جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 January 6, 2009, 14:18

دابان
چاودێران
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 111

سەرەتایەک لە CSS

سڵاو
پێم خۆشە باسی سەرەتایەکی CSS بکەم و جۆرەکانی ڕوونبکەمەوە

CSS چییە؟
زمانێکی جێگیرە بەکاردێت بۆڕێکخستنی پەڕەکانی وێب کە بەزمانی HTML و XHTML نووسرابن ، وەک ناساندنی فۆنت و رەنگی پاش بنەما و قەبارەی نووسین هتد ...
وە کورتکراوەی Cascading Style Sheets ـە ،
CSS مامەڵە لەگەڵ ئەو نرخانەدا دەکات کەلەوێبگەڕەکەوە دەدرێنەوە، واتا هەموو کات لەگەڵ html مامەڵە دەکات. جابا ئەو کۆدانە نێردراون بۆ ڕاژەکە بە Perl بن یان PHP . ئەم لەگەڵ دانەوەیان کاردەکات.
جۆرەکانی؟
١. In Line
ئەم جۆرەناوەکییە و لەگەڵ تاگەکانی هتمڵ تێکەڵ دەکرێن و بە کار دەبرێن
کۆدەکەی نزیک وەک ئەمەیە

<p style="color: red">text</p> 

تۆلێرەدا تاگی پەرە گرافت کردۆتەوە وە ئاماژەت پێ داوە کەڕەنگی ستایڵ سور بێت

٢. Internal
ئەم جۆرەش بەهەمان شێوە لەنێو خودی پەڕەی هتمڵ ـەکەدا دەنووسرێت
لەپاش تاگەکانی

<html>
<head>
<title>CSS Taqikari</title>

لێرەدا ڕوونی دەکەمەوە لە کوێ کۆدەکان دادەنێن و چۆن

<html>
<head>
<title>CSS Taqikari</title>
 <style type="text/css">    
 p {         color: red;     }
 a {         color: blue;     } 
 </style> ...

ئێمە هاتووین پاش تاگە ئاماژەپێدراوەکان تاگی Style مان کردۆتەوە کە بەو شێوەیەیە کە لە نێۆ کۆدەکاندا دیارە واتە بەم جۆرە

<style type="text/css">

   
وەلەکۆتای هەموو دیاری کردنەکان بۆ نموونە قەبارەی فۆنت و پاشبنەماو ڕەنگ و هتد ... تاگی Style دادەخەین

مەبەست لە پیتی p چییە و بۆ بەو جۆرە دانراوە لەوێدا؟
مەبەست لە پیتی p پەرگرافە کە تاگی هتمڵ ـە بۆ نمونە من خوازیارم هەموو پەرەگرافەکانم قەبارەو فۆنتەکانیان بم شێوەیەی لای خوارەوەبن
سەرەتا بەم جۆرە

  p { 

پاشان ئەوەی مەبەستمانە ئەی نووسین و بەم جۆری لای خوارەوە دای دەخەین

}

نمونە

p {
font-family:"unikurd web", Tahoma, Aial;
font-size:13px;
} 

ئەی ئەگەر ویستم ئەم فرمانە بەسەر Body دا جێ بەجێ بکەم؟
بەهەمان شێوە بەڵام p دەگۆڕم بە body
نمونە

body{
font-family:"unikurd web", Tahoma;
font-size:13px;
}

بەمشێوەیە لە Internal دا دەتوانین کارەکانمان جێ بەجێ بکەین.

٣. External
ئەمە جۆری دەرەکییە و بۆ چەند پەرەیک بەکاردێت بە بڕوای من ئەمە گرنگ ترین جۆریانە چونکە لەگەڵ زمانەکانی دیکەی وێبداڕشتنیش ئاسان بەکاردێن و کۆنتڕۆڵی هەموو پەڕەکانمان بۆ دەکات
کۆدەکانی ئەم چۆنە؟
هەر هەمان جۆرە بەڵام پێویست بە تاگی Style ناکات وەسەربەخۆ لەپەرەیکی نوێدا ئەی نووسیت و بە css. پاشەکەوتی دەکەیت و پاشان ئەی بەستیتەوە بە پەڕەکانتەوە
نمونە

body{
font-family:"unikurd web", Tahoma;
font-size:13px;
};
p {color:blue;};

ئەی چۆن بیبەستەمەوە بە پەڕەکانمەوە کە بەزمانی هتمڵ نووسراون؟
لەپاش ئەم کۆدانە

<html>
<head>
<title>CSS Taqikari</title>

ئەمکۆدە دادەنێن

<link rel="stylesheet" type="text/css" href="nawekey.css" />

nawekey.css ناوی ئەو پڕگەی css ـە یە کەدروستت کردوە و بێ کێشە کارەکانت جێ بەجێ دەبێت
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن
بژین.


Those who speak know nothing

دەرهێڵ

#2 January 6, 2009, 14:28

Anonymous
میوان

Re: سەرەتایەک لە CSS

دەستخۆش، تێبینیەکی سەرپێی!

دابان نووسی:

CSS چییە؟
زمانێکی جێگیرە بەکاردێت بۆڕێکخستنی پەڕەکانی وێب کە بەزمانی HTML و XHTML نووسرابن ، وەک ناساندنی فۆنت و رەنگی پاش بنەما و قەبارەی نووسین هتد ...
وە کورتکراوەی Cascading Style Sheets ـە ، هەروەهائەکریت لەگەڵ زمانێکی بزۆکی وەک PHP بەکار ببرێت .

CSS مامەڵە لەگەڵ ئەو نرخانەدا دەکات کەلەوێبگەڕەکەوە دەدرێنەوە، واتا هەموو کات لەگەڵ html مامەڵە دەکات. جابا ئەو کۆدانە نێردراون بۆ ڕاژەکە بە Perl بن یان PHP . ئەم لەگەڵ دانەوەیان کاردەکات.

دابان نووسی:

مەبەست لە پیتی p چییە و بۆ بەو جۆرە دانراوە لەوێدا؟

<p> تاگێکی html وە لەCSS پێناسە بۆ جێگیرەکان کراوە بۆ نمونە:

<h1,2,3...>
<em>
<code>
<pre>
<p>

زۆری تر بەبنەڕەت پێناسە کراون، بەبێ نوسینی و دانانیان لەنێو ID و Class دەناسرێنەوە.
هەندێک تەماشای ڕێزمانیەکەی بکرێت خراپ نییە  wink

دووبارە دەستخۆش

#3 January 6, 2009, 14:33

دابان
چاودێران
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 111

Re: سەرەتایەک لە CSS

سوپاس بۆ تێبینیە سەر پێیە کانت
cool
بۆتێبینی p منیش هەروام نووسیوە

ەبەست لە پیتی p پەرگرافە

واتە پەرگرافی هتمڵ
بۆتێبینی دووهەمت
هەموو کات پەڕەکان بە هتمڵ دەدرێنەوە نەک تەنها css  big_smile
بۆتێبینی سێیەمت
بێگومان چاکی دەکەم و ئێستا ناردم وتم نەبا کارەبا بکوژێتەوە هههه ئەمە وڵاتی قەدەرە
بژیت.


Those who speak know nothing

دەرهێڵ

#4 January 6, 2009, 14:38

Anonymous
میوان

Re: سەرەتایەک لە CSS

وابزانم ڕوون نەبوو تێبینیەکەم!
مەبستم لەم پێناسەیە یەکەم.

دابان نووسی:

CSS چییە؟
زمانێکی جێگیرە بەکاردێت بۆڕێکخستنی پەڕەکانی وێب کە بەزمانی HTML و XHTML نووسرابن ، وەک ناساندنی فۆنت و رەنگی پاش بنەما و قەبارەی نووسین هتد ...
وە کورتکراوەی Cascading Style Sheets ـە ، هەروەهائەکریت لەگەڵ زمانێکی بزۆکی وەک PHP بەکار ببرێت .

ئەوە نادروستە چونکە:

سیا نووسی:

CSS مامەڵە لەگەڵ ئەو نرخانەدا دەکات کەلەوێبگەڕەکەوە دەدرێنەوە، واتا هەموو کات لەگەڵ html مامەڵە دەکات. جابا ئەو کۆدانە نێردراون بۆ ڕاژەکە بە Perl بن یان PHP . ئەم لەگەڵ دانەوەیان کاردەکات.

دابان نووسی:

هەموو کات پەڕەکان بە هتمڵ دەدرێنەوە نەک تەنا css big_smile

کێ وتویەتی پێچەوانەی ڕاستە؟

#5 January 6, 2009, 14:42

دابان
چاودێران
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 111

Re: سەرەتایەک لە CSS

کەواتە ئەگەر چاکی کەیت مەمنوون ئەبم ئێمە نامانەوێت لێرەوە زانیاری هەڵە بڵاو بێتەوە
هەر بژیت.


Those who speak know nothing

دەرهێڵ

#6 January 6, 2009, 14:56

Anonymous
میوان

Re: سەرەتایەک لە CSS

دابان نووسی:

کەواتە ئەگەر چاکی کەیت مەمنوون ئەبم ئێمە نامانەوێت لێرەوە زانیاری هەڵە بڵاو بێتەوە
هەر بژیت.

ئەی خۆت بۆ نایکەیت؟ کێشە چییە؟

#7 January 6, 2009, 15:10

دابان
چاودێران
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 111

Re: سەرەتایەک لە CSS

چاک کرا.


Those who speak know nothing

دەرهێڵ

#8 January 6, 2009, 21:24

hawkar_sulaimany
ئەندام
شوێن: سڵێمانی
تۆماربووە لە: November 24, 2008,
پەیامەکان: 30
ماڵپەڕ

Re: سەرەتایەک لە CSS

دەستان خۆش بێت، ناساندنێکی باشە  wink

دەرهێڵ

#9 January 7, 2009, 04:46

ئارا
چاودێران
شوێن: باشوور
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 249
ماڵپەڕ

Re: سەرەتایەک لە CSS

دەستخۆش و ماندوو نەبیت.

دەرهێڵ

#10 January 7, 2009, 08:24

گەردیلەی زانست
ئەندام
شوێن: خانه‌ی زانست
تۆماربووە لە: December 31, 2008,
پەیامەکان: 329
ماڵپەڕ

Re: سەرەتایەک لە CSS

ده‌ست خۆش به‌راستی سوودی هه‌بوو


badil_hub: ده‌ڵێ
مرۆڤ
که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت
...........:................

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB