکەم

شت نییە ناوی فرۆنت پەیج بێت تافێری بیت، ئەنجا فێری html و PHP بیت.  بەقسەی ئەو کاکەیە بکە و واز لە فرۆنت پەیج بهێنە.

دەرهێڵ

#5 May 12, 2011, 23:16

برووسک
ئەندام
تۆماربووە لە: June 20, 2009,
پەیامەکان: 77

Re: چۆن پەرەی (دواتر-پاشتر) دانێم ناو سایتەکەم

هیچ نەبێ هیچ نەبی، Microsoft Expression Web 2 بەکاربەرە مادام ئەوەنە تالبی مایکرۆسۆفتی، هیچ نەبێت کۆدی Valid ئەبەخشێت.

دەرهێڵ

#6 May 13, 2011, 08:03

tech4kurd
ئەندام
تۆماربووە لە: May 11, 2011,
پەیامەکان: 6

Re: چۆن پەرەی (دواتر-پاشتر) دانێم ناو سایتەکەم

وەتان لێکردم ئێستا سایتەکەم رابگرم

دەرهێڵ

#7 May 13, 2011, 10:47

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: چۆن پەرەی (دواتر-پاشتر) دانێم ناو سایتەکەم

نا نەکەی، چونکە هەموومان چاوەڕێی ماڵپەڕەکەین.

دەرهێڵ

#8 May 14, 2011, 07:50

tech4kurd
ئەندام
تۆماربووە لە: May 11, 2011,
پەیامەکان: 6

Re: چۆن پەرەی (دواتر-پاشتر) دانێم ناو سایتەکەم

day kesha nia naywastenm :mrgreen:

دەرهێڵ

#9 May 14, 2011, 20:26

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: چۆن پەرەی (دواتر-پاشتر) دانێم ناو سایتەکەم

ئێمەش سوپاست ئەکەین !


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB