جێگیر

ئاگاداری بۆ هەموو ئەندامان و میوانان!

مەکۆکان تەنها شوێنی وتوێژکردنی بەرفراوانی هەموو بابەتەکانی ویکی و بوارەکانی سەرچاوەی کراوەیە. هەروەها بابەتەکانی ڕادیۆ و پۆدکاستی چاوگ. بۆ پرسیاری نوێ بەشەکانی مەکۆ بەدروستی هەڵبژێرە بزانە پرسیارەکەت لە کامە هاوپۆلدا جێگای دەبێتەوە و دڵنیابە وەڵام وەردەگریتەوە.

#1 June 30, 2009, 20:33

Matrix
ئەندام
تۆماربووە لە: June 6, 2009,
پەیامەکان: 48
ماڵپەڕ

تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

سلاو به‌ڕێزان

پرسیارێکم هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ PHP و سی پله‌س پله‌س ئایا تا چه‌ند له‌ یه‌کتری نزیکن ؟ فێربوونی یه‌کێکیان تا چه‌ند ڕێگه‌ خۆشکه‌ره‌ بۆ زانینی ئه‌وه‌ی تریان  بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر شاره‌زایی له‌ سی پله‌س پله‌س  په‌یدا بکه‌م تا چه‌ند هه‌نگاوی فێربوونی php ــم بڕیوه‌ .؟

سوپاس

دەرهێڵ

#2 July 1, 2009, 05:54

گەردیلەی زانست
ئەندام
شوێن: خانه‌ی زانست
تۆماربووە لە: December 31, 2008,
پەیامەکان: 329
ماڵپەڕ

Re: تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

ئەوەى ئامۆژگارم وەرگرتووە ئەگەر بێتوو خۆم فێرى ++C بکەم ئاسان کاریەکى زۆرم بۆ دەکات زۆر بەئاسنى لە کۆدەکانى PHP تێدەگەم
وەک ئەوە وایە کە
من زمانى هەولێرى بزانم و بچم لەگەڵ کەسێك قسە بکەم کە بەزمانى سلێمانى قسە دەکات  big_smile
بژى


badil_hub: ده‌ڵێ
مرۆڤ
که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت
...........:................

دەرهێڵ

#3 July 1, 2009, 08:18

Matrix
ئەندام
تۆماربووە لە: June 6, 2009,
پەیامەکان: 48
ماڵپەڕ

Re: تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

من زمانى هەولێرى بزانم و بچم لەگەڵ کەسێك قسە بکەم کە بەزمانى سلێمانى قسە دەکات

  ههههههههه

زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت به‌رێز گه‌ردیله‌ی زانست .

دەرهێڵ

#4 July 7, 2009, 02:22

برووسک
ئەندام
تۆماربووە لە: June 20, 2009,
پەیامەکان: 77

Re: تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

هەر لەسەرەتاى درووستبوونى PHP ــیەوە , زۆر لە کۆد و تاگەکانى لەسەر بنەماى C ــدارێژراوە .
C++ ــیش ووەشانێکى پێشکەوتووى C ـــە .

بژی

دەرهێڵ

#5 July 8, 2009, 23:09

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

تۆزێک کۆنکرێت تر، زانینی هەر زمانێکی بزۆک یارمەتیدەرە بۆ هەموو ئەوانی تر. بەواتایەکی تر تێگەشتن لەزمانی پڕۆگرامکردنی کۆمپیوتەر کرۆکی باسەکەیە. PHP لەژێر هاوپۆلی سی و سی پڵەس پڵەس نییە بەڵام سینتاکسی سی هەبوو زۆر بەڕوونی تائەو کاتەی لەسەر Zend technology 1 بوو بەواتایەکی تر تادواهەمین وەشاندنی 4. بەڵام لە وەشاندی 5 بەرەو سەرەوە لەسەر Zend technology 2 چێکراوە. جا بەباردەقای ئەرز و ئاسمان جیاوازی و وردتر کراوەتەوە. هەرچەندە هاوپۆلی سی و پێڕڵ و ڕوبی جودان لەگەڵ PHP. ئەوان بەتایبەت سی بەرنامەداڕێژیەکی ڕووتە و پێڕڵ و ڕوبی دوو دیون وەکو پایتن بەهەمان شێوە.
PHP تابڵێی بەربڵاوە و خۆشەویستە، وەلێ زۆری ماوە بگاتە بەهاوشانەکانی لەڕووی پاراستنەوە.

دەرهێڵ

#6 July 10, 2009, 16:37

Matrix
ئەندام
تۆماربووە لە: June 6, 2009,
پەیامەکان: 48
ماڵپەڕ

Re: تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

زۆر زۆر سوپاستان ده‌که‌م سوودم وه‌رگرت له‌ وه‌ڵامه‌کانتان

دەرهێڵ

#7 July 17, 2009, 08:55

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

برووسک نووسی:

C++ ــیش ووەشانێکى پێشکەوتووى C ـــە .

تائەندازەیەکی زۆر نەخێر. کاتی خۆی کە C++ دروستکرا وادەوترا و هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەوەبوو لەهەشتاکان. بەڵام C بەردەوام نوێبووەتەوە و پێشکەوتووە. ئێستا نوێترین ئامرازی نوسینی نەرمەکاڵا بە C یە. هەمان کات C++ نوێیە و دوو ڕێڕەوی جودان.

دەرهێڵ

#8 August 15, 2009, 22:27

aras
چاودێران
تۆماربووە لە: April 26, 2009,
پەیامەکان: 102
ماڵپەڕ

Re: تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

سڵاو،
گه‌ر ده‌ته‌وێت PHP 5.0 فێربیت، ئه‌وا كتێبێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ په‌یدا بكه‌ و واز له‌ ++C و C بهێنه‌. گه‌ر ئیشت به‌و دوانه‌ هه‌یه‌ و ده‌ته‌وێت به‌هۆیانه‌وه‌ بنه‌مایه‌كی به‌نامه‌داڕشتنت هه‌بێت بۆ پهپ و زمانه‌كانی تر.. ئه‌وا كات دابنێ یه‌كه‌م بۆ C و پاشان بچۆ به‌ره‌و ئه‌وانی تر. له‌م ڕوه‌وه‌ قسه‌كانی سیا زۆر دروستن.
ئه‌وه‌ش بزانه‌ PHP دونیای وێبه‌!

دەرهێڵ

#9 January 8, 2014, 16:44

syronz
ئەندام
تۆماربووە لە: January 8, 2014,
پەیامەکان: 39

Re: تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

Matrix نووسی:

سلاو به‌ڕێزان

پرسیارێکم هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ PHP و سی پله‌س پله‌س ئایا تا چه‌ند له‌ یه‌کتری نزیکن ؟ فێربوونی یه‌کێکیان تا چه‌ند ڕێگه‌ خۆشکه‌ره‌ بۆ زانینی ئه‌وه‌ی تریان  بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر شاره‌زایی له‌ سی پله‌س پله‌س  په‌یدا بکه‌م تا چه‌ند هه‌نگاوی فێربوونی php ــم بڕیوه‌ .؟

سوپاس

من خۆم پرۆگرامێری ++C بوم، بە 7 رۆژ PHP فێر بوم و پرۆگرامم تیدا نوسی

دەرهێڵ

#10 January 12, 2014, 17:49

aram2
ئەندام
تۆماربووە لە: January 12, 2014,
پەیامەکان: 3

Re: تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

بەرێزەکەم ئەوەی باسی دەکەیت دوو شتی لێک دوورن وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە  لەخوارەوە کەمێک ئەو هەڵە تێگەیشتنە چاک دەکەمەوە
php زمانی سکریپت کردنە نازانم چۆن بە کوردی دەری ببرم بەڵام بە ئینگلیزی پێێ دەگوترێت (scripting Language)
و کاری لەگەڵ سێرڤەرە،
پێویستە باسی زمانی سی c یش بکەم کە زمانێکی پرۆگرامکردنە (programming languae) و php بە تەواوەتی بە زمانی سی دروست کراوە لەگەڵ ئەوەی c++ کوری سی c یە و php بە سی نوسراوە ئەوە لێکچوونێک هەیە بۆیە گەر سی نا سی پڵەس پڵەس فێرببیت ئەوا بەدڵنیایەوە php زووتر فێردەبیت لەرووی کۆد نووسینەوە واتە سینتاکس

کۆتا ئامۆژگاری : کەمێک لەسەر جیاوازی نێوان
(scripting Language) و  (programming languae) بخوێنەوە

دەرهێڵ

#11 January 12, 2014, 19:45

Sia
چاودێران
شوێن: Østjylland
تۆماربووە لە: January 30, 2009,
پەیامەکان: 2,231
ماڵپەڕ

Re: تا چه‌ند C plus plus و php له‌ یه‌کتره‌وه‌ نزیکن

دەستخۆش بۆ بەشداری و ڕوونکردنەوەتان. پێمان خۆشە لە ویکی هەندێ بابەتی ئاوها وردمان بۆ بنوسن.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB