جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 August 18, 2011, 13:28

ئارا
چاودێران
شوێن: باشوور
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 249
ماڵپەڕ

تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

ئێستا وەشانی ٢ی تەختەکلیلی چاوگ لێرەوە ئەتوانیت دابگریت: http://www.chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts

لەم وەشانەدا لە یەک پەڕگەی setup دا تەختەکلیلی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ سیستەمی ویندۆزی ٣٢ بت و ٦٤ بت کۆکراوەتەوە. واتە پێویست بەوە ناکات دوودڵ بیت لەوەی سیستەمەکەت کامیانە و چ وەشانێک وەردەگرێت. تەنها سێتەپەکە دابمەزرێنە و تەواو.

وتاری ویکییەکەم کرد بە دوو بەشەوە تا سەرلێتێکچوون دروست نەکات بەتایبەت بۆ بەکارهێنەری سەرەتایی.
ئەو بەستەرەی سەرەوە بکەرەوە بۆ داگرتن.

تێبینی؛ ئەگەر وەشانی پێشووی تەختەکلیلی چاوگت هەیە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، لەپێشدا ئەو وەشانە بسڕەوە / uninstall ئنجا وەشانی نوێ دابگرە.

دەرهێڵ

#2 August 18, 2011, 17:48

گەردیلەی زانست
ئەندام
شوێن: خانه‌ی زانست
تۆماربووە لە: December 31, 2008,
پەیامەکان: 329
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

دەستەکانت خۆش ئەوە تاقی دەکەمەوە


badil_hub: ده‌ڵێ
مرۆڤ
که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت
...........:................

دەرهێڵ

#3 August 20, 2011, 02:09

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

نوێم کردوە , ئەم وەشانە سەرچاوەکەی دانانرێ ؟


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#4 August 20, 2011, 11:47

ئارا
چاودێران
شوێن: باشوور
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 249
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

بە پێویستم نەزانی، ئەگەر ئەتەوێ بۆت دائەنێم.

دەرهێڵ

#5 August 20, 2011, 12:19

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

ئارا نووسی:

بە پێویستم نەزانی، ئەگەر ئەتەوێ بۆت دائەنێم.

پێم باشە هەبێ .


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#6 August 20, 2011, 14:41

Segrme
ئەندام
شوێن: UK
تۆماربووە لە: January 19, 2011,
پەیامەکان: 17

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

ئاکار نەزیری نووسی:
ئارا نووسی:

بە پێویستم نەزانی، ئەگەر ئەتەوێ بۆت دائەنێم.

پێم باشە هەبێ .

سەرچاوەت بۆ چییە؟

دەرهێڵ

#7 August 20, 2011, 17:31

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

Segrme نووسی:
ئاکار نەزیری نووسی:
ئارا نووسی:

بە پێویستم نەزانی، ئەگەر ئەتەوێ بۆت دائەنێم.

پێم باشە هەبێ .

سەرچاوەت بۆ چییە؟

پیاچوونەوە , بینینی جیاوازی , بزانم چی نوێ کراوە .


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#8 August 21, 2011, 23:05

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

دەستخۆش کاکە ئارا، هەرچەندە ویندۆز هەر بوار نەبوو لە سەر ڤیرتواڵ دایمەزرێنم.
///
کاک ئاکار ماڵپەڕی زانستگە دەمنێرێت بۆ تەکیەی کاکە مەند، کۆمپانیای ڕووسی ئەمریکی هیندی کوردی بۆ هۆست و دیزاین داخرا ئەویش؟

بژین

دەرهێڵ

#9 August 22, 2011, 00:37

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

زانستگە هاککرا چەند جارێک هەرچەندە کێشەی سەرەکی ڕاژە بوو , هەرچەندە پڕۆژەکە نوێ بوو بەڵام پێم باش بوو شتەکان کۆ ببنەوە و پەرتەوازە نەبن بڕیاڕمدا کە بکرێتە پارک دۆمەینێک بۆ زانست . , مەسەلەی هۆستی ڕووسیش من باسی ماسی نێو دەریام نەکردبوو هەڵە گەیشتووە ئێستا ئەو پڕۆژەیەش ڕاوەستاوە ئەمەوێ وردە وردە و بە حەزی خۆیان یەک یەک بچنە ماڵێکی باشتر و منیش ئەو پێگەیە بکەمە دوکانێکی تەماتە یان جل و بەرگ , چوون ڕاژەکەمان زوو زوو سەیف مۆد ئەکوژێنێتەوە بە تەلەفونێک هەڵیەکاتەوە جاری واشە توڵەکانی بۆ دانامەزرێ ئەڵێ هاردەکە گەرمە ئیتر لەم باسانە .


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#10 August 22, 2011, 08:49

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

ئاکار نەزیری نووسی:

زانستگە هاککرا چەند جارێک هەرچەندە کێشەی سەرەکی ڕاژە بوو , هەرچەندە پڕۆژەکە نوێ بوو بەڵام پێم باش بوو شتەکان کۆ ببنەوە و پەرتەوازە نەبن بڕیاڕمدا کە بکرێتە پارک دۆمەینێک بۆ زانست . , مەسەلەی هۆستی ڕووسیش من باسی ماسی نێو دەریام نەکردبوو هەڵە گەیشتووە ئێستا ئەو پڕۆژەیەش ڕاوەستاوە ئەمەوێ وردە وردە و بە حەزی خۆیان یەک یەک بچنە ماڵێکی باشتر و منیش ئەو پێگەیە بکەمە دوکانێکی تەماتە یان جل و بەرگ , چوون ڕاژەکەمان زوو زوو سەیف مۆد ئەکوژێنێتەوە بە تەلەفونێک هەڵیەکاتەوە جاری واشە توڵەکانی بۆ دانامەزرێ ئەڵێ هاردەکە گەرمە ئیتر لەم باسانە .

کاکە من دڵنیام کە ئێوە و زۆری تر شتی چاکتان پێیە و ژیان زۆر لەبەردەمتانە، گرنگترین شت ئەوەیە واز لەو جۆرە ڕاژانە بهێنن ئێستا.
ئاساییە ئەگەر ڕای ئێمە و چاوگت لا باش نەبێت بۆ ڕاژەیەک، بڕۆ لە مەکۆیەکی بێگانە و خەڵکی سەدان جار لە ئێمە شارەزاتر پرسیار بکە بۆ دابینکردنی ڕاژەیەکی باش و شیاو.

دڵنیام سەرکەوتوو دەبن، گرنگترین شت ئەوەیە لەو کۆمەڵە بوونەوە کە کێ هاوڕێیان بێت ١٠ ساڵ هەر لە یەک بازنە دەخولێتەوە.
بژین

دەرهێڵ

#11 August 22, 2011, 11:03

aras
چاودێران
تۆماربووە لە: April 26, 2009,
پەیامەکان: 102
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

سڵاو.
ئارا سەراتا دەستخۆشیت لێدەکەم، بەو شێوەیەی کە لە ویکیشدا نووسیوتە، دامەزراندنەکە ئاڵۆزتر بووە بۆ بەکارهێنەر. ئەبوو خۆکارانە تەختەکلیلە نوێیەکە بچوایەتە ڕیز، وەکو ئەوەی کورد ئایتی. بەکارهێنەری ئاسایی بەو شێوەیە سەرگەردان دەبێ.
ئەدی فیلمێک دروست دەکەیت لەسەر چۆنێتی دامەزراندنەکەی؟
سوپاس

دەرهێڵ

#12 August 23, 2011, 21:13

ئارا
چاودێران
شوێن: باشوور
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 249
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

کاک ئاراس بەپێچەوانەوە من هەست ئەکەم ساناتر بووە. کوردئایتی گرووپ هەر پەڕگەی سێتەپی MKLCی بڵاو کردۆتەوە، ئەو پەڕگەی سێتەپە خۆکارانە تەختەکلیلەکە زیاد ئەکات، نازانم هۆکاری ئەوە چییە تا منیش وای لێ بکەم. بەڵام کێشەیەک هەیە کە پەڕگەکانی زۆرە، ئەبێ بیخەیتە پەڕگەیەکی پەستێنراوەوە / zip. کێشە ئەوەیە لایەک لە بەکارهێنەری کورد نازانێ zip چییە و چۆن بیکاتەوە. جا بەو شێوەش ئەبوایە ٢ سێتەپم دروست بکردایە بۆ عەرەبی و ئینگلیزی.

ئێستا هەنگاوەکانی دامەزراندم بە وێنەوە داناوە ئیتر پێشبینی ئەکەم ئاسانبێت بەو شێوەیە.
بەڵێ فیلمێک دروست ئەکەین بەس تەمەڵ بووم باوەڕ ناکەم وا زوو بیکەم smile

دەرهێڵ

#13 August 23, 2011, 21:14

ئارا
چاودێران
شوێن: باشوور
تۆماربووە لە: November 23, 2008,
پەیامەکان: 249
ماڵپەڕ

Re: تەختەکلیلی چاوگ نوێکرایەوە - وەشانی ٢

دەستی ئێوەش خۆش، هاوڕێیان.
کاک ئاکار دوایی دای ئەنێم.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB