جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 July 18, 2011, 17:47

Matrix
ئەندام
تۆماربووە لە: June 6, 2009,
پەیامەکان: 48
ماڵپەڕ

پێویستم بە چەند سەرچاوەیەکە

سڵاو

دەمەوێت سێرڤەرێک بە کرێ بگرم و چەند ماڵپەڕێکی لە سەر دابنێم. جا پێش ئەوەی داوای ڕێنموونی بکەم بۆ هاوکاری کردنم بۆ نیشاندانی شوێنێک. دەمەوێت هەندێک زانیاری بە دەست بێنم سەبارەت بەم بوارە.
هیوادارم هاوکاریم بکەن و چەند ماڵپەڕێک یان بەستەری چەند پەرتووکێکم بۆ دابنێن کە بشێت بۆ کەسێکی سەرەتایی لەم بوارەدا سوپاستان دەکەم.

دەرهێڵ

#2 July 19, 2011, 00:07

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پێویستم بە چەند سەرچاوەیەکە

بەڕێز بواری بەڕێوەبردنی ڕاژە وەکو ئەو گاڵتەجاڕییە کوردییەکان، پێویستیان بە ئامۆژگاری و خوێندنەوەش نییە. ئەگەر بۆ کاسبیتە گوناحە و بێویژدانییە ماڵی خەڵک بخەیتە بەردەستت، هیچ نەبێت چەند ساڵێک بەڕێوبەری ڕاژە و بەرنامەداڕێژیت نەکردبێت دیارە مەبەستم زیاتر bash/shell programmingــە.
ئەگەر بۆ خۆشیتە و یان بۆ تاقیکردنەوە، یەکەم شت ڕاژەیەک لە ماڵەوە دروست بکە بۆ یەکەمین هەنگاو بەشە دۆمەینێک لە dyndns.com ڕاژە بکە و ڕەوانەی پەڕگەیەکی بکە و سەرهێڵی بکە. کە سەرکەوتووبوویت ئەنجا هەنگاوی دووەم دەتوانیت بڵێی ئەوە یەک.
بژین

دەرهێڵ

#3 July 19, 2011, 05:37

Matrix
ئەندام
تۆماربووە لە: June 6, 2009,
پەیامەکان: 48
ماڵپەڕ

Re: پێویستم بە چەند سەرچاوەیەکە

نەوەڵلا کاک سیا بۆ کاسبیم نییە. تەنها دەمەوێت زانیاری وەرگرم یان بەلایەنی کەمەوە شتێک بزانم دەربارەی بنەماکانی کاردنی ڕاژە.

بۆ کاسبی! Reseller ێک بەسە بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئەو خەڵکە سادەیەی خۆمان smile

دەرهێڵ

#4 July 19, 2011, 09:55

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پێویستم بە چەند سەرچاوەیەکە

Matrix نووسی:

نەوەڵلا کاک سیا بۆ کاسبیم نییە. تەنها دەمەوێت زانیاری وەرگرم یان بەلایەنی کەمەوە شتێک بزانم دەربارەی بنەماکانی کاردنی ڕاژە.

کەواتەی ئەوەی نوسیم بیکە و ڕێگای هەزاران کیلۆمەتر لە هەنگاوێکەوە دەستپێدەکات و دڵنیام لاویت و وە دەتوانی ئەگەر ئارەزووی دروستی بکەیت زۆر شتی تر فێر دەبیت نەک ئەوە.

Matrix نووسی:

بۆ کاسبی! Reseller ێک بەسە بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئەو خەڵکە سادەیەی خۆمان smile

ئەوە ئارەزووی خۆتە، دڵنیام ئەوەی سەرەوە بکەیت، کاری ئەوها ناکەیت.

بژی

دەرهێڵ

#5 July 21, 2011, 11:55

aras
چاودێران
تۆماربووە لە: April 26, 2009,
پەیامەکان: 102
ماڵپەڕ

Re: پێویستم بە چەند سەرچاوەیەکە

سڵاو.
بەبۆچوونی من باشترین ڕێگا بۆ ئەو مەبەستەی بەڕێزتان وەرگرتنی کۆرسی (MCSE) / بۆ ویندۆز و کۆرسی (LPI) بۆ لینوکس.
ئیتر مەرج نییە کە تۆ تاقیکردنەوەکان بدەیت و بڕوانامەکانت هەبێ، بەڵکو مەبەستی من ناوەڕۆکی کۆرسەکانە، هەردووکی فێرکاری و ڕێنومایی تەواویان تیایە و شتی باش فێر دەبیت،

LPI
http://www.ibm.com/developerworks/linux/lpi/101.html

MCSE
http://www.microsoft.com/learning/en/us ... /mcse.aspx

کتێبەکانی ئەو کۆرسانە پەیدا بکە و بەکرداری نموونەکانیان جێبەجێ بکە.

کە ئەوانەت تەواو کرد ئەوسا تێگەیشتنی DNS و وێب زۆر سانا دەبێت و چەند ڕۆژێکت بەس دەبێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان.

دەرهێڵ

#6 July 22, 2011, 12:07

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: پێویستم بە چەند سەرچاوەیەکە

بڕواناکەم LPI هیچ سوودێکی بۆ کەسێک هەبێت بیەوێت فێربێت. چونکە بۆ کەسی سەرو مامناوەندە.

دەرهێڵ

#7 July 22, 2011, 14:04

Matrix
ئەندام
تۆماربووە لە: June 6, 2009,
پەیامەکان: 48
ماڵپەڕ

Re: پێویستم بە چەند سەرچاوەیەکە

کاک سیا بەشەدۆمەینێکم کردەوە بەڵام زۆر باش سەرم لێی دەرناچێت smile
نزیکەی ٣ مانگ کاتم هەیە کار لەسەر ئەوەی تۆو  کاک ئاراس دەکەم وە چەند سەرچاوەیەکم لەسەر MCSE دەست کەوتووە، خەریکی داگرتنم. بزانم لەم سێ مانگەدا چیم پێ دەکرێت.

سوپاس بۆ هاوکاریتان

دەرهێڵ

#8 July 28, 2011, 12:05

aras
چاودێران
تۆماربووە لە: April 26, 2009,
پەیامەکان: 102
ماڵپەڕ

Re: پێویستم بە چەند سەرچاوەیەکە

ئەگەر هەوڵی شارەزایی بدەیت مامناوەند و سەرەتایی هێندە دوور نین لە یەکتر.
نۆڤڵ کە لینوکس-سوسە دەردەکات، پلانی فێرکردنی سەرەتایی بریتییە لە دامەزراندن و کار کردن لەگەڵ سیستەمەکە، لە دوو ڕۆژدا، رۆژی ٨ سەعات بە پتر لە ١٠٠٠ دۆلار.
لە هەموو بارێکدا، کرداری و تاقیکردنەوەی خۆت سەنگی مەحەکن و جاروباریش گوێ لە شارەزایان بگری باشترە وەکوو لەوەی بچیە لای دکتۆر.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB