پاش ئەوەی لەلایەن کۆمەڵێک هاوڕێوە پێمان ڕاگەیەندرا، کە تەختەکلیلی کوردی لاتینی لەسەر ویندۆزی ١٠ کێشەی هەیە و جێبەجێ نابێت. ئەوە ئێمەش هەڵساین بەدروستکردنی دانەیەکی نوێ، کە بتوانێت لەسەر ویندۆزی ١٠ کار بکات بەبێ کێشە. بۆ ئەم مەبەستەش، هەمان نەخشەی بنەڕەتی ڕێککەوتووکراوی کوردیمان بەکاربردووە بۆ لاتینی باو و جێگیر، کە بەدرخانییە. شێوەی پیتەکان بەپێی بنەڕەتی ئاسایی و لەکاتی داگرتنی SHIFT دا بەم شێوەیە:
سەرەتا Kurdi-Latini_Win10 دایگرە و پاشان بڕۆ بۆ Start پاشان Control Panel لەوێ Time & Language لەو لیستەدا کوردی ناوەڕاست هەڵبژێرە و لە Options کوردی بەدرخانی لاتینی زۆر بکە، واتا لە تەنیشت کوردی ناوەڕاست، کە ئارامی/عەرەبییە CKB ئەویش زۆر دەبێت. هەروەها لێرە بە ڤیدیۆ ڕوونکراوەتەوە، کە چۆن زۆری دەکەیت. هەروەها ئێستا بە فەرمی لە ماڵپەڕی فەرمانگەی ئایتی هەرێمی کوردستان لە پاڵ ئەوانەی تردا دانراوە بۆ بەکارهێنەران.
هەڵە و پێشنیاز؟
تکایە پەیوەندی، لە ژێر ئەم بابەتە و هەر شوێنێک دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە چاوگەوە. شتەکانت بنوسە بە وردی، تاکو ئەگەر هەڵە و کەمییەکی هەبێت، لە وەشانی داهاتوودا چاکیان بکەین.