جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 September 2, 2011, 09:08

delmanIT
ئەندام
شوێن: slimany
تۆماربووە لە: August 23, 2010,
پەیامەکان: 58
ماڵپەڕ

کێشه‌ له‌ imagecreatetruecolor() و داواکردنی GD

سلاو
له‌په‌ڕه‌یه‌ک دا فه‌نکشنی imagecreatetruecolor() به‌کار هێناوه‌ وه‌ له‌ هۆستی که‌سییه‌ وه Wamp5 version 1.7.4 به‌کار ده‌هێنم ئه‌م کێشه‌یه‌م دێته‌ ڕێ

Fatal error: Call to undefined function imagecreatetruecolor() in ************************** on line 57

له‌ گۆگڵ گه‌ڕام ده‌ڵێن ده‌بێ gd library وه‌شانی ٢ به‌کار به‌ریت چۆن بزانم ئه‌وی من وه‌شانی چه‌نه‌ یاخود چۆنت وه‌شانی gd library پێش بخه‌م .

دەرهێڵ

#2 September 2, 2011, 09:18

جوتیار
چاودێران
شوێن: چه‌مچه‌ماڵ
تۆماربووە لە: December 13, 2008,
پەیامەکان: 546
ماڵپەڕ

Re: کێشه‌ له‌ imagecreatetruecolor() و داواکردنی GD

لێرە باسی GD کراوە ،
[wiki:18aws4es]LAMP[/wiki:18aws4es]


بژین،


بابەتێ بنووسە لە ویکیپێدیا
chamchamal page in facebook
(( عونك يا وطن يا بالحظارات احظنك لو صرت كلك سجاجين ))

دەرهێڵ

#3 September 2, 2011, 11:04

ئاکار نەزیری
ئەندام
شوێن: سلێمانی
تۆماربووە لە: December 12, 2010,
پەیامەکان: 370
ماڵپەڕ

Re: کێشه‌ له‌ imagecreatetruecolor() و داواکردنی GD

باشتر نییە Xampp بەکار بەری ؟
ئەتوانی بزانی کام وەشانە بە سەیرکردنی Phpinfo ئەو نەرمەکاڵایەم بەکار نەبردووە و نازانم چۆن کارەکات بەڵام ئەگەر بۆو نەدۆزرایەوە / نەبوو , پەڕەیەک درووستکە و بنووسە

<?php
phpinfo();
?>

وە بە پاشگری پهپ باشەکەوتی بکە و دواتر سەیری بکە و بۆ gd بگەڕێ لە بەرامبەر GD Version وەشانەکەی نووسراوە .


زانستپەروەرانی کورد Www.zKurd.Org

دەرهێڵ

#4 September 2, 2011, 11:14

delmanIT
ئەندام
شوێن: slimany
تۆماربووە لە: August 23, 2010,
پەیامەکان: 58
ماڵپەڕ

Re: کێشه‌ له‌ imagecreatetruecolor() و داواکردنی GD

ده‌ستان خۆش سودی هه‌بوو .
به‌م جۆره‌ ئه‌م وه‌شانه‌ یاخود ووه‌شانه‌کانی تری چالاک ده‌کرێت .له‌سه‌ر xp , windows 7
١ - کلیکی چه‌پ له‌ ئایکۆنی Wamp بکه‌ له‌ سه‌ر تاسک باڕ.
٢- کلیک له‌  PHP Settings بکه‌ .
٣- کلیک له‌ php extensions بکه‌.
٤- کلیک له‌ php_gd2 بکه‌ بۆ چالاک بونی GD .
٥- ڕیستارت به‌به‌رنامه‌که‌ بکه‌و gd چالاک ده‌بێت .

دەرهێڵ

#5 September 2, 2011, 22:13

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: کێشه‌ له‌ imagecreatetruecolor() و داواکردنی GD

ئەگەر ئەوەی ویکیەکە بخوێنیتەوە باشترە، کلیک بۆ ئەو بەرنامەیە دەبێ و بەس، بەڵام زانینی شوێنی ئەو کردارە لە هەموو جیهاندا یەکە.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB