جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 April 10, 2012, 08:17

حمید قامیشی
ئەندام
تۆماربووە لە: April 10, 2012,
پەیامەکان: 2

چۆنێتی دروستکردنی ویکی

سڵاو!

ئەوە نزیکەی پێنج ساڵ دەبێت ماڵپەڕی زادی زانستم zadizanst.com دامەزراندووە. ئامانجی سەرەکی لەم ماڵپەڕە دروستکردنی سەرچاوەیەکە بۆ بابەتە ئەندازیاری یە گشتی یەکان، بەڵام بەتایبەت ئەندازیاری شارستانی، ژینگە، سەرچاوەکانی وزە، میکانیک و ئەندازیاری گەرمکردن و فێنککردنەوەی خانوبەرە کە خۆم بڕوانامەم لەسەر وەگرتوون و باشتر لێیان شارەزام. ئێستا پێم وایە کۆکردنەوەی ئەم بابەتانە لە ویکی یەکدا باشتر ئامانجەکە دەپێکێت، لەبەرئەوە بیر لەوە دەکەمەوە ویکی یەک دابمەزرێنم بۆ ئەم مەبەستە.

پرسیارەکەی من لێرەدا ئەوەیە، دەکرێت هاوڕێیانی ئازیزی چاوگ کەمێک چۆنێتی دروستکردنی ویکیم بۆ ڕوون بکەنەوە؟

هەر لێرە بانگەوازێکی کراوە دەنێرم بۆ ئێوەی بەڕێز و هەموو بەڕێزێک کە خولیای ئەم بابەتانەیە و حەزی لەبەشدایکردنە لە نووسیندا لە یەکێک لەسەرچاوە ئەندازیاری یە کوردیەکان.


بەرەو بەکوردی کردنی سەرچاوە ئەندازیاری و زانستی یە گشتی یەکان

دەرهێڵ

#2 April 11, 2012, 10:29

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: چۆنێتی دروستکردنی ویکی

سڵاو،
باریکەرە بوخچەیک و بە وێبگەڕ بڕۆ سەر پەڕەکە و خانەی بنکەی دراوە و تێپەڕەوشە پڕبکەرەوە و کۆتایی.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB